١٤\٢\٢٠١٣
نامه‌که‌ی قه‌شه
ڤالانتاین بۆ عاشقان.

کۆکردنه‌وه و نووسینی:
به‌نگینه پیرۆت
عاشقانی خۆشه‌ویست با خۆمتان پێ بناسێنم ،من ناوم "قه‌شه ماریه‌س -
قه‌شه ڤالانتاین"ه له سه‌ده‌ی سێ یه‌م واتا سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان
ژیاوم ،من کاتێک ئه‌و نامه‌یه ده‌نوسم که زۆر له مێژه ووڵاتی ڕۆم
له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆر "کلاودیۆس"به‌ڕێوه‌ده‌برێت،من حه‌ز به چاره‌ی
کلاودیۆس نا که‌م و ئه‌و هه‌سته‌ش به‌ته‌نها لای من نیه به‌ڵکو زۆر له
خه‌ڵکی ڕۆم هه‌مان هه‌ستی منیان هه‌یه.
کلاودیۆس ده‌یویست سوپایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی ده‌کرد
ژماره‌یه‌کی زۆر له پیاوانی ڕۆم بچنه نێو سوپایه‌که‌یه‌وه،به‌ڵام وا
ده‌ر نه‌چوو،ئه‌وان نه‌یان ده‌ویست ژن و منداڵه‌کانیان به جێبهێڵن،ئه‌مه‌ش
کڵاودیۆسی زۆر توڕه‌کرد،ئه‌ی چی ڕوویدا؟ کڵاودیۆس بیرۆکه‌یه‌کی شێتانه‌ی
دۆزیه‌وه ئه‌و پێیی وابوو ئه‌گه‌ر پیاو ژن نه‌هێنێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌کیان
نابێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو سوپاوه،له به‌ر ئه‌وه کڵاودیۆس بڕیاری
قه‌ده‌غه‌کردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتی دا.خه‌ڵکێکی زۆر به‌تایبه‌تی لاوان
پێیان وابوو ئه‌و بڕیاره‌ی کڵاودیۆس زۆر تووند‌و بێ به‌زه‌یانه‌یه.
من پێم وابوو ئه‌و بڕیاره بڕیارێکی ناشایسته‌یه،به‌دڵنیایه‌وه به
هیچ شێوه‌یه‌ک من پشتگیری ئه‌و بڕیاره‌م نه‌ده‌کرد و له سه‌ره تادا
ئه‌وه‌م پێی ڕاگه‌یاند که وا من قه‌شه‌م ناتوانم بڕیارێکی وا قبوڵ بکه‌م
و جێ به جێی بکه‌م.
یه‌کێک له‌و چالاکیانه که زۆر حه‌زم پێیی ده‌کرد،ئه‌وبوو دوو خۆشه‌ویست
له یه‌ک ماره ببڕم.
بۆیه دوای بڕیاره‌که‌ی کلاودیۆس به به‌رده‌وامی ئه‌و کاره‌م ده‌کرد و
به‌دزیه‌وه به‌رده‌وام بووم له ماره کردنی که‌پڵه‌کان.
زۆر حه‌زم له‌و پرۆسه‌یه ده‌کرد،بیهێنه پێش چاوی خۆت ،ژوورێکی بچوک
که به مۆم ڕووناک بۆته‌وه و بووک و زاوا‌و خۆم سه‌رقاڵی دروستکردنی
خۆشه‌ویستیه‌کی بێ کۆتاین،زۆر به هێواشی ئێمه قسه‌کانمان ده‌کردو
چاوێکیشمان به ده‌ره‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌ربازه‌کانی کڵاودیۆس
هاتن بتوانین ئاسانتر خۆمان بشارینه‌وه‌و توشی زه‌حمه‌تی زیاتر نه‌بین.
شه‌وێکیان له کاتی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ماره بڕینی کچ و
کوڕێک،گوێمان له ته‌په ته‌پی پێ بوو زۆر ترسمان هه‌بوو به‌ڵام به
خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و دووانه‌م لێک ماره‌کردن ، ئه‌وان به سه‌لامه‌تی ده‌رچوون
خۆم ده‌ستگیر کرام،پێم وایه وه‌کو ئه‌وان خێرا نه‌بووم،پاشان خرامه
زیندانه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌نرا که سزایه‌که‌م کوشتنه.
له زینداندا هه‌وڵمده به دڵ خۆشی بمێنمه‌وه،ده‌زانی بۆ؟ ئایا ده‌زانی
دوای ئه‌وه چی ڕوویدا؟ که زۆر خۆش بوو به لامه‌وه و زۆر دڵخۆشی ده‌کردم،ئه‌ویش
ئه‌و بوو که زۆر له لاوان ده‌هاتن سه‌ردانیان ده‌کردم و گوڵ و نامه‌یان
له په‌نجه‌ره‌که بۆ فڕێده‌دامه ژووره‌وه،ئه‌وان ده‌یان ویست پێم
بڵێن که ئه‌وانیش بڕوایان به خۆشه‌ویستی هه‌یه.
یه‌کێک له‌و گه‌نجانه کچی پاسه‌وانی زیندانه‌که‌م بوو و باوکی ڕێگه‌ی
پێیده‌دا له ناو زیندان سه‌ردانم بکات و هه‌ندێک جار بۆ چه‌ندین
کاتژمێر به‌یه‌که‌وه قسه‌مان ده‌کرد،ئه‌و هانی ده‌دام و پێی ده‌ووتم
که وره‌ی خۆم به‌رز بکه‌مه‌وه و چونکه ئه‌و پێیی وابو که‌من کارێکی
باشم کردوه،ئه‌و پێیی وابو که بڕیاره که‌ی ئیمپڕاتۆر کڵاودیۆس هه‌ڵه‌یه.
من به‌رده‌وام بووم له ماره‌کردنی خۆشه‌ویستان.ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیار بوو
سه‌ر ببڕدرێم،نامه‌یه‌کی بچووکم بۆ هاوڕێیه‌که‌م به جێهێشت به
ناوی"له ڤالانتاینه‌که‌ته‌وه" بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسێکی بێ پایانی وه‌فا
و هاوڕێیه‌تی ئه‌و بکه‌م.
پێم وابێت له دوای ئه‌م نامه‌یه‌وه که هه‌مان ڕۆژی مردنی منه، نامه‌ی
ڕێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فا له نێوان خۆشه‌ویستان ده‌ست پێده‌کات.
ئیتر ئه‌وه دوا په‌یڤی من بوو بۆ خۆشه‌ویستان
١٤\٢\٢٠١٣
- ناو
زیندان
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|