نادیه:
ئه‌گه‌ر
ژنان بتوانن به هه‌ستی ژنانه‌ی خۆیان هۆنراوه‌و ئاواز دابنێن
باشتر په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.

زانا گه‌ڵاڵی
نادیه-ی
ژنه گۆرانیبێژ، که‌ماوه‌یه‌که له کاری هونه‌ری دوورکه‌وتۆته‌وه، له
چاوپێکه‌وتنێکماندا باسی له‌هۆکاری ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه کرد‌و وتی:
چه‌ندساڵێکه سه‌رقالێ كاری هونه‌ریی بووم و به‌شداریم له‌چه‌ند بۆنه‌وئاهه‌نگێکدا
کردووه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیشه‌ژیانی هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی
موزیکژه‌ن عه‌لی پێکهێناوه‌و مه‌به‌ستم بووه ببمه دایک، چونکه دوای
هه‌شت ساڵ گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی که‌کاتی ئه‌وه هاتووه منداڵ
دروستبکه‌ین و ئێستا دایکی کوڕێکم به‌ناوی (دیلان)، هه‌رئه‌مه‌ش بوو
وایکرد که‌ماوه‌یه‌ک به‌ژیانی تایبه‌تیمه‌وه سه‌رقاڵبم و له‌کاری هونه‌ری
دووربکه‌ومه‌وه‌و ئێستاش چاوه‌ڕوانی منداڵی دووه‌مم ده‌که‌م، که‌ئه‌مه‌ش
هه‌ستێکت زۆر خۆشه بۆ من ( به‌پێکه‌نینه‌وه)، دایک هونه‌ره، هه‌موو
ڕۆژ شت فێرده‌بێت و ژیانیش ده‌گۆڕێت. به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت بزانیت چۆن
بۆی بچیت و ئه‌وه‌ش شێوه‌ی هونه‌رێکه و زۆر خۆشه که بتوانم وه‌ک
ئاهه‌نگێک باوه‌شی بۆ بگرمه‌وه.
نادیه خۆشحاڵبوو به‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر له کچان و ژنان هاتوونه‌ته
بواری هونه‌ری گۆرانیوتن و وتی: زۆر کاری جوان ده‌بینم و هه‌ستده‌که‌م
ژنانی کوردیش توانایه‌کی باشیان له‌وبواره‌دا هه‌یه .
باسی له‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر ژنان بتوانن هه‌ر به‌زمانی ژنانه‌ی خۆیان
هۆنراوه‌و ئاواز دابنێن، باشتر ده‌توانن په‌یامێک به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نن که
ئه‌و په‌یامه تێکه‌ڵ به‌ناخی گوێگر ده‌بێت. چونکه که گوێ له
گۆرانیی کوڕێک ده‌گری، که په‌یامه‌که‌ی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌و ده‌ربڕینی
ناخی خۆیه‌تی، ئه‌و په‌یامه‌ش زیاتر ده‌گات، وه‌ک له‌وه‌ی کچیک له‌باره‌ی
عه‌شقه‌وه گۆرانی به‌سه‌ر کچێکی تردا بڵێت، که‌ئه‌مه‌یان په‌یامه‌که
ده‌شێوێ.
نادیه باسی له‌وه‌شکرد به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژیاوه
بۆیه زیاتر پابه‌نده به‌وستایله‌ی له پێشتر کاری تێدا کردووه، له‌وباره‌یه‌وه
نادیه وتی: حه‌زده‌که‌م له‌ستایله‌کانی تردا کاربکه‌م،به‌ڵام ڕه‌نگه
نه‌توانم بۆنمووونه حه‌یرا ن بڵێم، گه‌ر له‌تواناتدا نه‌بێت مه‌رج
نییه ستایلی خۆت بگۆڕیت و هه‌ر ستایلێکیش تاموچێژی خۆی به هونه‌ر ده‌دات،
چونکه‌ر گوێگر پێیخۆشه هونه‌رمه‌ند کارێک نه‌کات که باشنه‌بێت، ئێمه
له کوردستان زۆر به‌دبه‌ختیمان بینیوه، وه‌کو خه‌ڵکی کورد کاریگه‌ری
ده‌وروبه‌رمان زۆر له‌سه‌ر هه‌بووه، هه‌م له‌ڕووی سیاسه‌ت و هه‌م له‌باره‌ی
زمان وته‌نانه‌ت هونه‌ریشه‌وه تێکه‌ڵکردنی هونه‌ری بێگانه به‌هونه‌ری
کوردی به کارێکی خراپ نازانم!ئه‌گه‌ر سه‌یری هونه‌ری ئینگلیزی بکه‌ین
هه‌ندێکجار ستایلی عه‌ره‌بی تێکه‌ڵده‌کرێت، بۆ نموونه شاکیراو چه‌ندانیتر.
وتیشی:ڕه‌خنه له هیچ که‌س ناگرم ده‌ستخۆشی له هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک
ده‌که‌م پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ش ڕێز له هونه‌رمه‌ند بگرن و خۆیان کۆپی
کردنی سیدی هونه‌رمه‌ندان بپارێزن، چونکه هونه‌رمه‌ند بۆ به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌لبوومێک زۆر ماندوو ده‌بێت .
نادیه باسی له کاره نوێیه‌کانی کرد‌و وتی :چه‌ند به‌رهه‌مێکی نوێم
ئاماده‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش کاتی ده‌وێت، چونکه به‌ڕاستی هونه‌ره‌که‌م
خۆشده‌وێت، به‌ڵام وه‌ک دایک مناڵه‌که‌شم خۆشده‌وێت و هه‌ست به
لێپرسراوه‌تی ده‌که‌م، تائه‌وکاته‌ی پێویستی به‌منه، به نیازین له‌چه‌ند
مانگی داهاتووشدا من و عه‌لی بێینه‌وه مه‌یدان، هه‌رچه‌نده عه‌لی به‌رده‌وامه‌و
ده‌خوێنێ و ئاوازی خۆی ئاماده کردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له
داهاتوودا به‌رهه‌می بۆ مناڵان ده‌بێت.
نادیه له کۆتاییدا باسی له هاتنه نێو هونه‌ری کوردی و سه‌ره‌تای یه‌کتر
ناسینی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌دیسی کرد‌و وتی: من و عه‌لی له‌ساڵی (1998) یه‌کترمان
ناسی ئه‌وکاته‌ی کاری هونه‌ریم ده‌کردو هه‌وڵمده‌دا سێدییه‌کی ئینگلیزی
ده‌رکه‌م، زۆر بیرم ده‌کرده‌وه که بچمه ناو هونه‌ری ئینگلیزی ئه‌وکاته‌ش
زۆر تامه‌زرۆی بینینه‌وه‌ی کوردستانم ده‌کرد، له‌کاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵمده‌دا
سێدییه‌کی ئینگلیزی ده‌رکه‌م، هه‌ر له نێو کاره‌که‌دابووم له‌گه‌ڵ
بنه‌ماله‌که‌ی خۆم دانیشتبووم وتم ده‌ڵێن چی ده‌ست به‌کاری هونه‌ری
کوردی بکه‌م? هه‌رچه‌نده کوردیش باش نازانم !له ته‌مه‌نێکی زۆر بچووک
له کوردستان هاتمه ده‌ره‌وه. بۆیه ده‌مویست له‌گه‌ڵ که‌سێک کاربکه‌م
که‌وه‌ک من ژیانی لێره به‌سه‌ر بردسبێت، چونکه له‌م ستایله
ڕاهاتبووم، بۆیه براکه‌م په‌یوه‌ندی به عه‌لی کردوو دواتر هاته
ماڵمان و هه‌ستمکرد که بیروبۆچوونمان له‌یه‌ک نزیکه‌و بۆیه ڕێکه‌وتین
تیپێکی هونه‌ری دامه‌زرێنین، ئه‌و کاته ده‌ستپێکی یه‌کتر ناسینمان بوو،
(2) ساڵ پێش ئه‌وکاته‌ش له‌ئاهه‌نگێکی هونه‌رمه‌ند میکایل بینیبووم، به‌ڵام
وه‌ک یه‌کتر ناسین ئه‌وکات نه‌مده‌ناسی و ( به‌ر پێکه‌نینه‌وه ) عه‌لی
ده‌ستپێشخه‌ربوو.
|