نامه‌یه‌ك بۆ
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ راستیی (( ئه‌مڕۆ)) بزانن
تا (( سبه‌ی)) رۆشنتر بێ.

محه‌مه‌دی مشیر
١٥ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له ئاسمانی ته‌مومژاوی پیره
هه‌ولێردا دره‌وشایه‌وه و سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌ی ره‌چه‌شكێنی له
كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ئه‌فراند، ده‌رچوونی یه‌كه‌مین
رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی ئازاد به نێوی ((ئه‌مڕۆ)) له‌و كات و ساتدا كارێكی
ئاسان و بێ گرفت نه‌بوو،له نێو دووكه‌ڵی چڕی شه‌ڕی ماڵوێرانكاری
ناوخۆ و گرانی بازاڕ و بێئومێدی خه‌ڵكدا، ده‌نگێك پڕ به گه‌رووی پۆلێك
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه ئه‌زموونی خه‌باتی شاخ كۆیكردبوونه‌وه له
ناخه‌وه پڕ به‌گه‌روو هاواریكرد نا بۆ شه‌ڕی ناوخۆ .. به‌ڵێ بۆ
كوردستانێكی ئازاد و ئارام، نا بۆ یه‌كتر قڕكردن و له‌باربردنی
ئه‌زموونه‌كه .. به‌ڵێ بۆ ئاشتی و زمانی دیالۆگ.
ئه‌و
ده‌نگه له سه‌كۆی رۆژنامه‌ی ((ئه‌مڕۆ)) وه جاڕی له دایكبوونی خۆی
راگه‌یاند و هه‌ر زوو توانی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و نووسه‌ر و شاعیر و
رۆژنامه‌نووس له ده‌وری خۆیدا كۆبكاته‌وه و چه‌تری ئازاد و
خۆبه‌خشانه‌ی ((ئه‌مڕۆ)) بكاته ماڵێكی بچووك بۆ ئه‌وانه‌ی له ماڵه
حزبی و حكومییه‌كاندا بواریان نه‌ده‌درا ئاوا ئازادانه ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
((ئه‌مڕۆ)) ئه‌و ده‌نگه بوو كه گوزارشتی له خه‌می خه‌ڵك و
رۆشنبیرانی ئازاد ده‌كرد، ئه‌و ده‌نگه بوو بۆ جوانكردنی مرۆڤی كورد
تێده‌كۆشا، بۆیه هێنده‌ی نه‌برد ده‌ستیان نایه بینه‌قاقایی و
خه‌فه‌یانكرد، به‌ڵام خه‌فه‌كردنی ده‌نگی ((ئه‌مڕۆ)) نه‌یتوانی ئه‌و
كاروانه رۆژنامه‌نووسییه بوێره راگرێ كه (( ئه‌مڕۆ)) به‌ردی
بناغه‌كه‌ی دانا.
دوای
١٥ ساڵ، له سه‌كۆی (( ئه‌مڕۆ)) ی
ئه‌لیكترۆنییه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا له ناخه‌وه
پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگه ئازادانه بكه‌م كه جوگرافیا
لێكی دوورخستنه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌هاكانی جوانكردنی مرۆڤایه‌تی،
به تایبه‌تیش مرۆڤی
كورد، له هه‌ر كوێیه‌ك بن كۆیانده‌كاته‌وه.
هیوادارم ((ئه‌مڕۆ))ی ئه‌لیكترۆنی له ئاستی پاراستنی ئه‌و ئه‌ركه
قورسه‌دابێ و بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی ئازاد بپارێزێ و له نێو
ته‌مومژی به‌رفراوانی رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا هه‌ر به
دره‌وشاوه‌یی بمێنێته‌وه.
هه‌ر
شادبن.
١٦\٨\٢٠٠٩
|