٦\١\٢٠١٦
نادیە و مەلالا.

شوان سديق
جیاوازی
کەیسی کچە کوردی ئێزدی نادیە موراد و کچەی پاکستانی مەلالا یوسفزایی
ئەوەیە وڵاتیان جیایە دەنا ئەو ئیسلامیانەی دەستدریژیان کردە سەر
ھەردووکیان. پەروەردەی یەک کیان و ئاو وھەوان.
نادیە موراد، کچە ئیزدی تەمەن ٢١ ساڵ، لە پاش داگیرکردنی شەنگال لە
سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ سەدان
کچی ئێزیدی دیکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لەژێر دەستی چەکدارانی داعش-دا
ماوەتەوە و دواتر رزگاری بووە.
ھەروەھا کچەی پاکستانی مەلالا یوسفزای لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ لە
رێگای قوتابخانە لەلایەن چەکدارەکانی تاڵیبانەوە ھێرشی کراوەتە سەر و
بە سەختی لە سەرییەوە زامدار کرا. وێڕای ئەوەی بەتەواوی نەتوانرا
چارەسەری مەلالا بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوو لەسەر داواکردنی
مافی خوێندنی منداڵانی وڵاتەکەی.
ئیستا مەلالا لە سەر ئاستی دونیا ناسراوە. گرنگیەکی تەواوی پی دەدرێ و
وەک چالاکوانیکیش ناسراوە.
بەڵام ئێستا نادیە وەک مەلالا نیە ئەم کچە نەناسراوە. پیویستی
بەناساندن ھەیە کە ھەڵگری دونیایەک ئازارو چیرۆکی تراژیدیایە درووستە
بگوترێ کەیسی نادیە زۆر لەوەی کچەی پاکستانی گرنگتر و بەھیزترە.
تا ئێستا ھۆکاری نەناسراوی نادیە بۆ بێ پشتیوانی دەگەریتەوە. چونکە
ناساندنەکەی کات و دەرفەتی باشی دەوێ و پیویستە کورد لە سەر ئاستی
جیھان ھەوڵ بۆ ناساندنی کەیسی ئەم کچەو کچەکانی تریش بدات.
چونکە ئەزموونی رابردوو گەواھی ئەوەن کەبەداخەوە چەندین کەیسی تر ھەبو
بەسەر کورد ھاتن. بەھۆی بی پشتیوانی لە سەر ئاستی دونیا نەناسران و
کیشەکان پشتگوێ خران. لەوانە ژنانی و منداڵانی ئەنفال ئەو ئافرەتانەی
لە وڵاتانی عەرەبی کڕین و فرۆشتنیان پیوە کرا زۆر رووداوی تر ھەن بەسەر
کوردا ھاتوون. کەچی وەک پیویست لە سەر ئاستی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی
کارێکی ئەوتۆ نەکرا کورد وەک گەلیک کە رووبەڕووی نەھامەتی و دەردەسەری
زۆر بۆتەوە لە سەر ئاستی جیھان بناسریت.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|