٦\١١\٢٠١٤ نامه نامۆیەكان.
دانەر - نامه‌ی دوازدەم -
چاوه‌ڕوانی چ ده‌ربه‌ند ێكی قه‌ره‌باڵغه هاوڕێ هه‌موو هه‌سته‌كانم له‌و ێن ته‌نها تۆ نه‌بیت ..تۆ نازانیت من لێره پڕ بووم له بێ تۆیی ..چه‌ند سه‌یره!چه‌ند یش جوانه له‌زه ت وه‌رگرتن له ته‌نیایی ..تۆ كه ئێستا دوری له‌من و من چاوه ڕێ ی هه‌نگاوه‌كانی تۆم..بڵێیت ژیان بتوانێت له‌مه سه ختتر له‌خۆ بگرێت! ئێستا تۆ له خه‌نده‌یه‌كی به‌جێماو ئه‌چیت له ناو دورگه‌ی دڵی منا ..ئه‌رێ هاو ڕێم تۆ بۆ به ته‌نیایت كه من لێره ئازار ئه‌چێژم له چاوه ڕوانیت !... من له ژانا ئه‌تلێمه‌وه من وه‌كو په‌ڕه‌یه‌كی گوڵ به ده‌م باوه سه‌ما ئه‌كه‌م .. تۆ له كوێیت تا بێمه سه‌ر ده‌سته‌كانت..ئای له خه‌یاڵه نامۆكان چۆن پیاسه ئه‌كه‌ن به ناو دڵما!..چ ژانێكی سه‌ختم پیشكه‌ش ئه‌كه‌ن ..بێ ئارامم ئۆقره‌م نه‌ما ڕێگاكانم له خۆم تۆران دڵیشم بێ ده‌نگ بووه!..ئێواره‌ی سلێمانی به تاسه‌یه باوه‌شمان بۆ بگرێته‌وه..ئه‌مڕۆ هیچ شتێك قاچاخ نی یه ته‌نیا لێدانی ترپه‌كانی دڵی من و تۆ نه‌بێت ..من كه له گێژاوی مه‌ست بوونی چاوه‌كانما ئه‌مه‌وێت بتبینم به دیدارت شاد بم تۆش ونی هاوڕێم وه‌ك ون بوونی هه‌ناسه‌كانی ئێستام..چاوه‌ڕێ ی نامه‌ی تۆم تا بۆ دواجار له‌ناو دڵما بیپارێزم..ئه‌وێ مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌یره هاوڕێم من تا ئێستا خۆشم تێ ی نه‌گه‌یشتووم ..تا ئێستا له زمانی بولبولهكانی نازانم..تا ئێستا خهمهكانیم خۆش ئه‌وێت .. ؟!
________________________________ نامەی یازدەم: www.emrro.com/namaenamoyekan11.htm نامەی دەیەم: www.emrro.com/namenamoyekan10.htm نامەی نۆیەم: www.emrro.com/namenamoyekan9.htm نامەی هەشتەم: www.emrro.com/namenamoyekan8.htm نامەی هەفتەم: www.emrro.com/namenamoyekan7.htm نامەی شەشەم: www.emrro.com/namenamoyekan6.htm نامەی پێنجەم: www.emrro.com/namenamoyekan5.htm نامەی چوارەم: www.emrro.com/namenamoyekan4.htm نامەی سێیەم: www.emrro.com/namenamoyekan3.htm نامەی دووەم: www.emrro.com/namenamoyekan2.htm نامەی یەکەم: www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی homelaxdir@gmail.com
|