٢٩\٧\٢٠١٧
ناچارکردنی
پەنابەران.

شوان سدیق
قاچاغچی و بازرگانیش ھەیە بەناوی ئاین. چەند
ریکخراو و کەسانیک بەزمانی جیاواز خۆیان بەپەناخوازان دەناسینن. زیاتر
وەک نھینگر نزیک دەبنەوە لەکەسانیکی گەنج و ئەو ناوەندانەش پەنابەری
تیدایە بۆ ئەوەی ھانیان بدەن ببنە مەسیحی زۆرجاریش تموحیش دەخەنە
بەردەم پەنابەرانی تازە گوایە بە گۆرینی ئاینەکەیان مافی پەنابەری
وەردەگرن.
لە وڵاتی فینلەندا گەنجی ئەفغانی ھەبوو بووبوە مەسیحی لە سوید و
ئەلمانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا کەسانی تر ھەن بوونەتە مەسیحی بەخاتری
مافی پەنابەری!
بەھۆی زۆری پەنابەران و مەترسی لە رووداوی تیرۆر دیارە، حکومەتی ئەم
وڵاتانە پشتیان لە ماف و داوای پەنابەران کردوە. بە جاریک زۆر بیمنەتن
بەناوی یاسا زۆرجاریش ئەو پەری سوکایەتی بەپەناخوازان دەکەن، ئایا
پەنابەر ١٠ مانگ چاوەری بەڵێ و نەخیر بۆ ئیقامە بکات، ئەمە سوکایەتی
نییە؟ ژن و منداڵان دیپۆرتی ئەم وڵات بۆ ئەو وڵات بکریتەوە سوکایەتی
نییە؟
گفتوگۆی زۆرم لەگەڵ گەنجانی کورد کردوە. ئەوان چاوەروانی و نەبوونی
مافی پەنابەری ھەمویانی بیزار کردوە. ژیانی کەمپ و کارکردنی زۆر
بەپارەیەکی کەم ئەرکی ھەموویانی قورسکردوە، بەگشتی پەنابەران لە
بارودۆخیکی خراپدان!
ئەمرۆ بەگشتی پشتیوانی لە پەنابەران پاشەکشەیکردوە بارودۆخی پەنابەران
خراپە دۆخیک دروستبووە پەنابەر روو لە ھەر دەرگایەک دەکات، نا ئومیدی
دەکەن!
بیگومان ئەو نەبوونی مافی پەنابەری و خراپییەی حکومەتی ئەم وڵاتانەش
وایکردوە. پەنابەران بەدوای ریگا چارەدا بۆ بەدەستھینانی مافی پەنابەری
ئەنجامی بدەن.
گۆرینی ئاین، یەکیکە لەریگاچارەکان؛ ھەرچەندە ئەمەش قورسە بۆ مافی
پەنابەری گەنجی کورد ھەیە ئاینی گۆریوە بۆ مەسیحی و رەفزیشی وەرگرتووە!
دیمە سەر باسەکەم "ج" کچیکی تەمەنی ٣٣ ساڵ رۆژھەڵاتی کوردستانە، ئەو
رۆژیک لەگەڵ تیمیکدا بەناو پەنابەران دەگەرا بانگەشەی بۆ ئاینی مەسیحی
دەکرد.
لەنزیکەوە گفتوگۆمانکرد وتم "مرۆڤ ئازادە لەدیاریکردنی ئاین و خوداکان".
ئایا تۆ لەبیرتە ئیسلامی ئیران چی کانە خەڵوزیکی بۆ ئینسانەکان
بەرھەمھیناوە؟ ئایا دەزانیت ئاینەکان وەک یەکن سیاسەتیان وایە ئینسان
بەناوی بەھەشت لەچاوەروانی دەھیڵنەوە؟
ئایا تۆ وەک پەنابەریک کە ئاینی ئیسلامت گۆریوە بۆ مەسیحی بۆ ئیقامە
بووە؟ گەر مەسیحیەتیش ئازادیکردوویت بۆچی لەپیناو چی بانگەشەی بۆ
دەکەیت؟ ئەمەی ئیستا دەکەیت قوربانی دانیکی ترە لەپیناو ئاینە تازەکەت!
ئەم ئایینە تازەشت، چی جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ ئیسلام ئەویش ھەر
بانگەشەکردن و پابەندی دەویت.
بۆ نموونە ئەگەر یەکیک سەرگەردان نەبی و ئیسلامەتی خۆی بکات، نویژ و
رۆژوی ھەبی و دووربیت لە مشروبات و سەرپیچیەکانی یاسای ئیسلام و پیاوان
نزیک نەکەونەوە لەژنان و ژنانیش لەپیاوان بیگومان ئەم کەسانە راستگۆ
دەردەچن و ھەم ئیسلامیش ئەوەی دەوی.. کە"داعش" خۆی دەتەقینیتەوە خۆ
ھەموو ئیسلام وەھا بیرناکاتەوە!
خ. لەوەلامدا وتی "تۆ نابیتە مەسیحی چیت داوە لەم قسانە زۆرکەس ھەیە
وەک تۆ بیرناکاتەوە. دەبنە مەسیحی ئیمە ریگایەکی رووناکمان ھەلبژاردووە.
تۆ و کەسانی وەک تۆ باوەر یان بەھیچ ئاینیک نییە ئیسلام و مەسیحی وەک
یەک دەبینن ئەمە ھەلەیە، دلنیابە گەنجانیک ھەن دینەکەیان دەگۆرن!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|