١٥\٣\٢٠١١
نامه‌یه‌ک
بۆ هانۆڤه‌ر .

هاوڕێ
ره‌ش
ئه‌مڕۆ له
که‌ناری ده‌ریا
ئاسمان بۆ
بۆبێده‌نگی خۆی و
بۆ کپی ئه‌ستێره و
بۆ ماتی لیتاوه‌کانی
ئه‌سرینی له‌چاو ئه‌ڕژا
ئه‌مڕۆ ئێواره له که‌ناری ده‌ریا
ئاسمان بۆ چرپه‌ی په‌ڕه‌سێلکه‌و
جوڵه‌ی دار و
له‌ره‌ی شه‌پۆل
ئه‌دوا
ئه‌مڕۆ ئێواره
له که‌ناری ده‌ریا
من بۆتۆ و
تۆ بۆ دووری و
دووری بۆ ماڵاوایی و
ماڵاوایی بۆ دابڕان
ئه‌گریا
ئه‌مڕۆ ئێواره
له که‌ناری ده‌ریا
ده‌ریا بۆ من و
من بۆ باڵنده و
باڵنده بۆ په‌رچه‌می تۆ و
په‌رچه‌می تۆ بۆ ده‌ستی من
ئه‌لاڵا
بۆیه شاژنه‌که‌ی که‌نار ده‌ریام
ئه‌مڕۆ ئێواره
نامه‌یه‌کم بۆ ناردی
له نامه‌که‌دا
ڕاستی دڵم بۆ به‌یان کردی
بڕوا بکه ئه‌و نامه‌ی که بۆت نێردراوه
به خوێنێ ئه‌شقێ له‌و که‌ناره‌دا نوسراوه.
____________________________
بۆ یادگاریه‌کانی که‌ناره
ئاوییه‌کانی هانۆڤه‌ر نوسراوه.
10\3\2011
hawrey.payz@hotmail.fr
|