ناعه‌داله‌تی له‌دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاینده‌ی كوردستان و عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان . كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مرۆ 21/12/2008 له‌به‌غدا، یه‌كه‌مین دانیشتن بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی دۆسێی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌كات، به‌مه‌ش دووه‌مین دۆسێی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد، به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی یاساوه. داواکارین ده‌سته‌ی كارگێری‌و سه‌رۆكی دادگا رێزله قوربانیانی ئه‌وتاوانه بگرن‌و به‌شێوه‌یه‌كی عادلانه تۆمه‌تباران دادگایی بكه‌ن‌و تاوانبارانیش به‌سزا بگه‌یه‌نرێن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد- چاك، هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابووه تۆمه‌تباران‌و گومانلێكراوانی جینۆسایدی گه‌لی كود راكێشێته به‌رده‌می دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و سزابدرێن، بێگومان جێده‌ستی دیاره‌و هه‌تا ئێستاش له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكۆمینته‌كاندایه‌و له‌رێگه‌ی جۆراو جۆریشه‌وه تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی به‌دنیای ده‌ره‌وه ناسانده‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌م پێناوه‌دا توشی ئاسته‌نگ‌و كۆسپی گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئامانج بپێكن‌و شكستی پێ‌بێنن.
هێشتا دادگای باڵای تاونه‌كان دانه‌مه‌زرابوو كه كه‌ناوه‌ندی چاك هاوكاری دادگای هۆڵندای ده‌كرد بۆ سزادانی گه‌وره بازرگانێكی ماده‌ی كیمیاوی له‌وڵاتی هۆڵندا، له دوای دامه‌زراندنی دادگای عێراقیش ئاماده‌یی بۆ هاوكاری‌و پشتیوانی ده‌ربری‌و كۆپیه‌كی له‌كۆنوسی دادگای لاهای تایبه‌ت به‌تاوانبار فرانس ڤان ئانراتی هێناوه‌ته‌وه‌و پێشكه‌ش به‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی كردووه، ئامانجیش له‌م هه‌وڵه ئه‌وه‌بوو كه دادگای باڵای تاوانه‌كان وه‌كو پاشكۆیه‌كی یاسایی پشتی پێببه‌ستێ‌و دۆسێی هه‌له‌بجه به‌جینۆساید یه‌كلایی بكرێته‌وه. جگه‌له‌مه‌ش به‌شێوازی رێكخراوه‌یی هاوكاری سه‌رۆكی به‌شی لێكۆلینه‌وه‌و پارێزه‌رو لێكۆله‌ره مه‌یدانیه‌كه‌ی دۆسێی هه‌له‌بجه‌ی كردووه‌و هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی یاسا رێگه‌مان پێده‌دا درێغی ناكه‌ین‌و به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتیه‌وه توانای رێكخراوه‌یمان بۆسه‌رخستنی دۆسێی هه‌له‌بجه ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ‌و هاوكاری ده‌بین.
لێره‌وه داوا له‌كه‌سوكاری قوربانیان به‌تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌موو رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌گشتی، ده‌كه‌ین هاوكاری ناوه‌ندی چاك‌و ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی داكۆكی كار بكه‌ن، به‌پێدانی زانیاری گرنگ‌و به‌لگه‌و دۆكۆمێنتی پێویست، له‌پێناوی ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی دادگاكه‌دا. هه‌روه‌ها داواكارین چاودێری هوشیارانه‌ی به‌رێوه‌چوونی دادگایی كردنه‌كه بكه‌ن‌و له كه‌مته‌رخه‌میه‌كان، بێده‌نگ مه‌بن، له‌كاتی پێویستدا تانه‌ی لێبده‌ن‌و به‌شێوازی گونجاو ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن. به‌هیواین دادگای بالای تاونه‌كان وه‌كو تاوانێكی نیوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێكه‌دا بكات‌و به‌جینۆساید یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌م گه‌لانی عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن‌و هه‌م دادگاش میسداقیه‌تی عه‌داله‌تی یاسایی خۆی له‌ده‌ستت ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی كیمیابارنی شارێك به‌هه‌موو پێوه‌ره یاساییه‌كان ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه، له‌هه‌له‌بجه‌دا له به‌رواری 16/3 /1988 "تاوانی كۆمه‌ڵكوژی، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ" ڕویداوه.
بێگومانین له‌وه‌ی تاوانانه‌كه له‌سه‌رده‌ستی رژێمی عێراق، له دژی گه‌لی كورد پیاده‌كراوه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ئێستا له‌قه‌فه‌زی دادگادان، له‌وسه‌روه‌خته‌دا كه‌سایه‌تی بڕیاڕبه‌ده‌ست بوون‌و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی سالی 1925 ی جنیف)یان پێشیلكردووه، كه‌به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژی قه‌ده‌غه‌كردوه، سه‌رانی رژێمی به‌عس بێسلكردنه‌وه له‌و په‌یماننامه‌یه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری هه‌له‌بجه‌یان گازبارانكردووه‌و به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران خه‌لكی مه‌ده‌نی كوژراون‌و هه‌زارانیش بریندار‌و به‌ده‌یان هه‌زاریش ئاواره بوون. له‌به‌ر رۆشنایی په‌یماننامه‌ی جنێف‌و په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆسایدی سالی 1948 تاوانبارانی كیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه كه له‌رۆژی 16/3/1988 تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه هیچ حه‌صانه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و نیوده‌وله‌تی نایانگرێته‌وه‌و له یاسا ده‌ربازنابن.
ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفال‌وجینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، وێرای ئه‌وه‌ی په‌یمانی هاوكاری دوپات ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وپه‌یامه‌ش ده‌ده‌ینه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، كه‌وا ئاینده‌ی كورد‌و عێراقیش به‌نده به‌عه‌داله‌تی یاسایی دادگاكه‌وه، چونكه هه‌رناعه‌داله‌تیه‌ك له‌دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌دا دره‌نگ یان زوو ئاینده‌ی كوردستان‌و عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه‌ئه‌نفــــــــالكردن‌وجینۆســـــــایدی گه‌لی كـــورد-چاك. www.chak.info 21/12/2008
|