٢٢\١٢\٢٠١٠
نامه‌یه‌ک بۆ
جێگری چانسله‌ری زانکۆ.

عامر سابیر
بۆ جێگری چانسله‌ر پرۆفیسۆر
Janice Reid
زانکۆی ڕۆژئاوای سیدنی
به‌ڕیز Reid
بابه‌ت: هه‌ڵاوارن له‌نێوان ژنان و پیاواندا له زانکۆی ڕۆژئاوای سیدنی
له 16/9/2010دا له‌و مونازه‌ره‌یه‌ی (Debate) که له لایه‌ن ڕێکخراوی
قوتابیانی ئیسلامی و حیزبی التحریر ڕێکخرابوو له هۆڵی سه‌ره‌کی زانکۆ،
ئه‌وان ژنان و پیاوانیان جیاکردبۆوه و ئه‌بوایه له‌ده‌رگای جیاوازه‌وه
بچونایه‌ته ژووره‌وه. من باوه‌ڕم وایه که ئه‌م جیاکارییه
پێویسته قبول نه‌کرێ و ڕێگه‌ی پێنه‌درێ به ڕوودانی له زانکۆکه‌ماندا،
ئه‌مه زانکۆیه که به‌رزترین شوێنی ئه‌کادیمییه نه‌ک مزگه‌وت.
خاڵی دووه‌م که ئه‌مه‌وێت به‌ئاگاداریتی بگه‌یه‌نم ئه‌وه‌یه که بۆچی
ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامییه‌ی سه‌ره‌وه، یه‌ک هه‌فته‌یان پێدراوه
له (13-17)ی سێپته‌مبه‌ر که سمینار بگێرن له زانکۆ‌دا و پڕوپاگه‌نده‌ی
کۆنه‌په‌رستێتی ئیسلامی بکه‌ن له‌ژێر ناوی (هه‌فته‌ی ئاگایی ئیسلام).
ئه‌مانه له قسه‌کانیاندا زاراوه‌ی زۆر خه‌ته‌رناکیان به‌کارئه‌هێنا
وه‌ک (ئیسلام ته‌نها ڕێگه‌ی ته‌واوی ژیانه، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی). ئه‌م زاراوانه هی ئیسلامی سیاسییه نه‌ک موسوڵمانێکی نۆرماڵ.
ئه‌وه شتێکی جوانه که‌له زانکۆ‌دا ڕاسیزم به‌رقه‌رار نییه. ئازادی
ئاین هه‌یه و قوتابیان ئازادن له‌وه‌ی سه‌ر بپۆشن و تێربن ببه‌ستن،
یان چه‌ندی ئه‌یانه‌وێت ڕیشیان درێژبکه‌ن، به‌ڵام شیاو نییه له‌ژێر
هیچ بیانوو هه‌لومه‌رجێکدا که زانکۆکه‌مان هۆڵ و هه‌موو وه‌سائیلێک
بخاته ئیختیاری ڕێکخراوی ئیسلامی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خورافه و
بیروباوه‌ڕی دواکه‌وتووێتی و هه‌ڵاواردن له‌نێوان پیاوان و ژناندا له
زانکۆ‌دا.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌رگیز ڕوونه‌داته‌وه و ڕیگه‌ی پێنه‌درێت
له زانکۆ‌دا.
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامتانم
ڕێزی زۆرم
عامر سابیر
30\9\2010
به‌دوای ئه‌م نامه‌یه‌دا، دوو نامه له سکرتێری چانسله‌ره‌وه ((Betsy
Marks گه‌یشت و ئه‌ڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئێمه گرنگه و لێکۆڵینه‌وه‌ی
لێده‌که‌ین و چاوه‌ڕیی وه‌ڵام بکه.
ئه‌م دیبه‌یته له نیوان دوو که‌سی ئیسلامی لوبنانی و دوو که‌سی
بێخودا (atheist)دا به‌ڕێوه چوو، که ئه‌وانه‌ی دووه‌میان بریتیبوون
لهJohn Perkins که به‌رپرسی ڕێکخراوی (Atheist Foundation of
Australia) و حوسێن سه‌ڵاحه‌دین بوو که (atheist)ێکی به‌نگلادیشی بوو.
جۆن له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌م ڕه‌فتاره‌ی ئیسلامییه‌کان
گرت و به کارێکی زۆر نه‌شیاو و نا ئینسانی وه‌سف کرد، که ئاوا ژنان و
پیاوان به زۆر جیاکراونه‌ته‌وه، وه وتی که ئه‌و سیمپاسی زۆره بۆ
خه‌ڵک و دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی به‌ڕێوه‌ی
ده‌بات. جۆن وتی من خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به قوربانی ده‌ستی ئیسلام ئه‌زانم،
وه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر، ئیسلام له‌ئه‌مڕۆی
دنیادا حه‌ل نییه و به‌ڵکو خۆی موشکیله‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رده‌م خه‌ڵکه،
به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌دا که شه‌ریعه‌ی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له‌وه‌ڵام به‌م قسانه‌ی جۆندا، ئیسلامییه‌کی ڕیش ناشرین و پانتۆڵ کورت
پرسیاری کرد، که سه‌ره‌تا به هاوار و شیعاری (خوا گه‌وره‌یه، خوا گه‌وره‌یه)
و ڕاوه‌شاندنی ده‌ستی له هه‌وادا وتی بۆ ئێوه پێتان ناخۆشه که ئێمه
ژنان و پیاوان جیاده‌که‌ینه‌وه، وتی بزانه سه‌یری ئه‌م وڵاتانه‌ش بکه
وه له ئه‌وروپاش ئه‌بینی توالێتی ژنان و پیاوان جیایه و ناکرێت ژن و
پیاو بچنه یه‌ک توالێته‌وه و تۆ بۆ ئه‌م کاره‌ی ئێمه‌ت پێ ناخۆشه.
جۆن له‌وه‌ڵامیدا وتی ڕه‌نگه هه‌ندێ جێگه هه‌بێت که بکرێت ژن و پیاو
جیابکرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م قاعه‌یه‌ی زانکۆ که تیایدا دانیشتووین،
توالێت نییه. به‌دوای ئه‌م وه‌ڵامه‌ی جۆندا قاعه‌که قاقای پێکه‌نینێکی
گه‌وره‌ی لێوه‌هات.
بۆ ئه‌م دیبه‌یته، ئیسلامییه‌کان هه‌موو له‌چک له‌سه‌ر و ڕیش ناشیرینه‌کانی
هه‌موو که‌مپه‌سه‌کانی تریان کۆکردبۆوه و هێنابویانن. له‌م ئێواره‌یه‌دا
هۆڵه‌که، له هۆڵی زانکۆی نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو به هاوار و ده‌نگی (الله
اکبر) و ڕاوه‌شاندنی ده‌ستیان له هه‌وادا، له وه‌ڵام به هه‌ر که‌سێکدا
که ڕه‌خنه‌ی له ئیسلام و باسی نه‌بوونی خوای ئه‌کرد، هۆڵه‌که زۆر
زیاتر له که‌مپی ته‌دریبی تیرۆریستانی ئیسلامی ئه‌کرد نه‌ک زانکۆ.
له‌م کۆڕه‌دا ئیسلامییه‌کان بۆ جارێکی تر سه‌لماندیان که ئیسلام له
هه‌رکوێ نفوزی هه‌بێت، له‌و شوێنه‌دا ئازادی سه‌رئه‌بڕدرێ و ڕووناکی ئه‌کوژێندرێته‌وه
و تاریکی و دواکه‌وتووێتی په‌ره‌ئه‌سێنێ.
20\12\2010
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر
|