٩\٣\٢٠١٧
نا بۆ شەڕ.. بەڵێ
بۆ چەسپاندنى ئازادیی و بەرابەریی.

عەبدولڕەحمان رەسول
خەڵکى باشوورى کوردستان بەدرێژایى ٢٦ساڵە لەژێردەسەڵاتى حیزبە
خێڵگەراکانى باشوورى کوردستان, ڕۆژبەڕۆژزیاتر سوکایەتییان پێ دەکرێت
وپشتییان زیاتردەچمێتەوە بەچەوسانەوەى زیاتر.لەژێر سایەى ئەوسیستەمە
کۆنەپەرستەداکەحیزبەناسیۆنالیست وئیسلامییەکان دایان
مەزراندووە,ودرێژەى پێدەدەن.بەدرێژایى ئەو بیست وشەش ساڵە گەندەڵى ودزى
وهەژارى وبێکارى وبێ مافى و ژن کوشتن وڕۆژنامەنووس کوشتن وخەڵکى سیاسى
وڕەخنەگر کوشتن گەشەى پێدراوە.قەدەغەکردنى هەر ڕەخنەیەک لەسیستەمى
چەوسێنەرى مافیاى خێڵگەرایى سەردەمى زانست وزانیارى کراوەتەمۆدیلێک
لەباشوورى کوردستان.
سیستەمەخێڵایەتییەکەهەرگەشەى پێدەدرێت لەلایەن سەرجەم حیزبەکانەوە
هەردەمەزەند دەکرێتەوە بۆزیاتر چەوسانەوەى خەڵکى کرێکاروهەژاروجوتیار
وزەحمەتکێش.هەربۆیەشە مرۆڤە ئازادیخوازەکان کە داکۆکیان لەماف
وداواکارییەکانى خەڵک کردووەتیرۆرکراون یان هەرەشەى جۆراوجۆرییان
لێکراوە یاخود بەناچارى کوردستانیان بەجێ هێشتووە.
ئەم حیزبانەهەرچەندساڵێک جارێکیش کەکاتێک خەڵکى باشوورى کوردستان بەهۆى
بەردەوام بوونى چەوسانەوەونابەرابەرى ودزى وگەندەڵى یەکانى
دەسەڵاتدارانەوە هێزى نارەزایەتییەکانى خەلک گەشەدەکات ودێتەمەیدان
بۆخۆپیشاندان وناڕەزایەتى وفشارخستنەسەردەسەڵات بۆ کۆتایى هێنان بەبێ
مافى وچەوسانەوەونابەرابەرى ودزى وگەندەڵى کەچى ئەم حیزبە کۆنەپەرستانە
بەگشتى و بەتایبەتتر پارتى دیموکراتى کوردستان دێن بەبەرنامەوپلان
شەڕێکى ناوخۆ لەباشوورى کوردستان بۆخەڵک سازدەکەن.
هەموو لایەکیش باش دەزانێت کە تەنها خەڵکى ناووشیار دەبێتە قوربانى
بەهۆى بوون بەچەکدارلەلاى ئەم حیزبەخێڵگەرایانە دواتر دەبنەقوربانى
وکەم ئەندامى دەکرێن,دواتریش هەرخۆشیان گەندەڵى ودزیى بەخوێنى قوربانێ
کانیشەوە دەکەن ومووچەى کەم ئەندامان وکەسوکارى قوربانییەکانیش
دەکەنەنیوەموچەوچارەکەمووچە,بەناوى پشوودرێژى بۆپشتیوانى دامەزراندنى
دەوڵەتى نەتەوەی یەوە درێژە بەدەسەڵاتى کۆنەپەرستانەو چەوسێنەرانەى
خۆیان دەدەن.
ئەوا ئەم جارەشیان بەناوى داکۆکى کردن لەخەڵک شەڕیان
هەڵگریساند.دەسەڵات وسیستەمى ناسیۆنالیستى وخێڵگەرایى ولە جیاتى
چارەسەرى کێشەوقەیرانەکانى باشوورى کوردستان بکەن,دێن شەر
هەڵدەگریسێنن.ئاخرپێم ناڵێن چ کۆمەڵگایەک سوودى لەشەڕ
وەرگرتووە؟!لەکاتى هەبوونى چەندین کێشەوقەیرانى جۆراوجۆر کە
هەرحیزبەکانى ناودەسەڵاتن هۆکارى خۆڵقاندنى قەیرانى وکێشەکان,بۆئەوەى
خەڵکى باشوورى کوردستان بەهۆى بێکارى وهەژارى زیاتر بەم دەسەڵاتە
ملهوڕەیان ڕازیبێت وکۆیلەئاسا گردنیان لەزنجیرقایم بێت بەهۆى پێدانى
پاروەنانێک وبڕێک پارەوەبێ دەنگى هەڵبژێرن لەبەرامبەر درێژەدانى
چەوسانەوەودزى وگەندەڵى و بێ مافى یەکانى خەڵک ,ئاخر چ ویژدانێکە
لەبەرامبەروەرگرتنى پارەوبەرژەوەندى خۆت بەرژەوەندى خەڵکى کۆمەڵگاکەت
فرامۆش بکەیت؟!!ئیتر بابەسبێت,پێویستە کۆتایى پێ بێت هەموومان خۆمان
خاوەنى خۆمان بین نەک بەپێچەوانەوە خاوەنى خودى خۆمانیش
نەبین,ئیرادەوفکروویژدانى مرۆڤایەتییمان هەراج فرۆشبکەین لەسەدەى
ئێستادا کە لەجیهاندا بەسەدەى گەشەى زانست وزانیارى و گەیشتن
بەمافەکانى مرۆڤ وئازادییەکانى مرۆڤ ناسێندراوە,ناکرێت چیتر بێ بەشبین
لەسەرجەم مافەئینسانیەکان.
٣ئازاری ٢٠١٧ جارێکی تر شەڕ لە نێوان هێزە چەکدارەمیلیشیاکانی پارتی و
پەکەکە لە ناوچەی شەنگال لە خانەسور هەڵگیرسا.ئەم شەڕەى
لەسەرپاوانەخوازى دەسەڵاتى چەکدارى یەکترە نەک
شەڕلەسەربەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان کەچى هەردوولایەنى شەڕکەر
بەناوى پاراستنى بەرژەوەندى خەڵکى ناوچەکەوباشوورى کوردستانەوەبانگەشە
بۆ شەڕەکەى خۆیان دەکەن.لەڕاستیشدا شەڕی دوو هێزى چەکدارى میلیشیایە
لەسەر کۆنترۆڵ و ئیدارەی شەنگال نەک پاراستنى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى
ناوچەى شەنگال و خەڵکى باشوورى کوردستان.خەڵکی یەزیدی و شەنگالیەکان کە
هێشتا برینی داعشیان ساڕێژنەبوە و لە ناوچەی شەڕی داعشدان ئەمڕۆ بونەتە
قوربانی شەڕی ئەم دووهێزە ناسیونالیستانە.
ناسوینالیزم لە هەموو دنیا ریسوا و شەرمەزارەبەڵام ناسیونالیزمی كورد
عەیارە بیست وچوارە لەسەرکوت و ئیستبداد ونابەرابەرى وگەندەڵى ودزى
وچەتەیى فەرمانڕەوایى هەروەک فاشى یەکان لەگەشەدان بەکوشتن وبێ مافى
یەکان وسەرکوتکردنى ئازادییەکان کەمتەرخەمى نەکردووە. یەك زەرە
نەشەخسییەت و نە كەرامەتی ئینسانییان نییە ، نغرۆن لەكۆنەپەرستی و
چاوچنۆكی و گەندەڵ و نەخوێنەوار ، بڕوا بكەن ئێستاش لە قۆناغی دەرەبەگی
دا دەژێن بەتیبەت لایەنى دەسەڵاتى باشوورى کوردستان، یەك شتیان نەكرد
لەگەڵ دونیای هاوچەرخدا بێتەوە. بۆ تەنها جارێكیش حیسابیان بۆ ئیرادەی
خەڵك نەكرد بەردەوام کاریان کردووەپارتى وحیزبەکانى دەسەڵاتدارى
ناوحکومەتى باشوورى کوردستان بۆ تێکشکاندنى ئێرادەوهێزى خەڵکى
شۆڕشگێڕوئازادیخوازى ویەکسانیخوازى خەڵکى باشوورى کوردستان بۆئەوەى
خەڵک خاوەن ئیرادەى خۆى نەبێت.
پێویستە هەمووخەڵکى باشوورى کوردستان باشتر ئەم هێزانەبناسن کە پارتی و
پەکەکە دوو هێزی چەکداری ملیشایى ناسیونالیستن کە هەرکامەیان هەوڵی
سەپاندنی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیى دەدا لە شەنگال و لە شوێنەکانی تری
کوردستان و هەرکامەشیان لە ژێرکاریگەرى سیاسەتى کۆنەپەرستى دوو دەوڵەتى
تورکیا و ئێراندا لەناوچەکەدا ڕاوەستاون. بارزانی هەرکە لەسەفەرەکەى
تورکیا گەڕایەوە ئەم شەڕەى هەڵگریسا و پەکەکەش لەگەڵ دەوڵەتى
کۆنەپەرستى ئێراندا دۆستە, ئەمە دابەشبونی هێزوحیزبەکانى کوردستانە.
ئەوە زیاتر لەچەندین ساڵە سیاسەتێک نەما پیادەى بکەن لەبرسیکردن و بێ
نەوتى و بێ مووچەیى لەسەر فەرمانبەران وکرێکاران وزەحمەتکێشى باشوورى
کوردستان,ئەنجا نۆرەى ئەو شەڕەیە کە خەڵک زیاتر ماڵ وێرانترو
ئاوارەتروهەژارترى بکەن.
پێویستە ئەم شەڕە ڕاوەستێت ئەویش بەفشارى خەڵکى ئازادیخواز
ویەکسانیخواز .لەبەرئەوەى شەڕى ئەم جارەى وەکو شەڕەکانى ترى ڕابردوویان
تەنها خەڵکى هەژارى ناووشیار دەکوژرێت کە بۆ پاروەنانێک بۆتە پێشمەرگە.
هەرەوەها دەسەڵاتى فاشى باشوورى کوردستان دەیەوێت بەم شەڕە ئاوێک
بەناڕەزایەتییەکانى خەڵکى دا بکات لەبەرامبەر نابەرابەرى ودزى وگەندەڵى
و سەرکوتگرییەکانى دا کەخەڵک لەئاقارى هاتنەمەیدانى سەراسەرى دایە.
خەڵکى باشوورى کوردستان باشدەزانێ کە بەهۆى شەرەکانى ڕابردوودا هێزە
کۆنەپەرستە کان گەشەیان کرد ,ئەم جارەشیان تیرۆرستانى داعش و
هاوشێوەکانى گەشەدەکەن ,کەئێستا لەئاقارى لەناوچوندان.خەڵکی کوردستان
پێویستە دژی ئەم شەڕەی پارتی و پەکەکە بێت و داوای پاراستنی ژیان و
گیانی خەڵکی خانەسورو شەنگال و ناوچەکانی شەنگال بکات.لەسەرجەم
شاروشارۆچکەکانى باشوورى کوردستان خەڵک بێتەمەیدان ناڕەزایەتى دەربڕین
بەرمبەر هەڵگریسانى شەڕ لەباشوورى کوردستان,خەڵک دواى مافەڕەواکانى خۆى
بکاتەوە,داواى چەسپاندنى ئازادى وبەرابەرى بکات,نەفرەت لەشەڕبکات ,نابێت
خەڵکى باشوورى کوردستان ڕێگەبدات چیتر ئەم دەسەڵاتە بەهۆى ئەم
سیستەمەگەندەڵ وچەوسێنەرە زیاتر ماڵوێرانترو کۆیلەترى بکات,پێویستە
خەڵک خۆى خاوەنى ئیرادەوبڕیارى خۆی بێت,هیچ حیزب وخێڵ وعەشیرەتێک
خۆنەکاتە دەم سپى خەڵک پێویستە خەڵکى باشوورى کوردستان خۆى خاوەنى
پارێزگاریکردن لە ئازادى و ماف ویەکسانى ژن وپیاو وبەرابەرى خۆى بێت.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|