٣\١\٢٠١٥ نامه نامۆیەكان.
دانەر - نامه‌ی پازدەم -
هاوڕێ هه‌موو ساتێكی ئه‌مشه‌و پڕه له نهێنی وئازار.. هیچ پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم بیر ئه‌كه‌مه‌وه به‌ڵام نازانم له چی ؟!ئه‌گریم نازانم بۆچی ؟! ئه‌نوسم نازانم بۆ كێ !..ئاخر تۆ ته‌نها خه‌یاڵی ..خه‌یاڵێكی برۆنزی !..خۆ ناكرێت عاشق بم به تۆ ..به پاڵه‌وانی عاله‌مه خه‌یاڵی یه‌كه‌م ..به نامۆیه‌كی ناو نامه نامۆكانم !..وه‌ره ده‌ستم بگره با سه‌ما بكه‌ین سه‌مایه‌كی شێتانه من تا دوا پله‌ی مه‌ست بوون مه‌ستم ..وه‌ره بمخه‌ره ئه‌ودیو ده‌رگای نهێنی یه‌كان خۆت ئه‌زانیت كه من ناوه‌ستم تێپه‌ڕ ئه‌بم له سنوره‌كان ..من به‌رزتر ئه‌فڕم هه‌میشه ئه‌وه‌تام له سه‌رو ئه‌ستێره‌كان ..به‌ڵام تۆ ژه‌هرێك له ناو خوێنتا هاتووچۆ ئه‌كات ئه‌ویش ترسه ..ترس هه‌نگاوت پێ ئه‌نێت ..ترس هه‌ناسه‌ت پێ ئه‌یات ..ترپه‌كانی دڵت ترسه.. ته‌نانه‌ت ترس نوێژت پێ ئه‌كات !.. سه‌یره تۆ چ دیارییه‌كی ترسناكی بۆ ناو دڵی فریشته‌یه‌ك!..
________________________________ نامەی چواردەم: www.emrro.com/namenamoyekan14.htm نامەی سێزدەم: www.emrro.com/namenamoyekan13.htm نامەی دوازدەم: www.emrro.com/namenamoyekan12.htm نامەی یازدەم: www.emrro.com/namaenamoyekan11.htm نامەی دەیەم: www.emrro.com/namenamoyekan10.htm نامەی نۆیەم: www.emrro.com/namenamoyekan9.htm نامەی هەشتەم: www.emrro.com/namenamoyekan8.htm نامەی هەفتەم: www.emrro.com/namenamoyekan7.htm نامەی شەشەم: www.emrro.com/namenamoyekan6.htm نامەی پێنجەم: www.emrro.com/namenamoyekan5.htm نامەی چوارەم: www.emrro.com/namenamoyekan4.htm نامەی سێیەم: www.emrro.com/namenamoyekan3.htm نامەی دووەم: www.emrro.com/namenamoyekan2.htm نامەی یەکەم: www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
homelaxdir@gmail.com
|