١\٦\٢٠١٠
نا بۆ
سێداره !
تێ‌بکۆشین تا لابردنی حوکی
له‌سێداره‌دانه سیاسییه‌کان له
ئێران نه‌سره‌وین.
(رۆژی هه‌ینی ریکه‌وتی 4 ژوئین کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی کوردان له به‌ر
ده‌رگای پارله‌مان، له هه‌مو ئه‌وروپا).
کوردستانیان و هه‌مو ئازادیخوازانی دانیشتوی ئه‌وروپا
!
جارێکی تر کۆماری مافیای ئیسلامی ئێران رۆله‌کانی گه‌له‌که‌مانی کردۆته
ئامانج و له هه‌مو مێتۆده‌کانی سه‌رکوت که‌لک وه‌رده‌گرێت بۆ دژایه‌تی
کردنی هه‌مو بیرجیاوازێک و دژی هه‌مو ره‌وتێکی دیمۆکراتیک له وڵاته‌که‌مانه.
مانگرتنی گشتی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان دژی له سێداره‌دانی
5 ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری گه‌ل، هه‌وێنێکی باشی ره‌خساند بۆ کۆده‌نگی و
هاوده‌نگی گه‌له‌که‌مان له دژی دیکتاتۆریه‌ت و به‌ربه‌ریه‌تی ده‌ستگاکانی
حکومه‌تی، و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌بو له هه‌مو جیهاندا.
زیاتر له 30 که‌س له ئێران حوکمی
له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و له مه‌ترسی
له‌سێداره‌دان دان، رۆژی 17 مانگ بڕیاری به
جێگه‌یاندنی هێندێک له‌م حوکمانه دراون ،حه‌بیبوڵا له‌تیفی یه‌کێک له‌م
که‌سانه‌یه که گیانی له مه‌ترسی دایه که حوکمه‌که‌ی به‌ڕیوه بچیت
. وه‌رن به یه‌که‌وه پێشی سێداره‌کان
بگرین .
کوردستانیان و تێکۆشه‌رانی به‌ئه‌مه‌ک له ئه‌وروپا
!
له ده‌ستپێکی کۆبونه‌وه‌ی گشتی ناونه‌ته‌وه‌یی و له مه‌حکومکردنی
پیلانی به‌رنامه‌کانی وزه‌ی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی ئیران له ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، وه‌رن با پێکه‌وه به یه‌کده‌نگ هاوار و
ناره‌زایه‌تی خۆمان له دژی کۆماری مافیای ئیسلامی ئێران له به‌ر ده‌م
په‌ارلمانی وڵاتانی ئه‌وروپایی به‌رز بکه‌ینه‌وه
و ڕۆژی هه‌ینی 4 ژوئین کاتژمێر 15 هاتکو 18ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌نگی تووڕه‌یی
خۆمان به گوێ نوینه‌رانی خه‌لکی ئه‌وروپا و خه‌لکی پێشکه‌وتنخواز بگه‌یه‌نین
!
واژۆکه‌رانی ئه‌م داوخوازیه به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسی
له‌سێداره‌دانه‌کان و هاوکات پێشگرتنی ئه‌م
جینایه‌تانه به سه‌ر زیندانیانی سیاسی‌دا ، هه‌مو کوردوستانیان و خه‌لکی
ئازادیخواز له ئه‌وروپا بانگهێشت ده‌کات به کۆده‌نگی به‌شداری ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته دیمۆکڕاتیکه‌ی نا بۆ سێداره
ببن و ببنه ئامرازێک بۆ نه‌جات دانی گیانی تێکۆشه‌رانی به‌ندکراو.
سه‌رکه‌وتوبێت هێزی به‌توانای گه‌له‌که‌مان.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ -
ئه‌وروپا
کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی دانیشتوی
به‌ریتانیا
کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ (ئاڵمان)
رێکخراوی کوردوساید (چاک)
|