په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٠

نامه‌یه‌ک بۆ هه‌ردوو سه‌رۆکی عێراق و کوردستان.

ده‌شتی جه‌مال  

بۆ بەرێز سەرۆک کۆماری عێراق.. بۆ بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان..
پاش سلاو..

 

ئێمە ئەمرۆ لە خۆپێشاندانی نارەزایەتی جەماوەری شاری سلیمانی و لەندەن کۆبووینەتەوە بە بەشداری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و کەسوکاری پەنابەران ئەوانەی هەرەشەی ناردنەوەیان لەسەر لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا و هەروەها کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی لەرێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان لەدەستدا تا پەیامی نارەزایەتی خۆمان ئاراستەی ئێوە بکەین لە پەیوەند بەمامەڵەیەک کەلەبەرامبەر ژیانو چارەنووسی هاوڵاتیانی خۆتان گرتووتانەتە بەر لە هاوکاری و ئاسانکاری بەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ووەڵام نەدانەوە بەخواست و داواکاریەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاری ئەوانەی مندالایان وونبوو یان گیانی لەدەستداوە وەیان بەهۆی زەختو فشاری ژیانی پەنابەریوە دەستیان بردوە بۆ خۆکوژی.

لەماوەی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەرفراوان لەسیاسەتی گرتنو راونانو بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کوردو عێراقی لەلایەن حکومەتی بەریتانیا و سویدو بەلجیکاو نەرویج وسویسرا.. دەستیپێکردوە تا ئێستا بە سەدان پەنابەری کوردو عێراقی یان بە شێوازی ئەوپەری ناشارستانیانە دور لە هەموو پێوانە نیودەوڵەتێەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی پەنابەران، و دور لە بنەما مۆراڵیەکان ، تەواوى ماف و یاسا مەدەنییەکان، ووڵاتانی ئەوروپا کەوتوونەتە زەخت و زۆر هێنان بۆ پەنابەرانی عێراقی و بەزۆر دیپۆرتی بەغدا و هەولێرو سلیمانی دەکەنەوە.

تەنانەت مناڵ و ژنانی بێچارەو هەڕەشەلێکراو و پیرو پەکەوتە و تەنانەت کەسانی کەم ئەندامیشی گرتۆتەوە. کەلەپچەو دەرزی تخدیرو و لێدان و سوکایەتی وتەشهیر لەدژیان پەیرەوی لێکراوە. زۆرجار فرۆکەی سەربازی و بارهەڵگری داودەرمان و پێداویستیەکان بەکارهاتووە وەک ئەوەی پەنابەران تاوانباری جەنگ بن. بەپێ چەند ڕاپۆرت و سەرچاوە کە بەدەستی ئێمە گەیشتووە ، چەندین کەس لەو پەنابەرانەی نێردراونەتەوە تیرۆرکراون یاخود خۆکوژییان کردوە یانیش دووچاری تێکچونی باری دەروونی بوون وە یان جارێکی دیکە ئاوارەوە دەربەدەر بوون. ئەمانەش بە بەڵگەوە چەندین جار بەمەبەستی ئاگادارگردنەوە بەشێوەی یاداشت ناردومانە بۆ بالۆیزخانەکانی عیراقی لەسویدو دانیمارکو بەریتانیا و هەروەها بەدەستی دراوە بە سەرۆکی پەرلەمانی پێشوکوردستانو سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەوەی ئیستاشەوە نەک هیچ وەڵامێکی شیاو بەم پرسەگرنگە نەدراوەتەوە بگرە پشت گۆیخراوە.

سەرباری ئەوەی ووتاربیژانی حکومەتی عیراق و هەرێم لەمیدیاکانەوە بە بەردەوامی ئەوەیان ووتووە لەگەل بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران نیین بەڵام لە باری عەمەلیەوە فرۆکەخانەکان خراوەتە بەردەست حکومەتەکانی ئەوروپا وپەنابەری بەزۆر نیراوە وەردەگرنەوە وە هیچ نارەزایەتیەک دەرناربرن بەرامبەر بەو ئیهانەتو سوکایەتییەی بەهاولاتیانتان دەکرێت و زیاتر لەمانە ئەو حکومەتانە پیمان دەلێن حکومەتی عیراق و هەرێم رازیە بە وەرگرتنەوەتان وزیاتر لەمانە چەند پرۆتۆکۆلێک بەژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە لەگەل وڵاتانی ئەوروپا ئیمزاکراوە کە ئەمە حالەتێکی شازە لەدنیادا بەو شێوەیە حکومەتێک بە هاولاتیانی خۆی مامەڵەی بازرگانی بکات یان ئەو ئیهانەتو سوکایەتی قبوڵ بکات کە بە هاوڵاتیانی خۆی پەیرەوی لێدەکرێت.

ئێمە ئەوپەری نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە و سیاسەتەی حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێم گرتۆتیەبەر بەرامبەر بە پەنابەران ، هاوکات داواکارین لە ئێوە بە خێرایی لەم کێشەیەدا بەرپرسیاریتی خۆتان نیشان بدەن و بەشداری بکەن لە پێناو ڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و راگرتنی ئیهانەو سوکایەتی بە پەنابەرانی کوردو عێراقی.

ئێمە سەرباری ئەوەی بەتەواوى تواناوە ئامادەى هاوکارین بۆ باشکردنى ڕەوشى پەنابەران لەووڵاتى ئەوروپا هاوکات داوای جێبەجیکردنى ئەم خواست و داوکاریەکانە دەکەین کە لەلایەن پەنابەران لە هاندەرانو کەسوکاریان و پەنابەرە بەزۆر نیراوەکان بەرزکراوەتەوە :

ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ئیمزاکراوە وەبەڕەسمی ڕابگەیەنرێت.
ئەم ڕەوشەى پەنابەران لەوڵاتانى ئەوروپا و بەتایبەتى سیاسەتى ناردنەوەى پەنابەران ئیدانەو سەرکۆنە بکەن و بەڕەسمى بەحاڵەتی پێشێلکارىیەکانى مافى مرۆڤى لەقەڵەم بدەن.
ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆرەملی ڕەوانەی کوردستان دەکرێنەوە لەلایەن فرۆکەخانەکانەوە وەرنەگیرێنەوە.
زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە ڕێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ.
زەخت و فشار بهێنرێت بۆ حکومەتی عێراقی تەواوی ئەو ڕێکەتنە ئاشکراو نهێنیانەی لەسەر حسابی پەنابەران کراوە هەڵبوەشینەوە،هیچ پەنابەرێک لە فرۆکەخانەی بەغدا وەرنەگیرێتەوە.
ئەو پەنابەرانەی بەزۆرە ملی دیپۆرتی کوردستان کروانەتەوە قەرەبوو بکرینەوە ،بیمە یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت. وەڵام بە خواستەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بدەنەوە کە بەشێوەی یاداشت ئاڕاستەی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت کراوە.
داواکاری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو پەنابەرانەیین کە منداڵەکانیان لەڕیگای پەنابەریدا تیاچوون .
جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانە لەخزمەتی خەڵکی عیراق وکوردستان و بەرژەوەندیەکانی پەنابەرانە لە دەرەوە.


وێرای سڵاوی دووبارە
دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
25-2-2010
(07856032991)


- وینەی بۆ بانکی مون سکرتیری نەتەوە یەکگرتوەکان.
- سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا.
- رێکخراوی عفوی دووەلی وهیومەنرایت وچ.

 

______________________________________________

 

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

00447856032991 , 00447895636633 
www.csdiraq.com www.federationifir.com

 ifir@hotmail.co.uk