نامه‌که‌مان
بۆ په‌رله‌مان به بێوه‌ڵام مایه‌وه!

به بۆنه‌ی 25 ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان، له پێناو خزمه‌تکردن به دۆسیه‌ی ژنان و
دانانی سنورێک بۆ ئه‌و بار و دۆخه ناهه‌مواره‌ی که ژنانی پێداتێده‌په‌ڕێت
له کوردستاندا، هه‌روها بۆ پشتیوانیکردن له داخوازییه‌کانی سه‌رجه‌م
ڕێکخراوه‌کانی ژنانی کوردستان و ئه‌و ده‌نگه ئازادیخوازانه‌ی که خه‌بات
ده‌که‌ن له پێناو ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، له
میانه‌ی سه‌ردانی گروپێک له ئه‌ندامانی پارتی چه‌پی سوێد بۆ کوردستان
له ڕۆژی 23/10/2009 که پێکهاتبوو له چه‌ند ئه‌ندامێکی پارته‌که و
ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕۆژنامه‌نووسێک، ئێمه‌ی گروپێک له هه‌ڵسوڕاوانی
بواری مافه‌کانی ژنان له سوێد، بیرمان له‌وه کرده‌وه که ده‌رفه‌تی
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده بقۆزینه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه،
نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین و داوای ئه‌وه‌یان
لێبکه‌ین که پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له
هه‌رێمی کوردستان بخاته به‌رنامه‌ی کاریه‌وه. شایانی ئاماژه‌یه که
ئه‌و پڕۆژه یاسایه له ساڵی 2007 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داکۆکیکردن له
مافه‌کانی ئافره‌تان و ژنان ئاماده‌کراوه و تاوه‌کو ئێستا پشتگوێ
خراوه. ئه‌و نامه‌یه‌ی که ناردمان و له خواره‌وه ده‌قی نامه‌که
بڵاوئه‌که‌ینه‌وه، له ڕۆژی 29/10/2009 لیژنه‌که‌ی پارتی چه‌پی سوێدی
له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان نامه‌که‌یان گه‌یانده ده‌ستی
چه‌ند ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی کوردستان. له نامه‌که‌دا
داوامان له په‌رله‌مانی کوردستان کرد که وه‌ڵامی نامه‌که‌مان بداته‌وه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئێمه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له سوێد وێڕای جه‌ختکردنمان له‌سه‌ر
داواکاریه‌که‌مان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ کارکردنی له‌سه‌ر
ئه‌و پڕۆژه یاسایه، داوای پشتیوانی رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ژنان و
پیاوانی ئازادیخواز و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ئه‌که‌ین، که هه‌موو شان
به شان هه‌وڵی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست و یه‌کسان بۆ نه‌وه‌کانی
داهاتوومان بنیاتبنێین که مرۆڤه‌کان تیایدا ئازاد بژین و تووشی چه‌وسانه‌وه
و سووکایه‌تیپێکردن نه‌بن.
گروپی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له سوێد
Helsorawijinan.swid@live.se
---------------------------------------------------------------------------
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی کوردستان.
به‌رێزان ژنان و پیاوانی په‌رله‌مانتار:
وه‌کو هه‌موو ئاگادارین ئه‌مڕۆ کێشه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی
مێێنه له کوردستاندا، کێشه‌یه‌کی گه‌رمه و له زۆر لاوه هه‌وڵی جدی
ئه‌درێت بۆ باشترکردن و به‌ره‌وپێشبردنی. یه‌کێ له‌و هه‌وڵه به‌رچاوانه
کردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژیه دژ به ئافره‌تان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌کانیشدا به داخه‌وه ڕۆژانه له‌ژێر ناو و
بیانووی جۆراوجۆردا کچانی گه‌نج و ژنان ئه‌کوژرێن، یاخود ناچاری
خۆکوشتن و خۆسووتاندن ئه‌کرێنه‌وه. ئه‌و ئاماره فه‌رمیانه‌ی ئه‌خرێنه
ڕوو زۆر ترسناکن. ئێمه وا ئه‌بینین که ڕاسته ئه‌مڕۆ شه‌ڕ نه‌ماوه
له کوردستاندا، به‌ڵام شه‌ڕ له دژی ژنان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئاشکرایه
هه‌موو هه‌و‌ڵه‌کان له‌هه‌موو لایه‌که‌وه پێویسته به‌ڵام ئه‌رکی سه‌ره‌کی
پاراستنی گیان و ژیانی ئه‌و ژن وکچانه له کوردستاندا له ئه‌ستۆی
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ، له کاتێکدا ئه‌و کچ و ژنانه به ده‌ستی خزم
و که‌سوکاریان یان هاوسه‌ره‌کانیان ئه‌کوژرێن.
ئێمه که خۆمان هه‌میشه به به‌شێک له ئازار و کێشه‌کانی ژنانی
کوردستان ئه‌زانین ، داواکاری گه‌رممان ئه‌وه‌یه که په‌رله‌مانی نوێ
به زووترین کات پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی
له هه‌رێمی کوردستان که له سالی 2007 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داکۆکیکردن
له مافی ئافره‌تان و ژنان ئاماده کراوه، بخرێته به‌رنامه‌ی
کارکردنه‌وه و ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدات.
ئێمه پێمان وایه کێشه‌ی مێینه له کوردستاندا، ته‌نها کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
نییه وه‌کو له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی فه‌رمی و نافه‌رمی کوردستانه‌وه
ناو ده‌برێت، به‌ڵکو کێشه‌ی دیموکراسی و مافی مرۆڤه. کاتێک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه
ڕووبه‌ڕووی جۆره‌ها توند و تیژی و کوشتن ده‌بنه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن و به‌خاتری شه‌ره‌وف و ناموسی خێزان سزا ئه‌درێن.
به بۆچوونی ئێمه سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی ڕه‌وشی مێینه له کوردستاندا چی هه‌نگاوێکی به‌ره‌و پێشه‌وه
ناوه . کوشتن و خۆکوشتنی هه‌ر ژنێک ئه‌بێته هۆی دروستبوونی نائومێدی
و بێهیوایی له‌ناو که‌سانی که له ده‌وروبه‌ری قوربانییه‌که‌ن، به‌تایبه‌تیش
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م منداڵان ، یان خوشک و برای قوربانیه‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین منداڵانی کوردستان له ناو دۆخیکی پڕ له
توندوتیژیدا په‌روه‌رده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له کوشتن و سووتاندن
بگیرێت، ئه‌بێت یاسا پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگه بێت و له سه‌رووی داب ونه‌رێت
و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه‌وه بێت. ڕیفۆرم له هه‌موو بواره‌کانی
دیکه‌دا به‌بێ سه‌روه‌ری یاسا کارێکی بێهوده‌یه. بۆیه ئێمه
داواکارین له ئێوه‌ی به‌ڕێز به زووترین کات ئه‌و پرۆژه یاسایه جێبه‌جیبکرێت
و جه‌خت له‌سه‌ر به‌دواداچون و جێکه‌وتنی ده‌که‌ین له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.
په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و چاوه‌ڕوانین
که وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌مان به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه بده‌نه‌وه.
Helsorawijinan.swid@live.se
گروپی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له سوید:
ئامینه کاکه‌باوه توێژه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌ندام په‌رله‌مانی
سوید پارتی چه‌پی سوید.
به‌یان ناسیح توێژه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی ویمه‌ن ئه‌ید.
ڕووناک شوانی چالاکوانی بواری مافه‌کانی ژنان ، ڕۆژنامه‌نووس.
تارا توانا ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ژنانی سۆسیال دیموکراتی سوید، به‌رپرسی
ڕێکخراوه‌ی ئه‌ڤانتگارد.
|