ناڵه‌ی کپ کراوی هه‌رێمه‌که‌ی من!
ڕێباز هه‌ورامی
هۆ گه‌لی برام هه‌ڤده ساڵه کۆتره کانی ئاشتیم له‌شه‌قه‌ی باڵیانداوه و به‌سه‌ر ئاسمانی د ه ڤه‌ره که‌ی مندا هه‌ڵنافڕن ! هه‌ڤده ساڵه نه‌وڕه سه‌کانی خۆشه ویستی و ته بایی لێمان تۆراون ئاشت نابنه‌وه ، هه ڤده ساڵه په‌پوله‌کانی سه‌ربه‌ستی و ئازادی له ده ڤه‌ره که‌ی مندا هه‌ڵهاتون و ناێنه‌وه! هۆ گه‌لی برا له و ده ڤه‌ره‌ی من وشه جوانه‌کانی ژیان گۆڕاوه. سیما نورانیه کان تۆراون ! مرۆڤه دڵپاکه کان گۆڕاون. له‌و ده ڤه‌ره‌ی مندا هه‌موو شتێ پێچه وانه بووه ته‌وه ، سوڕی سروشتی ته‌بایی وپێکه‌وه ژیان ئاوه ژو بوه ته‌وه . ! هه‌رچی وشه جوانه کانی ڕاستی هه‌یه له سه‌ر ده ستی وشه تاریک‌و جه‌وته کان له گۆڕنراون . ئیدی ئاسمانی ده ڤه‌ره که‌ی من په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه ش و تاریک له باڵای ڕووناکی ئێمه ئاڵاوه و له کۆڵی نا بێته‌وه. شه‌م شه‌مه کۆێره کانی تاریکی له‌و هه رێمه‌ی مندا ڕه ش به‌ڵه کو سه‌ما ده که‌ن! بۆ ساتێکیش بێ لێ ناگه‌ڕێن په پوو له ڕۆح سوکه کانی جوانی چۆپی زه ماوه ندی ئه‌و بناره گه‌ر موو گوڕ که‌ن . هۆ گه‌لی برام هه ڤده ساڵه گه‌له گورگێک که‌و توه ته ناو مه‌ڕکانمان هێدی هێدی تاك تاکو کۆ به کۆ قو تیان ئه‌ده ن! که سێک نیه فریاد ڕه سی کارێزمی بێ و مه‌ڕه کانمان له کۆڵی گورگه برسیه چاو جنۆکه کانی مێژوو ڕزگار بکات . ئیدی هه‌موو ڕه نگێ هه‌موو تامێ هه‌موو ده نگێ هه‌موو سۆزێ هه‌موو عه‌شکێکی پاك گۆڕاوه سه‌داو سیمای جارانی نه ما وه! ئێسته هه‌ورامانی عه‌شقو جوانی بێزاره له مه‌عریفه‌ت له زانستی ، بێزاره له زنجیره چیاکانی مانه‌وه و به‌ر خۆدان، بێزاره له ڕه زوو له کانی و له دار گوێزه کانی ، ئێسته هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕه مزی خۆ به خشین ، ڕه مزی که‌وتن و هه‌ڵسانه وه ، ڕه مزی سه‌داو مناره و بانگه‌واز، ڕه مزی خه‌بات و شۆڕش و کۆڵنه‌دان ، هاوار ده کات وه رن پێنچ هه‌زار ڕه مزی قورس و گرانم له کۆڵ بکه نه‌وه ماندو بوو مه له به ڵێنی درۆ و عه‌هدی گه‌وره گه‌وره، پێمان ده ڵێ په شیمانم بومه سه‌به‌ب بۆ شێواندنی مێژووی وڵاتێک . گه رمیانم ماندو شه‌که‌ت ، گه‌رمیانی ڕۆژانی ڕق و تۆڵ بروسک ئاسا ، هێدی هێدی شه‌رم له هه موو ڕابر دوێکی قاره مانی خۆیان ئه کات وا خه‌ریکه په‌نجه‌ی په‌شیمانی خۆی ئه‌گه‌زێ ! هاوار ئه‌کا چیتان بۆ گه‌رمه سێرو ژن و منداڵ و پیاوانی زینده به چاڵه کانی ده شتی عه‌ر عه‌ر کرد . سلیمانی شاری هه‌ڵمه توو قوربانی گۆڵانه‌کانی شۆسته‌کانی شاری بێزار بوون و هاوار د ه که‌ن ، کوا ویژدانی من ڕێی به که‌س داوه نه له ڕابردوو نه له ئاینده شدا نه‌فس نزم خۆفرۆش یاری به چاره نوسی ئاینده‌م بکه‌ن. که‌رکوکی بڵێسه‌و ئاگر ،گڕوگڵپه هاوارئه کات توانام نه‌ما خۆڕاگربم ،سه‌برم نه‌ما ئارام گربم بێ لا به لا پێتان ده ڵێ به‌سه خیانه‌ت به سه من فرۆشتن ، به سه جاوبه‌ستی نیشتمانم له هه موو ڕێکه‌وتنو و ته سلیم بوو نێک. هه ولێری قه‌ڵاو منار ، هه‌ولێری پیره شاری مێژووم پێمان ده ڵێ توانام نه‌ما بینایم لاواز بوو هێنده م په‌ڕه گرافی خیانه‌ت بینی له باڵه خانه به‌رزو جوانه کانی شارمدا ئیمزا کرا . ئیدی لێنا گه‌ڕێم بێچوه کانی ئاینده‌م بتان به خشن ، پێیان ده‌ڵێم باڵه خانه قه‌شه‌نگه کانی شاریشم بڕوخێنن ئه‌مجا پێنوو سه‌کانیش بشکێنن په‌ڕه گرافه کانی خیانه‌تیش بدڕێنن. ئه وه تا زاخۆی ده‌لالو ڕه نگین پێمان ده ڵێ بێزارم له یه‌ك ڕه نگی و له یه‌ك ده نگ و له یه‌ك ئاوازی و له یه‌ك جۆری سه‌ماکردن ، چاوه ڕوانم ڕۆژانێک بێت گشت ڕه نگه‌کان هه‌موو ده‌نگه‌کان هه‌موو ئاوازه کان تێکڕا جۆری سه‌ماکان له شۆسته و شه قامه‌کانی شارمدا گشت پێکه‌وه سه‌ما بکه‌ن . هۆ گه‌لی برام کورد واته‌نی [جام که پڕ بوو لێی ده ڕژێ ] ئیدی گه‌ر په شیمان نه بینه‌وه مێژووی نه‌ته‌وه پێمان ده ڵێت نه‌فره‌ت له بیرتان له مێژوو تان له دوێنێ و له داهاتوشتان !!!!!!
له‌نده‌ن
|