٢٠\١\٢٠١١
نامه‌یه‌ک
به‌ر له ماڵاوایی له نه‌خۆشخانه‌کانی فه‌ره‌نساوه.*

هاوڕێ ره‌ش
مه‌پرسه دایکی شیرینم
مه‌پرسه ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی له زیندانه‌کانی ناسریه‌وه منت بۆ
نیشتمانت په‌روه‌رده کرد،
مه‌پرسه ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نت بۆ وشه‌ی کورد بونت به‌خت
کرد،
ئێستا مه‌پرسه که دوای زیاتر له چه‌ندان ساڵ دابڕان و جوادایی
ناتوانم بیم ده‌ستت ماچ بکه‌م وبه خاکی کوردستان ڕۆحم ئاشنا
بکه‌مه‌وه
مه‌پرسه دایکی شیرینم باوکی شه‌هیدم تۆش مه‌پرسه که بۆ نه‌متوانی
بێم وخۆڵی سه‌ر گۆڕت بۆ زه‌مزه‌میه‌تی هه‌ناسه‌م وه‌ک ئاو له
جه‌سته‌ما بتوێنمه‌وه
ئێستا بیرتان ده‌که‌م
ئێستا بیری ڕۆژانی زانکۆ وبیری یاده‌وه‌ریه مناڵیه‌کانی هه‌زره‌کاری
ته‌مه‌نی گه‌نجیم ئه‌که‌م بیری جاده وسێبه‌ری دار‌و قومێ ئاوی کانی
ده‌نگاره ئه‌که‌م،بمبوره کوردستان نیشتیمانی من
هاوڕێیانم بمبورن،
ناگه‌ڕێمه‌وه
من غوربه‌ت وئه‌شقی خه‌یاڵی کوچه‌کانی کوردستان وچاوه خاڵاویه‌کانی
لاکان هه‌زاران هیوایان پێ له گۆڕ نام،
من بۆنی قژێکی سه‌ری ساڵ وهه‌ناسه‌یه‌کی دووری هه‌موو ئاواته‌کانیان
له خاچ دام
ئێستا دایکه‌که‌م من له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ چوار دیواردا ئه‌دوێم
هه‌ر دیواره‌ی به‌جۆری باسی مردن وهه‌رمردنه‌ی به جۆرێ وێنای ڕۆح
کێشان ئه‌کا،
من ئێستا له‌سه‌ر قه‌ڕه‌وێڵه‌یه‌کی نه‌خۆش وبه ده‌ستمه‌وه بۆڕیه‌ک
خوێن تێکردن وبه ڕۆحمه‌وه ئه‌شق هه‌ڵکێشان وبه چاومه‌وه گریان
وه‌سفی ژیانم ئه‌کا
دایه گیان بمبوره
پایزی ئه‌شق
زستانی به‌فراوی
ئێواره‌ی شه‌قام
شه‌وی ته‌نیایی
بمبورن
من و ئێوه
من و گه‌ڵا
من وبه‌فری باڵا
من وتارای سپی واڵا
لێک دائه‌بڕێین ئێستا من و پایزو له‌شکری گه‌ڵاو هێرشی خه‌زان و جه‌یشی
به‌فر ماڵاوایی له‌یه‌ک ئه‌که‌ین
ئێستا من وهاوڕێیانم و سه‌ری ساڵ وئاشقان ماچی کۆتایی له‌یه‌ک ئه‌که‌ین
بۆیه دایکی شیرینی نازانم که گۆڕم له‌سه‌ر کام خاک وخۆڵ ئه‌بێ
نازانم دڵی ئاشقم تێکه‌ڵاوی کام گڵکۆ ئه‌بێ
بۆیه بنوسن له‌سه‌ر گۆڕم ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی به بچوکترین هه‌ست
پیرۆزترین ئه‌شقت پێ به‌خشیم
ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی به دوو وشه هه‌زاران په‌ڕتوکی ئه‌شقت بۆ نوسیم
ئاشنامکه‌ره‌وه به‌و ئایه‌تانه‌ی که له زستانی سه‌خت بۆتم نوسین
ئاشنامکه‌ره‌وه به‌و حه‌دیسانه‌ی که بۆ شه‌وێکی ته‌مه‌ن بۆتم کردن
به دونیای ئه‌ڤین.
_____________________
*
له زمانی که‌سیکی نه‌خۆشه‌وه
ئه‌دوێ.
18\1\2011
- زانکۆی ستراسبۆرگ
hawrey.payz@hotmail.fr
|