١\٢\٢٠١٦
نادیە موراد.

هاوڕێ نەهرۆ
وهرگێڕانی: جیهاد محەمەد
نادیە موراد وەک
چەپکی گوڵ
دێ و دەروا..
وەک ئەوەی بیەوێ پەرەکانی خۆی بۆ جیهان بکاتەوە
بۆن
و بەرامەی خۆی لە رارەوی گەورەکان پەخش بکاتەوە،
نادیە ئەو کیژوڵە لادێ نشینەیە
پڕ بە پڕی
چاوەکانی نامەیەکی خۆڕسک و خەونێکی مرۆیی پێیە،
خەڵکی گوندی کۆجۆیە
کە بەر شاڵاوی دڕندانەی داعش کەوتن..
لە رووناکی رۆژدا
لە هەرەتی لاویێتییدا رفێنرا
بەڵام چارەنووس شەرمەزار بوو بەرانبەر کردەوەکانی داعش..
بۆیە لە شانی وەستا
بە توانا گەورەکەی خۆی سەرکەوتنی لە گەرووی تێکشکان بەدەستهینا..
چونکە گیانی یاخی دەستەمۆ ناکرێ
وەک یاخییەک لە کڵاوڕۆژنە هاتەدەر
بۆ ئەوەی کارەساتی گەلێکی کوڵنەدەر بۆ دوور و نزیک بگێڕێتەوە..
رەنگە ئەمرۆ یا سبەی ببێتە سیمبولی هەڵگری خەڵاتی نۆبل...
ماڵپەڕی نەهرۆ
|