٢٢\٨\٢٠١٣
نامه‌یه‌ک به ده‌نگی
به‌رز
بۆ ''مه‌سعود
بارزانی'' به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیته‌وه!!!

گۆنا سه‌عید
به‌ڕیز ئه‌مڕۆ ٢٠/٨/٢٠١٣ ڕۆژی ته‌واو بوونی سه‌رۆکایه‌تیته "به
شه‌رعی".. ئه‌م به‌یانیه چاوه‌ڕوانم کرد تا یان نه‌وشیروان مسته‌فا
یان سه‌رکرده‌کانی هێزه‌کانی تری ئۆپۆزسیۆن یان ئه‌ندام په‌رله‌مانه
قاره‌مانه‌کان که ڕۆژی شوومی تازه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیت به ناشه‌رعی
له په‌رله‌ماندا لێتان هه‌ستان و کردیانه شه‌ڕ.. شتێک بلین، قسه‌یه‌ک
بکه‌ن، بڵێن که له ئه‌مڕۆوه تۆ ته‌واو بوویت وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم
چیتر ڕه‌سمیه‌تت نه‌ماوه و هه‌لوێستمان ده‌بێت!! به‌س هیچی وام نه‌دی
که جێگای ئومید و سه‌رنج بیت!!!
بۆیه من بڕیارم دا وه‌ک هاولاتیه‌کی هه‌رێم ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنووسم
وه‌ک کورته هه‌ڵسه‌نگاندێک بۆ کاریگه‌ریه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیت له‌سه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان و ژیان وگوزه‌رانیان . هه‌ڵبه‌ت مێژووی سه‌رۆکایه‌تی
تۆ له ٢٠٠٥وه ده‌ست پێ ناکات ، به‌ڵام من باسی پێش ئه‌وه ناکه‌م ،
ته‌نها باسی ئه‌م مێژووه کورته ده‌که‌م له دوای ٢٠٠٥ تا ئه‌مڕۆ . به‌ڕیز
له‌وه‌ته‌ی تۆ سه‌رۆکیت زۆر شت له کوردستان گۆڕاوه ، له بواری
ئابووریدا باڵه‌خانه‌ی به‌رز و جاده‌ی پان و مۆڵی که‌شخه و جل وبه‌رگ
و خشڵی تورکی و خه‌لیچی و گونده‌کانی نیشته‌جێ بوون و مۆبایلی ئایفۆن و
سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێل له ده‌ستکه‌وته گه‌وره کانی ئه‌م ماوه‌یه‌تن ،
له بواری سیاسی‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی قسه ده‌که‌یت و بوویته‌ته
نوێنه‌ری نه‌ک ته‌نها هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو دانیشتوانی تری ناوچه
کوردنشینه‌کان له ناوچه‌که‌دا ، ئه‌وه‌تا نان وئاوی کوردانی سوریا به
ده‌ست تۆیه ، مردن و ڕزگاربونیان له مردن به ده‌ست تۆیه ، که‌ی
ئیشت پێ بوو و مه‌یلت بوو باس له کوردستانی گه‌وره ده‌که‌یت و به‌ره‌نگاری
مالکی ده‌بیته‌وه و له سه‌ردانت بۆ وولاتانی دنیا کوڕه‌کان و
برازاکانت ده‌به‌یت له جیاتی وه‌زیر و سه‌رانی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت
، له باری یاساییه‌وه یاسای فره‌ژنی گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتت بووه به
دیاری بۆ ژنان ، یاسای تازه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ت گه‌وره‌ترین
زه‌ربه‌ی کوشنده‌ت بوه له هه‌ر هه‌ولێک بۆ پرۆسه‌ی خه‌یاڵی "سه‌روه‌ری
یاسا " له کوردستان ، یاسای دژی توند تیژی خێزانش سوپاس بۆ دام و ده‌زگای
گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی ئێوه کاری پێ ناکرێت ... له باری فه‌رهه‌نگی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به بروای من گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌ووتتان به ده‌ست
هیناوه چونکه خه‌ڵک به پێی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان بۆشایی گه‌وره‌تر
که‌وتۆته نیوانیان ، به‌شێک که له ده‌وری تۆن به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ت
و سامانیان زۆر زیادی کردوه ، به‌شێکی تر که هه‌ر له‌ده‌وری تۆن فێری
لۆمپنی و سادیزمی زیاتر بوون ، زیاتر له جاران پێکه‌نینیان دێ به
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگه که ژیانیان له سه‌رکوت و نه‌هامه‌تی
وهه‌ژاری و بێ مافیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، له‌مه‌ش زیاتر به‌شێکی زۆرتر
له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و خاوه‌ن هه‌ڵویستان فێری خۆفرۆشتن بوون بۆ
پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی ڕژاوی ئیوه بۆ لایه‌نگرانتان و ئه‌وانه که
پێتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن ... به‌لام زۆربه‌ی خه‌ڵک غه‌مگین تر بوون ،
نائومید تر بوون ، له‌مانه‌ش زیاتر له‌وه‌ته‌ی تۆ راسته‌وخۆ سه‌رۆکی هه‌رێمیت
خه‌لک فیری لۆمپنی زیاتر بوون ، فیری خۆ سه‌پاندن بوون ، فێری گوێنه‌دان
بوون به هه‌ست و نه‌ستی یه‌کتر ، فێری ته‌ماعی زیاتر و تێر نه‌بوون
بوون ، فێری دزی ئاشکرا و یاسایی بوون ، برا له خوشک و برای گه‌وره
له برای بچوک و خزم له خزم ، ئیستا خه‌ڵک زیاتر ژن ده‌کوژن ، زیاتر
ئازاری منداڵان ده‌ده‌ن ، که‌لتووری گشتیمان ناشرین تر و قیزه‌ون تر
بووه ، مه‌لای کۆنه‌په‌رست و سه‌له‌فی زیادی کردوه ، هێرش بۆ سه‌ر
ئازادی و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ته‌شه‌نه‌ی کردوه ، له که‌رتی تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی پێی بڵین مافی کرێکار بوونی نیه ، به ده‌یان کرێکار وه‌ک
چۆله‌که به‌رده‌بنه‌وه له باڵه‌خانه به‌رزه‌کانی هاوڕییان و
هاوچینه‌کانی تۆ و کۆمه‌ڵگه بێ ده‌ربه‌سته له به‌رامبه‌ریان ، هه‌موو
مانگێک ده‌یان ژن ده‌کوژرێن و خه‌لکی به خه‌یاڵیاندا نایه‌ت .. خه‌ڵک
وا نه‌بوون پێشتر ، به‌ڵام نمونه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی تۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ی
لا ئاسان کردن.
پیویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی تۆدا له هه‌مان
کاتدا خه‌ڵک هوشیار تر بوون و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان زیادی کردوه .. ئه‌وه‌ی
شکی هه‌بوو له دڕنده‌یی و بێ ده‌ربه‌ستی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که‌ت
ئێسته ئه‌و شکه‌ی تێدا نه‌ماوه .. نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت عوسمان و
سۆرانی مامه حه‌مه ئیلهامیان له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تۆ وه‌رده‌گرت بۆ
ده‌ربڕینی ناخی ناڕازی گه‌نجان له کوردستان ، هه‌رچه‌ند ده‌سه‌لاته‌که‌ی
تۆ مه‌رگی کرده دیاری بۆ ئه‌وان ، که‌چی ووته‌کانیان له نیو گه‌نجاندا
بووه‌ته وێردی سه‌رزمان . ١٧ی شوبات چه‌نده ئیلهامی له "به‌هاری عه‌ره‌بی
" وه‌رگرت ، ده ئه‌وه‌نده ئیلهامی له پێویستی ڕۆشتنی شیوه‌ی ده‌سه‌لاتی
تۆ وه‌رگرتبوو ، خۆ ئه‌گه‌ر سات و سه‌ودای ئۆپۆزسیۆن نه‌بوایه ، له‌وانه‌بوو
پریشکی ئاگره‌که‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی یه به‌رت بکه‌وتایه و ئه‌م
رۆژگاره‌مان نه‌دیایه که سه‌رۆکایه‌تی خۆت به یاسایه‌کی نایاسایی
بسه‌پێنیته‌وه بۆ چه‌ند ساڵی تر!!
پێم وابیت چه‌ند قه‌تره‌یه‌ک له‌و ده‌ریایه‌م باس کرد له کاریگه‌ریه‌کانی
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌سه‌لاتی تۆ له هه‌رێمی کوردستان .. بۆیه من
نه‌ک خۆشحاڵ نییم به دریژ بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیت به‌ڵکو به
به‌رده‌وامیدان به‌م به‌ڵایانه‌ی ده‌زانم بۆ سه‌ر ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵک به دیاری هیناوته.. به درێژه‌دانی کوشتنی ژنان و
مه‌رگی ڕۆژانه‌ی کریکاران و ئازاری مندالان و خاڵی بوونی زیاتری سه‌ر
سفره‌ی هه‌ژارانی ده‌زانم..
له کۆتاییدا ماوه بلیم ئه‌م ئه‌زمونه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی
تۆ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که نه خه‌باتی په‌رله‌مانی و نه شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن
و نه خه‌باتی یاسایی و په‌نا بردن بۆ شه‌رعیه‌ت بوون و نه‌بوونت
ناتوانێت له‌مپه‌ڕ دروست بکات له‌به‌رده‌م تۆ و فه‌نتازیاکانت بۆ ده‌سه‌لاتی
ئه‌به‌دی ، به‌ڵکو ته‌نها رێگه‌یه‌ک فشار و خه‌باتی مه‌ده‌نی و
شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکه بۆ وه‌لانانی ئه‌م شێوه‌ی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته ی
ئێوه سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن که بۆ چینی سه‌رمایه‌داران و بنه‌ماله و
سه‌رۆک خێڵه‌کان بووه‌ته خێر و به‌ره‌که‌ت و بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
بووه‌ته وه‌بای شێرپه‌نجه!!
٢٠\٨\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی
گۆنا سه‌عید
|