٢٢\٤\٢٠١٢
نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز وەزیری کاروباری
شەهیدان و ئەنفالکراوان.
بەرێز وەزیری کاروباری شەهیدانو ئەنفالکراوان.
بابەت: بیرخستنەوە
وەک ئاگادارن ماوەی سالێک زیاترە پرۆژەیەک لەلایەن ناوەندی چاکو
ساڵنامەی ئەنفالستانەوە ئامادەکراوەو بەمەبەستی جێبەجێکردن
خراوەتەبەردەستی بەرێزتانو پەرلەمانی کوردستانو بەزارەکیش
لەوبارەیەوە قسەتان لەگەڵداکراوە، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێکی
نوسراوتان نەبووەو بەزارەکیش لەبەرواری 27/12/2011 لە چەمەچەماڵ بریاری
جێبەجێکردنیتان دابوو، بەڵام وا ئێستا ئاگادارین کەسانێک هاتوون خۆیان
بەدۆسێی ئەو کەسایەتیە بەرێزانەوە هەڵواسیوە کە دورو نزیک پەیوەندییان
بە ناوەندەکەمانەوە نییەو بگرە دژایەتی کردنی یەکێکە لەئەرکەکانیانو
دەیانەوێت پرۆژەکەی ناوەندی چاکیش بەلاڕێدابەرن.. جارێکی تربەرێزتان
ئاگاداردەکەینەوە کە تا ئێستا (3) جار ئەو پرۆژەیە دراوەتە
وەزارەتەکەتانو دوجاریش دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، جارێک بەدەستی
دراوەتە بەرێز راوێژکارتان خەبات عەبدوڵاو جارێکی تر لەبەرواری
16/11/2011 لەرێگەی بەریدەوە رەوانەکراوەو جارێکیش بەرێز (فەرەجی
تۆپخانە ) بەدەستی داوێتی بەدەست خۆتان.
داواکارین لەبەرێزتان دەستو برد بکەن لە پێشخستنی ئەو پرۆژەیەی
ناوەندی چاکو ئامادەکاری خۆشمان بۆ کردووەو پێشنیارەکانیشمان خستووەتە
بەردەستان کەلەگەڵیدا وینەو پرۆفایلی هەموو دەربازبووەکانو ئەوانەشی
تیدایە کە ئێستا لە ژیاندا نەماون بۆیە پێویست بەوە ناکات کە چیدی
ناونوس بکرینەوەو زانیاریان لێوەربگیرێ بە بیانووی ئەوەی ئیشیان
بۆدەکەن.. بەرێزتان ئاگادار دەکەینەوە ئەگەر بەنیازن کاریان بۆ بکەنو
هاوکاری ناوەندی چاکو ئەو بەرێزانە بکەن چیتر پێویست ناکات خەلکی تر
بێت دەست لەوکارە وەربداتو مزایەدە بەسەر هەستو سۆزی ئەو
دەربازبوانەوە بکات.
لەگەڵ رێزدا
ناوەندی هەلەبجە دژبە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد
- چاک
ساڵنامەی ئەنفالستان
chak.kurdistan@yahoo.com
١٩\٤\٢٠١٢
|