٦\١١\٢٠١١
نامهیهک بۆ
فراکسیۆنی پارتی سهوزی ئهڵمانیا
دهربارهی بهکارهێنانی
چهکی کیمایی له لایهن رژێمی فاشیستی تورکیا
دژ به شۆشگێڕانی
باکووری کوردستان.

ئیبراهیم حهسهن
بەڕێزان و خۆشەویستانی سەوز..
من زیاتر لە بیست و سێ ساڵە لەگەڵ پارتی سەوزی تێکەڵییم هەیە، ئەوەی من
لە بیرم بێ لە ساڵانی هەشتاکان سەوزەکان رادیکاڵترین و سەختترین دوژمنی
چەک و چەکی کیمیایی بوون.
لە ناوەڕاستی هەشتاکان کاتێک سەدام حوسێن چەکی کیمیایی دژی کورد
بەکارهێنا، سەوزەکان تاکە پارت بوون کە دژی ئەو کردەوەی سەدام حوسێن
وەستانەوە. ئێستا رژێمی تورکیا چەکی ناپاڵم و کیمیایی لە دژی کورد بە
کاردەهێنێ و سەوزەکان بێدەنگن، ئەم بێدەنگیە لە بەر چیە؟
سەوزەکان کران بە تورک یان بە لای سەوزەکانەوە ئەو کارە بێ نرخە گرنگی
نییه؟
من بە هیوای ئەوەم کە سەوزەکان بە دواداچوون بۆ ئەو دۆسیە دەکەن و لە
پێش هەموو شتێکەوە راوەستاندنی هەموو هاوکارییەکی سەربازی بۆ تورکیا
ڕابگیرێ تاکو بێتاوانی تورکیا لە تاوانانە یەکلا دەکرێتەوە.
من بە هیوای ئەوەم کە سەوزەکان لە سیاسەتی ئاشتی و مافی مرۆڤ و
جیهانگیریی متمانەی خۆی لە دەست نەدا و جێی متمانە بێ.
من تکاتان لێدەکەم کە فراکسیۆنەکەتان بە لایەنی کەمەوە داوای سازدانی
کاتژمێری لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەو کێشەیە لە پەرلەمان بکا. ئەگەر هیچ
کارێک دژی تورکیا نەکرێ، ئەوا تورکەکان هەموو گوند و شارە کوردییهکان
گازباران دەکهن، چۆن کاتی خۆی سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٨٢ وە بە شێوازی
کەم بە چەکی ناپاڵم و کیمیایی بەکارهێنا، کاتێک جیهان بێدەنگ بوو،
ئینجا سەدام حوسێن بە شێوازێکی بەرفراوان چەکی کۆمەڵکوژی بەکارهێنا و
بە هەزاران منداڵ و ژنی لە کوردستان بە ژەهری کیمیایی کوشت.
لێرە ئێوە وەک مرۆڤ و وەک پەرلەمانتار ویژدانی مرۆییتان لە ژێر
پرسیاردایە.
من لەو بڕوایەدام کە ئێوە زانیارییتان دەربارەی ئەو تاوانانە هەیە،
ئەگەر نا ئەوا من ئاگادارتان دەکەم و زانیاریی ئەو تاوانانە دەخەمه
بەردەستتان، ئەمە جێی خۆیەتی دوای ئەو پرسە بکەون و لێکۆڵینەوەی لەسەر
بکەن.
_____________________________________________________
یهکێک له
بهڵگهکانی بهکارهێنانی چهکی کیمایی لهو دواییانه له لایهن
رژێمی فاشیستی تورکیا:
http://www.youtube.com/watch?v=leFMEeFj9aY&feature=player_embedded
|