٩\١٠\٢٠١٠
نامەیەکی کراوە بۆ
پەرلەمانتارانی کوردستان.
داوا دەکەین لێکۆلینەوە و لێپێچینەوە لەگەل
وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر بکرێ.
بەڕیزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان..
هەمومان وێنەی ئێوەمان لەکەناڵەکانی تێڤێ بینی ، کاتێک بە کوردستان و
خوا سوێندی دەستوریتان خوارد ، کە راستگۆدەبن لەگەل خاک و خەڵکی
کوردستان. بۆیە بەمافی خۆمان دەزانین لەیەکێک لە دۆسیە گرنگ و
پەراوێزەکانی ١٩ سالەی دەسەلات و دادگای کوردی (دادگایی کردنی
تاوانبارانی گەلکوژی خەلکی کوردستان) پراکتیزەی ئەو سوێندەتان بکەن .
بەداخەوە تائێستاش سەرباری گەورەیی تاوانەکە و بونی ئەو هەموو
تاوانبارە گەورەیە ی ئەنفال لەنێویاندا تاوانبارێکی وەک فەتاح بەگی جاف
کە تاوانی ١٤ .٠٤ بەهۆی گەورەیی تاوانەکە ی ئەو ناونراوە ، ێستا وەک
گەورەترین سوکایەتی لەنێو جەرگەی بنەمالەی قوربانیان( کەلار ) شاهانە
دەژێت و پاسەوانی لێ دەکرێت . ئەم سوکایەتیە بەردەوامانە لەکاتێکدایە
بەرپرسە بڕیاردەرە سیاسیەکانی (پارتی ویەکێتی) لەسەر مینبەرەکانی
راگەیاندن سەبارەت بە چەوساندنەوەی کورد بەردەوام باس لە گەورەیی ئەو
تاوانە دەکەن ، هاوکات ئاماژە بەوەدەکەن کەراستە ئەوان لێبوردنی گشتیان
لەبەرامبەر هەموو تاوانبارانی گەلکوژی کورد لەسالی ١٩٩١ دەرکردوە ،
بەلام خەلک مافی ئەوەی هەیە کە لەدادگا داوایان لەسەر تۆمار بکات .
وەلێ ئەفسۆس ئەمەش زیاتر لەدروشم تێ ناپەرێت ، چونکە چاودێری کوردۆساید
بەهاریکاری بنەمالەی قوربانیان لەسالی ٢٠٠٧ بەدواوە ٤٨ داوای یاسایان
لەسەر یەکێک لەو تاوانبارانە ( عەباسی بایز ئاغا ) تۆمارکردوە . کەچی
ئازادانە لەشاری هەولێر دەسوڕێتەوە وەبەپێی زانیاریەکانی ئێمە ماوەیەک
درواسێی ماڵی (فاروق جەمیل) وەزیری دادی کوردستانی پێشوو بوو!؟
گەرچی یەک مانگ زیاتر بوو قاسم ئاغا بەئاشکراو لەچەندین مینبەری
راگەیاندنەوە راگەیەنرا کە ئەم تاوانبارە لەمەلا ئۆمەر لای کۆنەسەرۆک
جاش (بەرهەمی شێمەی هارون) داڵدە درا وە ، هیچ لایەنێکی سیاسی بەوانەی
حزبەکەشیان چەندین پێشمەرگەی بەدەست ئەو شەهید کرابوو ،وەهەموو
لایەکمان داوامان کرد کە لەبڕی پێشوازی با دادگایی بکرێت ، ئەفسۆس وەک
پیشەی بەردەوامی پارتی ویەکێتی هیچ رێزیک بۆ ئەو داوایە نەگیرا ،
تاسەرەنجام بنەمالەی قوربانیان هاتنە مەیدان و دەستیان بەنارەزایەتی
دەربرین کرد ، بەمەش دەسەلاتی کوردی بەگشتی وپارتی دیموکراتی کوردستان
بەتایبەتی لەبڕی ئەوەی ڕێز لەداوای قوربانیان بگرێت زیندانی و دادگایی
بکات ، بەپەلە وە بەڕیگای یاسایی لەفرۆکە خانەی هەولێر بەرەو ولاتێکی
نادیاری ئەورپا نێردرا . تاوانی لەم شیوەیە لەهەر ولاتێک رویبدایە
نەتەوەیەکی دەهەژاند و چەندین بەرپرس بۆ ئەوەی ئارەقەی شەرمەزاری
هەلنەڕێژن دەستیان دەکیشایەوە . وەلێ ئەم سوکایەتیە گەورانە بەدادگا
ویاسا و بنەمالەی قوربانیان ، بۆتە کەلتورێکی سیاسیی بەرپرسانی پارتی
ویەکێتی ..
چاودێری کوردۆساید /چاک دەیان جار یاداشت و نارەزایەتی ئاراستەی
پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم کردوە ، هیج وەلامیكمان بۆ جێ
بەجێکردنی دادگایی سەدان تاوانباری گەلکوژی کورد دەست نەکەوتووە و هەست
دەکەین ئاستی تێگەیشتنی بەرپرسانی کورد لەئاست ئەو مامەڵەیە نیە .
بەلام ئەوا لێرەدا جارێکی تر ئەو سوێندە دەستوریەی خورادوتانە بەبیرتان
دێنینەوە وەبۆئەوەی ئۆباڵی مێژویی نەکەوێتە سەرشانی ئێوەش لەسەرجەم
لیست و کەسێتیەکانتان ، وەلەسەنگەری بنەمالەی قوربانیان بن و وە
وتەکانی کاتی بانگەشەی هەلبژاردنەکان بەیادتان دێنینەوە بۆیە داواتان
لێ دەکەین. تاوانی هەلاتنی قاسم ئاغا بێ لێکۆلینەوە و پشتگوێ خستن وەک
دەیان تاوان و سوکایەتیەکانی پۆلێ بەرپرس نەچێتە سەر و سنورێک بۆ بێ
رێزی بەنەتەوەی کورد دابنرێت
١/ لێپچینەوە و بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان و پاڕیزگاری
هەولێر و بەڕێوبەری پۆلیسی پاریزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان
بکرێت کەچۆن بواریان دا تاوانبارێکی وەک قاسم ئاغا مانگیک زیاتر لەمەلا
ئۆمەر دالدە بدرێت و دواتر بەرێگای فەرمی بەرەو ولاتێکی نادیاری ئەورپی
ببردرێت
٢/داوا لە بەرپرسانی فرۆکەخانەی هەولێر بکەن کەناوی سەرجەم ئەو
هاولاتیانە بدەنە ئێوە کەرۆژی شەممە سەفەری دەرەوەی هەرێمیان کرد
٣/ داواتان لێدەکەین لێژنەیەک پێک بهێنن کە بەدواچون بکەن بۆ
پراکتیزەکردنی لێکۆلینەوە لەناوی ٢٦٤ تاوانباری ئەنفال کەئێستا
لەکوردستان دەژین و بەشیکی گرنگیان بەرپرسی بالان لەدام و دەزگاکانی
حکومەتی کوردستان و عێراق گەرچی دادگای بالای عێراق لەسالی ٢٠٠٧ داوای
کردوە لێکۆلینەوە یان لەگەل بکرێت کەچی هەمویان لە ژێر باڵی دەسەلاتی
کوردی نەک هەر نەگیراون بەلکو دیوەخانانەو ژیانێکی خۆشگوزەرانیان بۆ
دابین کراوە
بۆیە بێ دەنگی ئێوەش لەم سوکایەتیە بەردەوامەی کە ١٩ سالە دەسەلاتی
کوردی کەگرنگی بە جەلادانی نەتەوەکەی دەدات دەبێتە لەکەیەکی شەرمەزاری
بەرپرس و ئەندامانی کابینەو ئەندامانی خولەکانی پێشووی پەرلەمان و
حکومەت لەمێژودا .
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ههڵاتنی قاسم ئاغای تاوانبار بۆ
ولاتێکی ئەوڕپی شهرمهزارییه بۆ دهستهڵاتی کوردی.
دوێنێ ههواڵێک له دهزگاکانی راگهیاندنهوه بڵاوکرایهوه، که
کۆنه مەفرەزەی تایبەتی رژێم و تاوانباری ناوچهی کۆیه و دهوروبهری
قاسم ئاغا، یان راسترر بڵێێن، رهوانهی دهرهوهی ههرێم کراوه.
کەبەپێێ ئەو زانیاریانەی بەردەست ئێمە کەوتوە ، ڕۆژی شەممە لەرێگای
فرۆکەخانەی هەولێرەوە رەوانەی ولاتێکی ئەوڕپا کراوە . ههڵبهت بهڵگهنهویسته
که ئهم کاره ناکرێت و رێی تێ ناچێت بێ ئاگاداری و یارمهتی دهستهڵاتدارانی
ههوڵێر ئهنجامدرابێت. بهتایبهت که چهند رۆژێک لهمهوبهرپارێزگاری
ههولێر چاوی لهناوبراو پۆشی و هیچ ههوڵێکی نهدا بۆ دهسگیرکردنی وە
لەبڕی ئەوەی بلێت بادادگا سەروەر بێت لەبەرامبەریدا گوتی (ئەو کەسێکی
مەرغوب نیە با ههرێمی کوردستان جێ بهێلێت!!!!) کەئەمە لەئاخافتنی
خەلکێکی بەرپرس ناچێت .
ئێمه له کاتێکیدا ئهو پهڕی نارهزایی و ناخۆشحاڵی خۆمان به دهربازبوونی
ناوبراو لهدهست داد و داگا رادهگهیهنین، باوهریشمان وایه، که
ئهو کاره پهڵهیهکی رهشه به رووی دهستهڵاتدارانی ههرێمی
کوردستانهوه، له پێش ههموویانهوه وهزیری ناوخۆ و پارێزگاری ههولێر،
لاشمان وایه که یارمهتیدان و
ئاسانکاریی بۆ ههڵاتنی ناوبراو له دهست یاسا، سوکایهتیه به خوێنی
شههیدان و ناپاکیه به یاسا و دادوهری له ههرێمی کوردستاندا، ههروهها
هاودژییهکیشه بهو دروشمانهی لهسهر سهروهری یاسا و دهستهڵاتی
دادوهری دهکرێت.
ئێمه وهک چاودێری کوردۆساید – چاک لێرهوه رایدهگهیهنین، به
چاوێکی کراوهوه به دوای سۆراخ و ههواڵی ناوبراو دهکهوین کە لە
ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ناتوانین سەرجەم زانیاریەکانی بەدەستمان گەیشتوە بلاو
بکەینەوە بەلام پەیمان دەدەین دوای بەدواچونی زیاتر وەلە ئایندەدا
زانیاری زیاتر بلاو بکەینەوە ، وە ههرچیمان له دهست بێت بۆ گهیاندنی
ئهو تاوانباره بۆ بەردەم دادگا درێغی نەکەین ، وەهیوادارین دڵسۆزان و
خهمخۆرانی گهلهکهمان لهدهرهوهی کوردستان هاوکارمان بن، له
پێدانی زانیاری زیاتر .
هاوکات دەستخۆشی لەبنەمالەی قوربانیانی تاوانەکانی قاسم ئاغا دەکەین کە
توانیان بەنارەزایەتیەکانیان بوار نەدەن قاسم ئاغا بە ئازادانە
لەکوردستان بسوڕێتەوە و پلەیەکی ئیداری و سیاسی وەربگرێت .
چاودیری کوردۆساید -
چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|