٥\١١\٢٠١٣
نامەی
٣٥ ژنی چالاکی کورد
بۆ حیزب و
رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان
سەبارەت بە
لەسێدارەدانی لاوانی کورد.

بۆ/
سەرجەم حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەڕێزان..
هەر وەک دەزانن ئەو حەفتەیە پێنج لاوی کوردلە رۆژهەڵات شەهید کران. رۆژ
نییە رۆڵەکانی ئەم نەتەویە هەناسەیان بە پەتی دار نەخنکێندرێ و لەسەر
دار وەک ئاڵا نەشەکێنەوە. ئەگەر لە تاران زیندانی سیاسی مستێکی لێدەدرێ،
ئەوە لە کوردستان زیندانی کورد سێدارە دەکرێ. چ نیاز بە دووپاتکردنەوە
ناکا کە گەلی کورد بە گشتی و ژنی کورد بە تایبەتی کۆڵەباری خەمێکی
مێژوویی لە کۆڵ گرتووە و هەڵگرتنی هەموو ئەو ڕەنجەش تەنیا بۆ
وەدەستهێنانی مافی رەوای سەروەری سیاسی و ژیانێکی مرۆییە بە پێی
جاڕنامەکانی جیهانی مافی مڕۆف، مافی ژنان و مافی مندالان کە مافگەلێکی
رەوا و هەقن.
ئەوەی هەر ئێستا مایەی نیگەرانی و پەرۆشی راشکاوانەی هەموو لایەکمانە
ئەوەیە کە بە هۆی پڕشوبڵاوی حیزبهکانی رۆژههڵاتی کوردستان و هاوکاری
نەکردنیان لەگەڵ یەکتر، خهڵک تووشی ناهومێدی و خەمێکی قوڵ هاتوون و
ئهوهش خهباتی خهڵکی ڕۆژههڵاتی کوردستانی خستۆته دۆخێکی ناههمواری
سیاسی کۆمەڵایەتی و کۆماری ئیسلامی هەرچی زیاتر لهو دۆخه کهڵک
وهردهگرێ بۆ سهرکوت و زەبروزەنگ لە کوردستاندا.
بە داخەوە حیزبەکانمان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە سیاسەتێکی ناڕوون و
نادروست، پاراستنی بەرژەوەندی تەنگی حیزبی، هەوڵ تەنیا بۆ بەدەستهێنانی
دەسەلات و رقەبەرایەتی، چارەنووسی نەتەوە و منداڵانی ئەو نەتەوەیان
خستۆتە مەترسیەکی یەکجار گەورە و عەینی. ئەم جۆرە سیاسەتکردنە وزە و
تێکۆشانی ژنان و پیاوانی کورد هەرچی زیاتر کردۆتە قۆچی قوربانی ئەویش
لە ژێر ناوی حیزب و رێبەر!
ئێمە واژۆکەرانی ئەو نامەیە رامان وایە ئەو جۆرە سیاسەتکردنە نە
توانیوێتی دەسکەوتی سیاسی و کۆمەڵایەتی باشی هەبێ و نە دەتوانێ
دەرگایەک بۆ چارەسەری کێشەکان بکاتەوە و لەسەر ئەو باوەڕین کە حیزبەکان
هەنوکە دەبێ وڵامدەر بن لە ئاست ئەو گرفتانەی کە هەن و خۆشیان بەشێک
بوون لە پێکهێنانیان. هاوکات بە مافی خۆمانی دەزانین کە سەبارەت بە
کێشەکانی نێوان حیزبەکان کە راستەوخۆ کاریگەرییان لە سەر ژیانی کورد لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، داوای وڵامتان لێبکەین و پێمانوایە کە نابێ و
ناتوانین چیتر شاهیدی دروشمی ناوەڕۆک بەتاڵ و نمایشی حیزبەکانمان بین.
ئێمە بەشێک لە ژنانی کورد بە روانگەی هزری سیاسی جیاواز یان سەربەخۆ
دەخوازین کە لە هەلومەرجی ئێستادا لانی کەم حیزبە کوردییەکان لە سەر
کێشەی زندانیانی سیاسی کورد هاودەنگ بن و بە پێی هەر نەبێ پەیرەو و
پڕۆگرامی خۆیان کار بکەن نەک بە دڵخوازی بەرژەوەندی کاتی و حیزبایەتی.
هەروەها داوکارین کە حیزبەکان سەرەڕای هەر کێشەیەک کە هەیانە بهرامبهر
به کوشتن و له سێدارهدانی لاوانی کورد هاوههڵویست بن و به بهیاننامهی
هاوبهش و به خۆپیشاندان له باشووری کوردستان و دهرهوهی ولات
ئهو جینایەتانەی حکومهتی ئێران هاودەنگ مهحکوم بکهن. داوا له
دەستبژێری ناو حیزبهکان دهکهین کار بکهن بۆ ئهوه کە هەموو
لایەنەکان له دەوری کێشەی هاوبهشی زیندانیانی سیاسی کۆببنهوه. با
هەموو ڕێکخراو و حیزبەکان هێز و توانستی دیپلۆماسی و میدیاییان لە سەر
کێشەی رزگارکردنی زندانیانی سیاسی هاوتەریب بکەن.
زۆر ئاشکرایە کە ئەرکی هەموو لایەنێکە کە بە ناردنی سکاڵای هاودەنگ بۆ
ئۆرگانەکانی مافی مرۆڤی لە جیهان، ئەمنستی، چاوەدێری مافی مرۆڤ بۆ سەر
ئێران بەڕێز ئەحمەد شەهید، رووکردن لە ئۆرگانەکانی دادی نێونەتەوەیی و
هاوکاری بەردەوام لە سەر کێشەی زندانیان، لەو مشتومڕە ناشایستە بێنە
دەر و دەستی هاوکاری بۆ یەکتر دڕێژ بکەن. دیارە لەم روانگەوە هەر حیزب
و لایەنێک لەمپەر بخاتە سەر رێگای ئەو هاوکارییە و پشت لەو ئەرکە مرۆیی
و نەتەوەییە بکا، دەکەوێتە بەر قەزاوەتی خەڵک و دەبێ وڵامدەری مێژوو و
خوێنی شەهیدانی رۆژەهەڵاتی کوردستان بێ.
بە سپاسەوە:
مینا لبادی، نەدا شەهبازی، جەمیلە رەحیمی، شەهلا
دەباغی، مەرزە جەوانمەرد، ئەسمەر میعماری، ناهید موکری، روفیا
رەمەزانعەلی، فەریبا محەمەدی، بەدری تەوحیدی، چنوور میهرپەروەر، گوڵالە
شەڕەفکەندی، شلێر شەبلی، جەمیلە ئەنوەری، سوهەیلا قادری، سیمین
نەسروڵاهی، شەهین شەهلایی، کوێستان عومەرزادە، رۆژە عەزیزی، پەخشان
ئەحمەدی، پەروین شەڵماشی، سەحەر دیناروەند، پەری رەشیدیان، شەڕاڕی
شەمامی، هێلین یونگ بەری، شەمزین جیهانی، مەهین شوکڕوڵاپور، گوڵاڵە
سەمیعی، لەیلا محەمەدی، شەهناز شەهلایی، نەهیە خۆشکەلام، نەسرین
رەحیمی، سوڕەیا ساتوری، کوێستان گادانی، پەروین خاڵەندی.
تێبینیی: ئەو
نامەیە بۆ زۆربەی حیزبەکان کە ئادرەسمان هەیە دەنێردرێ.
|