١٨\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
ناڵه
عه‌بدولڕه‌حمان:
ئەگەر
نەتوانم خۆم بم وەکى (ناڵە) ئەو ده‌م بوونى من
پێویست نابێ، بەڵکو ناشێ بۆشاییەکی گچکەش پڕکاتەوە.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
ناڵه
عه‌بدولڕه‌حمان: دیسانەوە ناکرێ رۆڵى خوێنەر لە بڕیاردان و
بژارکردنى ئەدەبى دانسقە و دەگمەن لەویدیکە، بە هەند هەڵنەگرین. ئەگەر
رۆڵى خوێنەر وەکى ئاستى رۆڵی رەخنەگریش نەبێ لێرەدا، ئەوا وەکى رۆڵی
راستەقینەى خۆى لە نێو بازنە و رێبازی رۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگیی ناکرێ
ره‌تی بکه‌ینه‌وه، ئەگەرچى وەکى ئەوەى ئاماژەتان بۆ کرد، کەم تا زۆر
کاریگەرن بە گوتارى میدیاى کۆنترۆڵکراو و دەزگەى چەقبەستى پەیوەست...
(لێ ئەمە بە واتاى پێوەرێکى گشتگیر دێ ئەگەر بەسەر هەموو خوێنەران بە
گشتیی جێبه‌جێی بکەین).
ئەمن وەکى خودى خۆم هه‌رگیز نەمتوانیە و ناشتوانم ئەو ڕۆڵە وەخۆم بدەم
لەسەر ئاستى (ئەدەب و زانیاریی و تێگه‌یشتنی خۆم لەوێدا) قسە بکەم...،
ئەوە کارى رەخنەگرە بە تەواویی. بە هەمان شێوە، دیسانەکێ لێرەشدا
دووبارە رووبەڕووى هەمان پرسى سەرووترمان دەبینەوە، کە: ئەدى (تیۆرى
رەخنە) چەندە لەسەر بنەماى و پێوانە و کێشانەى راست و دروستى رەخنەگرتن
دەق دەخاتە ژێر نەشتەرى رەخنەى راستەقینەى بێ بەرژەوەندیی؟؟؟
نامەوێ لێرەدا زۆر لەسەر ئەو بابه‌ته بڕۆم .. بۆیە ئەو دوو جەمسەرەى
سەرەوەم (خوێنەر + ڕەخنە) بەر لە راى
تایبەتى خۆم ئاماژه کرد، چونکى بە دڵنیاییەوە رۆڵى گەورە و گرنکیان لە
مەسەلەى هەڵسەنگاندندا هەس و ناشتوانرێ رۆڵیان بە هەر
بیانووگه‌لێکه‌وه بێ بسڕدرێِتەوە، من بەش وەحاڵى خۆم.. هەمیشە کۆششم
کردووه دەنگێکى راستەقینەى راستگۆ و راستێنەى مێینە بم، جیاواز لەو
دەنگانەى هەن یان پیشتریش هەبوون...، (ئەوجا چەند توانیوومە ئەو واژەیە
ببڕم یان لە کارەکانمدا رەنگیان داوەتەوە؟ نازانم..) ئەگەر نەتوانم خۆم
بم وەکى (ناڵە) ئەو ده‌م بوونى من پێویست نابێ، بەڵکو ناشێ بۆشاییەکی
گچکەش پڕکاتەوە.
درەوشانەوە و جوایەزبوونى ئەدیب بە تایبەت (پێنووسی مێینە لە ئەدەبدا)
کۆششی فرە خاس و بەردەوامى گەرەکە، (مێینە) لە ژیانى تایبەتى خۆیاندا
رووبەڕووى کێشه‌ى تێپەراندنى گوتاره‌کانى کۆمەڵگاى پاشکەوتوو دەبنەوە،
ئەوجا شکاندنى کۆتوبه‌ند و دەرچوون لە بازنەى گوتارەکان چەندە ئەرک و
خۆماندووکردنی گەرەکە و ئەوەندەش لە نێو ئەدەبدا ئیشکردنى رۆشنگه‌ریی
بێ وچانی دەوێ.. چونکێ بمانەوێ و نەمانەوێ ئەدەب رەنگدانەوەى ژیانى
کەسییه نەک رشته‌یه‌کی بابەتیی و گشتگیر.. بۆیە ئیش‌کردن لەسەر چنینى
ئه‌زموونی ژیانى تایبەتیی و کەسیى خۆت پێم وایە نییه کارەکى هەروا
ئاسان و بەردەست بێ...، نەخاسمە وه‌ک ئاماژەم بۆ کرد بۆ رەگەزى مێینە و
لە کۆمەڵگایەکى نامۆ بە هەڵبڕینى دەنگى ژن و ئەدەبى مێینه‌ى وەکى
کۆمەڵگاى کوردى بە تایبەتیی و کۆمەڵگاى رۆژهەلات بە گشتیی، (نموونەیەکى
پراکتیکى) رەگەزى (مێینه) لەوانەیە بە بەراورد بە رەگەزى (نێرینه)
تنێ لە ماوەى شەو و رۆژێکدا بە هۆى بازنەى گوتاره سەرکوتکەرەکانەوە
ئەگەر رووبەڕووى توندوتیژیی جەستەییش نەبیته‌وه، ئەوا رووبەڕووى
توندوتیژیی سیمبۆڵیی دەبیتەوە...
بۆیێ بۆ ئیش‌کردن لە نێو پرۆژە بابەتێکى لەو چەشنەى (جوایەزبوون)
خۆراگریی گەرەکە.
ماڵپه‌ڕی ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
|