نامه‌یه‌ک بۆ ..
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی قه‌ندیل بۆ پاراستنی ژنان، ڕێکخراوی خاچی سور، ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی ژن ، حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
دوای دیفاعکردنی له مافی ژنان نووسه‌ر ئه‌حلام مه‌نسور له وتوێژێکی ته‌له‌فزوێنیدا له سه‌ره‌تای مانگی 4 که‌وته به‌ر هێرشی مه‌لاکانی مزگه‌ت و ته‌نانه‌ت سوکایه‌تی کردن به ئه‌حلام خانم له‌لایه‌ن یه‌کێک له مه‌لاکانی مزگه‌و‌ت. سوکایه‌تی کردن به ئازادی خوازان، هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئازادی خوازان و ئه‌و که‌سانه‌ی دیفاع له مافی ژنان ده‌که‌ن پێشێلکردنی هه‌موو مافێکی مرۆڤه. ئێمه کوردی ئازادی خواز، ئه‌ندامانی ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ و هاوپشتانی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، کورده ئه‌تێیسته‌کان داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کان و حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌لاکان و به‌کارهێنانی زمانی توندوتیژی له‌لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه بوه‌ستێندرێ و پشتیوانی و هاوکاری نووسه‌ر ئه‌حلام خانم بکرێت. ئێمه به‌و نامه‌یه پشتگیری خۆمان بۆ ئه‌حلام خانم وه‌ک نووسه‌رێکی ڕۆشنبیر، ڕۆشنفکر ڕاده‌گه‌یه‌نین و داواکارین له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ پشتگیری که‌سانی وه‌ک ئه‌حلام خانم بکرێ و ده‌سه‌لاتی دین له کوردستان که‌م بکرێته‌وه و هیچی تر ژنان له کوردستان به‌بیانوی دین و شه‌ره‌ف مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێت.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ.
|