٩\١\٢٠١١
ناماقوڵییەکەی
هۆشیار زێباری.
حکومەتی ئیسلامی ئیران ماوەی32ساڵە قورئانی بەدەستەوەیەو هێشتا ئەقڵ
نەبووە بە مێوانی و بەئاشکرا رێگری کردووە و دەکات لە سەرەتاییترین
مافی کوردستانیان لە خوێندن بە زمانی دایک. ئایا ئەگەر هەر هێزێک لەم
دونیایە تەنها لەبەر ئەم هۆیە پەنا بۆ بەکارهێنانی چەک ببات، تیرۆریستە؟!
نەخێر، بە پێچەوانەوە ئەوانەی رێگری لە دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی
دایک دەکەن، بەهەموو پێوەرێک تیرۆریستن و دوژمنی ئینسانن.
بەڕێز زێباری هیچ هۆیەکی ئاقڵانی و پاساوێکی بەدەستەوە نییە بۆ
تۆمەتبارکردنی پژاک یان هەر هێزێکی کوردستانی تر لە هەر بەشێکی
کوردستان بە تیرۆریزم.
زێباری بەو دەربڕینە هێڵی سووری بەزاندو داواکارین لە دیدارە
داهاتووەکانی لەگەل نوێنەرو بەرپرسی وڵاتانی دراوسێ خۆی لەو جۆرە
دەربڕٍینانە بپارێزێ و لەلانی کەمەوە لەپێناو بەهێزکردنی برایەتی گەلان
و سەقاگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناوین، پێشنیاری پاراستنی مافە سەرەتاییەکانی
مرۆڤیان لێ بکات .
کەمپینی(ههر ئێستا قوتابخانە بە زمانی
کوردی بێتە دامەزراندن)
8\1\2011
|