١٧\١١\٢٠١٥
نامەیەك بۆ
سەرۆكەكانی لووتكەی ولاتانی بیست لە ئەنتالیادا؟

عەبدوڵا پۆڵا
گەر بلێم زۆربەی سەرۆكەكانی جیهان خۆیان لەگێلی دەدەن كاتێ باسی
بەربەرەكانی بیری پەنگخواردووی رادیكالەكان و سیلەفییەكانی ئیسلام
دەكەن، كاتێ هاورێیەكەم لە پاریس تێلی بۆ كردم، پاریس شاری جوانییەكان
ئەو كوشتارە هەلناگرێ، مزگەوتەكان دەسووتێن و ریشپانەكانی بەناو ئیسلام
شمشێركانیان لەكالا دەرهێناوەو جەستەی پاریسییەكان كون كون دەكەن،
تاكەی ئەم بەلایە سەرشانی پاریسیییەكان دەگرێ و خەمەكانی پاریسیەكان
خەونە وەنەشەییەكانیان هەلدەزرێ؟
تراژیدیای ئاوارەكان لەسەر سنووری فەرەنساو بەریتانیا لەكەمپی
ئاوارەكان تراژیدیای خەمو خەفەتەكان لەكالێی بێ نازەكان بۆ پەرینەوە لە
دەریای مانش و گەیشتن بە شاری خەونەكان لە بەریتانیای حەزو ئاواتەكان،
بەلام خەونی ئاوارەكان لەگەل خێمەی ساردوسریان ئاگری تێبەر دەبێ؟
چەن سەرە داوێك گەر بلێین رووداوەكانی فەرەنساو گرتنی چەند باندێكی
تیرۆرستی و ناردنی چەند بادێكی دی بۆ ئەوەی چەند كەتنێك لە ئەوروپا
ئەنجام بدەن، زۆر پێدەچێ لە تیۆری مۆامەرە وەدوور نەبێ، تەقینەوەكانی
فەرەنسا قیبلەی ئازادیخوازان لەو هێرشانە چەند ئەنجامێكیان پێكا، كەوا
لە رۆژەكانی داهاتوو رۆن دەبێتەوە؟ بەتایبەتی دوای ئەوەی كۆمسیۆنی
ئاسایشی نەتەوە یەگرتووەكان، توركیای بەپالپشتی داعش و چەوسانەوەی
نەتەوەكانی غەیرە تورك، لەكوردو پارتەكانی بەرهەلستكار و پالپشتی كوشتن
و تۆقاندن و گرتن وراوەدوونانی رۆژنامەنووسان و یارمەتیدەرانی داعش و
تیرۆری بیروباوەری پێشكەوتوو تەپاندنی سیستمی دادوەری توركیا ناوبرد،.
بروام بەهیچ كام نەما نەسیاسەتی دووفاقی سەركردەكان نە وتەی ئاخوندەو
مەلاو كاهینەكان.
پۆلیسی فەرەنساو بەلجیك بەدوای ئەو تیرۆرستانە دەگەرێن، كەوا بوونە هۆی
ئەو كوشتارە، لەناوچەیەك بەناوی لانەی تیرۆرستان، ئەو شوێنەی لەنێوانی
بەلجیك و فەرەنسا بەناوی مۆلۆنبیك، لە جەرگەی ئەوروپا لانەی تیرۆرستان
چی دەكات؟
نیكۆلا سەركۆزی دەلێ ١١٥٠٠ تیرۆرست لەفەرەنسا ژمارەیەكی ئێجگار زۆرە،
بۆیە داوا دەكات ناەیان لەلیستێكی ئەلكترۆنی تۆمار بكرێت، ئایا چۆن
مامەلەیان لەگەل بكرێ؟
ئایا جێگای پێكەنین نییە؟ كاتێ فرۆكەكانی هاوپەیمانان وێنەی كەرگێیەكەی
داعش دەگرێ؟ لەسوریا لەناو كەندێك جیهادی نیكاح لەگەل گوێدرێژێك داكا،
بەلام ئەو وێنانە ناگرێ كەوا چۆن تیرۆرستانی داعش لەئەوروپا خەلك
دەكوژن و رەوانەی سوریاو عیراف دەكرێن و چۆن خەلكانی بێتاوان دەكوژن و
دەبرن و خوێنی خەلكی بێتاوان تەنها لەبەر ئەوەی موسلمان نییە، حەلال
دەكەن و سەری دەپەرێنن.
سەرۆكی ئەرجەنتینی لەكۆبوونەوەی سالانەی ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە
یەگرتووەكان دا، كرستینا دی فەرناندیز ژنە جەسوورەكەی ئەەرجەنتین
هاورێی و هاولاتی هەوارەكەی گیڤارای شۆرشگێر كاتی دركاندی سالێك پێشی
ئێستا ئێوە شتیكتان وت ئەمرۆش رێك پێچەوانە؟ ئێوە درۆی دەكەن لەلایەك
یارمەتی تیرۆرستان دەدەن لەلایەك هاوپەیمانی ولاتانی جێهان بۆ لێدانی
داعش رادەگەیەنن، مایكرۆفۆنەكانیان كوژاندەوەو تەرجومەی نەكرد، بۆ
ئەوەی بەبێ هەستی كەس پێیان نەزانێ یەو كەینوبەینە چی هەیەو چ دەكرێ؟
زۆر روونە ماوەی نیو سەدەیە بەبیانووی بەربەرەكانی بیری
پێشكەوتووخوازانەی گەلانی ژێردەستە هەر لە رۆژهەلاتی ناوین و خواروو
رۆژهەلاتی ئاسیا تادەگاتە خوارووی ئەفریقیا، دەمێ بەناوی قاعیدە و دەمێ
بەناوی داعش و نوسرەو چەندین ناوی سەیرتر كەوا لەقامووسی زمانەكانی
جیهان هێشتا ناوی لێ نەنرازوە.
تەقینەوە خوێناویەكانی داعش و تیرۆرو تۆقاندن هەر رۆژەو لەشارێك یان
لەولاتێك بۆ ئەوەی رۆژئاوا بیری توندوتیژی لەخۆیان وەدوورخەن، لەهەموو
شتێك سەیرو سەمەرەترە؟
ئایا سەرۆكەكانی جیهان هەلوێستیان لەمەر داعش سەرنج راكێش نییە؟
وە ئایا سەرۆكەكانی جیهان لەشوێنی گول درك بۆ گەلانی جیهان ناچێنن؟
ئایا فەرەنسییەكان مارانگەستەی هێرشەكانی شارل ئەبیدۆ نەبوون، یان
كوشتنی سێ چالاكوانی كوردانی باكور لەپێناو سەقامگیری وئاسایش
لەكوردستانی باكور، ئایایاساكانی ئازادی و یەكسانی بیروباوەر لەپاریسی
شاری جوانی و پێكەوە ژیان ویژدان هەژێن نەبوو؟
بۆ ئەوەی رووداوەكانی ئەم دواییەی فەرەنسا شی بكەینەوە،دەبێ سەد سال بۆ
دواوە بگەرێێنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباماش دوایین وتەی لەسەر داعش تەنها رۆژێك پێش
رووداوەكانی پاریس كۆمێنتی زۆر هەلدەگرێ، كەوا دەلێ توانیتمان كۆنترۆلی
داعش بكەین. بەلام سەرەكەی پان ناكرێتەوە؟
ئایا مار گەر سەری پان نەكەیەوە،سەری بمێنێ ناتوانێ ژەهرەكانی برژێێ.
بێ هەلوێستی فەرەنساو بەریتانیا لەمەر چارەسەركردنی كێشەی نەتەوەكان
لەدوای پەیمانی سایكس پیكۆ ئێستا باجەكەی دەدەنەوە.
لەدوای دابەشكردنی خەلافەتی ئالعوسمان كەوا بەولاتە نەخۆشییەكە بەناو
بانگ بوو.
مانەوەی توركیا وەكو ولاتێكی خاوەن بریارو رووبەرێكی فراوان لەسەر خاكی
كوردان و ئەرمەنییەكان و نەتەوەكانی ژێر دەستەی ئال عوسمان.
هەردوو وەزیری دەرەوەی فەرەنساو بەریتانیا سایكس و پیكۆ بۆ نەیاندەزانی
نەوەكانی تەیمورلەنگ بەرهەمهێنەرانی ئەو قەتلوعامەی لەدێر زەمانەوە
ئێستاش نەوەكانی ئەتاتورك بەرپای دەكەن، دوێنێ لە كۆبانی و ژەنگارو
ئەمرۆش لە پاریس و رۆژانی داهاتووش چەند چەند خەلكێكی بێتاوان ئەنجام
دەدرێ و خوێنی هەزاران دەرژێ؟
لەسەردەمی ئەنفال و كیمیابارانیش لە هەلەبجەی هیرۆشیما دا، ئایا
فەرەنسییەكان لەیارمەتیدانی سەدامی خوێن رێژ بێئاگابوون؟
لەبارەی كوشتنی سێ چالاكوانی كوردانی باكور لەهوتێلێكی ناو جەرگەی
فەرەنسا دا، هەر یەك لە سەكینە شانسیز و فیدان دۆغان و وە لەیلا
سوەیلەمیر، ئەوكاتەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان حكومەتی توركیاو پەكەكە
بەرێوە دەچوو، بەسەرپەرشتی هاكان فیدان سەرۆكی میتی توركیا كەوا دەستی
لەم كارە قێزەوەنە هەبوو، ئەوكاتی بۆ خۆتان مت كرد، نوقەتان لێوە نەهات.
دێڤد كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانی دەلێ تووشی شۆك بووم كاتێ
گوێبیستی رووداوە تیرۆرستییەكەی پاریس بووم، كاكی كامیرۆن نازانێ ئێستا
لەناو بەریتانیا یاساكانی داعش لەچەند شوێنێك لە شارەكانی بەریتانیا
پەیرەو دەكرێ؟
دۆنالد ترامپی جێگرەوەی بۆشی باوك و كور پالێوراوی كۆماریەكان لەدواین
وتەكانی لەمەر رووداوەكانی پاریس، ترەمپ وەكو گێلەپیاوێك دەلێ لەوكاتەی
فەرەنسا لەهەموو ولاتەك یاسای هەلگرتنی چەك توندوتیژترە، بۆ یاساكان
رێگە بەهەلگرتنی چەك دەدا، جەنابی ترامپ بۆ تۆ نازانێ سەرچاوەی
یارمەتییەكانی چەك و تفاق هەمووی ولاتی ئەمریكاو هاوپەیمانانی
لەناوبردنی داعشن كێن؟
كەنالی cnn دێتە دەنگ و مەلیكی سعودیەی دەلێ ئاگاداری ولاتانی
ئەوروپیمان كردووە كەوا داعش چەند هێرشێك ئەنجامدەدا، بۆ مەلیكی
سعودییە كونیییەی هەموو داعشەكان نازانێ كەوا لەسەرەتای دروستبونی داعش
هاوكاری دارایی كران؟
قەتەر كەوا گەورەترین یارمەتی دارایی پێشكەشی داعش دەكات، لەرێگای
تەركیاوە هاوكاری بۆ داعش رێكدەخات،. كۆبونەوە نهێنییەكانیش هەر لە
هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەكانی فەتەرو دوبەی ئەنقەرەو ئەستەنبۆل ئەنجام
دەدرێ، بۆ ئەوەی نێچیری ئەوجاریان بزانن لەكوێ بێ؟
ئایا ئەوروپاییەكان نەشلەژان كاتێك گروپەكانی تیرۆرستی لە ئەوروپا
رۆژێك پێشی رووداوەكەی فەرەنسا ویستیان مەلاكرێكار ئازاد بكەن و چەند
كەسێك بە بارمتە بگرن، لەبەرابەردا مەلاكرێكاری سەرۆكی ئەنسارو
ئەلئیسلامی تیرۆرست ئازاد بكەن؟
پاپای ڤاتیكان دەلێ ئەو هێرشانە هیچ پاساوێكی ئاینی و سیاسی بۆ ناكرێ.
نەتەوە یەگرتووەكانیش بێ هەست و خوست هیچ كاردانەوەیەكی نابێ وەكو
رێكخراوێكی لۆكالی لە سۆمال یان لە ئاسیای ناوەراست لەئاست ئەو هەموو
رووداوانەی جیهانیانیان هەژاند وكچانی ژەنگاریان هەتك كردوو
لەبازارەكانی جێهان وەكو كۆیلە بەچەند قرۆشێك فرۆشران، ئێستاش لەدوای
ئازاد كردنی ژەنگار چەندین گۆری بەكۆمەل كەشف دەبێ و كەوا ولاتانی
ئەوروپاو زلهێزانی جیهان و نەتەوە یەگرتووەكان و كۆمەلگای نێو
دەولەتیان شەرمەزار كرد، لەئاست بێدەنگی و گەورەیی ئەو نەهامەتیانە و
دوارۆژیش چەندین كارەساتی گەورەتر، لە پاریسی شاری جوانیەكان؟
____________________________
سەرچاوەكان:
شوێنی لانەی تیرۆرستانە لە دیلی مەیل:
http://www.dailymail.co.uk/ushome/index.html
وتەی سەرۆك ئۆبامایە كەوا رۆژێك پێشی هێرشەكەی پاریس:
http://www.cnn.com/…/paris-terror-attacks-obama-…/index.html
داعش جیهادی نیكاحی لەگەل دەكات:
https://youtu.be/mEgxxmk5GDA
وتەی سەرۆكەكانە:
http://www.nmisr.com/world-news/219244
ئەوەش وێنەی:
http://www.cnn.com/…/paris-terror-attacks-obama-…/index.html
وتەی كرستینا سەرۆكی ئەرجەنتیم:
https://youtu.be/mEgxxmk5GDA
pola.hamad@yahoo.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|