|
٢٢\٨\٢٠١٠ نامه‌یه‌ک بۆ قانعی فه‌رد.
حه‌مید عه‌زیز
هیوادارم چۆن ده‌ست بۆ پشکۆ ده‌به‌یت ئاواش ده‌ست سوتانیشت قبوڵ بێت چونکه مرۆڤ چی بچێنێت ئه‌وه ده‌دورێته‌وه . ئه‌و ئاگره‌ی تۆ خۆتی پێ گه‌رم ده‌که‌یته‌وه‌و ڕۆحی خۆتی پێ شیرین ده‌که‌یت لای دوژمنانی کورد ئه‌وه کارێکی خراپه‌و هه‌میشه دوژمن بێ منه‌ته له‌پیاوی خراپ و دوڕوو به‌تایبه‌ت ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌پشت ده‌که‌نه نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له‌پێناوی هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی ماکی یان هه‌ر مه‌رامێکی تایبه‌تی خۆیان . به‌کورتی له‌م نامه‌یه‌مدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ( وه‌ره‌وه سه‌ر خۆت و خزمه‌تی دووژمن مه‌که‌و دڵنیابه له‌دواڕۆژدا مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به‌تۆو هه‌زارانی وه‌کو تۆ ڕه‌ش ناکرێت و مه‌به به‌شقارته‌ی ئاگری براکووژی و ئه‌وه‌ی ئاغاکه‌ت لێی داواکردوویت زۆره‌و خوێنی میلله‌تێکه‌و خۆت له‌و تاوانه گه‌وره‌یه ڕزگار بکه‌و له‌سه‌ر دوو په‌ت یاری مه‌که .!. ئاگاشت له‌خۆت بێت میوانی که‌سێکیت هه‌ڕاجت ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت ) .
من نکوڵی له‌وه ناکه‌م که‌تۆ که‌سێکی وریای بۆ خۆت چونکه توانیوته سه‌رکردایه‌تی کورد له‌باشور بخه‌ڵه‌تێنیت و به‌کاریان بهێنیت و میواندارییان پێبکه‌یت و پاره‌ی زۆریان پێ خه‌رج بکه‌یت و دوواییش پیاو خراپیان بکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان پاره‌شیان داوه به‌تۆ به‌ڵام تۆ وه‌رت نه‌گرتووه بۆ نمونه که‌وتووته ( 70000 دۆلاریان داومه‌تی به‌ڵام وه‌رم نه‌گرتووه خۆت باش ده‌زانیت ئه‌مه‌ت له‌کوێدا وتووه ) سه‌رانی ئێمه‌ش گێلن ده‌نا ئه‌و قسه‌یه سوکایه‌تیه‌و ده‌چێته خانه‌ی به‌رتیل و کاری نایاسایی و نابه‌جێ و نه‌ئه‌بوایه قبولیان بکردایه له‌تۆ له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆت به‌گرنگ ده‌زانیت و به‌رتیل وه‌رناگری و که‌سێکی به‌رزی و ته‌نها له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵان و سه‌رکرده‌کان وێنه‌ت هه‌یه‌و له‌هه‌موو شوێنێک باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که‌ئه‌وه بۆخۆی جێی شک و گومانه . که‌چی باسی پاره خه‌رج کردنی هۆتێل و میوانداری و مه‌سره‌فیتر که‌بۆیان کردوویت ناکه‌یت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌هه‌ر جێی گومانه‌و پرسیارێک له‌خۆت بکه ئایا ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌رو گه‌ڕان و شتی تریش که‌ده‌کرێ به‌که‌سێک ده‌کرێت که‌قوتابی بێت .؟.
به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌وه‌یان تاوانی تۆ نی یه به‌ڵکو لاوازی بیری ئه‌وانه که‌هاتوویت قسه‌شمان پێ ده‌ڵێیت و پێشوازی و ڕێزیشت لێده‌گرن . مخابن ئێمه گوناهمان چی یه سه‌رکرده‌ی گێل و نه‌فاممان هه‌بێت به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م دڵنیات بکه‌مه‌وه که‌منداڵێکی کورد ده‌زانێت بۆچی هاتوویت و یاریش به‌چی ده‌که‌یت .؟. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئێمه باش ده‌زانین که‌ناردوویانیت بۆ کوردستانی باشور بۆ کاری خراپ و ئاژاوه‌و تێکدانی باره‌که‌و هانی براکوژی ئه‌گینا تۆ بڵێی ئێمه هێنده میلله‌تێکی نه‌خوێنده‌وارو نه‌فام بین که‌سێکمان تێدا نه‌بێت بتوانێت ژیاننامه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ بنوسێته‌وه واتۆ جه‌نابت له‌و دوره‌وه هاتوویت و مه‌سره‌فێکی زۆریشت لێده‌کرێت هه‌م له‌تارانه‌وه‌و هه‌م له‌کوردستانیشه‌وه ئاخر نه‌ک خۆت ئه‌وه‌ی که‌تۆیشی ناردووه‌و ئه‌وه‌ی که‌تۆیشی گل داوه‌ته‌وه هه‌ر گێلن چونکه ده‌سته‌که‌تان که‌شفه .؟. تۆ به‌ووتنی خۆت و به‌ده‌نگی خۆت له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی لڤیندا ده‌ڵێی : خه‌تای من چی یه که‌سه‌رانی کورد‌و مێژووی کورد له‌ووڵاتانی به‌ریتانیاو ئه‌مریکادا گفتووگۆو کاره‌کانیان بوونی هه‌یه وه‌کو ئه‌رشیف هه‌ڵیان گرتووه‌و ئه‌وه باشترین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره که‌کوردو مێژووه‌که‌ی سه‌قه‌ت و خراپه‌و سه‌رانی کوردیش خیانه‌تیان کردووه مه‌به‌ستت له‌وه ئه‌وه‌یه که‌تۆ ئه‌م بوختانه‌ت نه‌کردووه بۆ کورد به‌ڵکو هه‌مووی نوسراوه‌ته‌وه‌و هه‌یه له‌و ووڵاتانه‌دا به‌ڵام دڵنیابه ئێمه ده‌زانین که‌سێک دانیشتوه‌و چه‌ند ڕۆژێکیشه له‌گه‌ڵیدایت و پاره‌ی باشیشی داویتێ و ئه‌مانه‌شی پێ ووتویت نه‌ئارشیف و نه‌له‌نده‌ن و نه‌ئه‌مریکایه ) .
منیش ده‌ڵێم له‌هه‌مان کاتداو له‌هه‌مان ئه‌رشیفی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ناوت بردوون ناو‌و مێژووی خوێناوی ئه‌تاتورک و شای ئێران و خومه‌ینی و سه‌دام و حافزئه‌سه‌دیش هه‌ن که‌چییان به‌رامبه‌ر به‌کورد کردووه ئه‌ی گوایه بۆچی ئه‌و خاڵه خوێناویانه باس ناکه‌یت که‌تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر میلله‌تێکی گه‌وره کراوه که‌کورده‌و گۆشت و خوێنی خۆته خۆ ئه‌ویش هه‌ر مێژووه ئه‌ی بۆ نه‌چووی به‌لایدا ئایا ویژدانت هیچی پێ نه‌وتیت .؟. باشه تۆ بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه که‌هیچ کوردێکی ڕۆژهه‌ڵات ناتوانێت به‌ئاشکراو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌سه‌رانی کورده‌وه له‌باشوور ئه‌ی چۆن تۆ له‌تارانه‌وه که‌پایته‌ختی ئێرانه به‌ئاشکراو به‌به‌رچاوی حکومه‌تی ئێرانه‌وه دێیته ناو خاکی کوردستان و به‌ئاشکرا وێنه‌کانی خۆت که‌له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کوردستان هه‌ته که‌هیچ کوردێکی هیچ لایه‌ک ناتوانێت بیکات و به‌ئاشکراش بێ منه‌تانه پیشانمانی ده‌ده‌یت و کێشه‌یه‌کی چینایه‌تیمان بۆ نمایش ده‌که‌یت که‌تۆ هاوڕێی ئه‌م پیاوه گه‌ورانه‌یت و خۆتی پێوه باده‌ده‌یت و ده‌ریده‌خه‌یت که‌له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی هه‌ژاراندا تۆ به‌رزو جیاوازیت ئایا ئه‌مه بۆخۆی جێگه‌ی گومان و پرسیار نی یه .؟. مرۆڤ که‌باسی بابه‌تێک یان مێژوویه‌ک ده‌کات ده‌بێت بزانێت بۆچی ئه‌و بابه‌ته ده‌وروژێنێت و بۆچی و به‌چ مه‌رامێک باسی ده‌کات . !! .
به‌تایبه‌ت تۆ که‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی هه‌ستیاری وه‌کو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و شه‌کرانه‌ی شکاندبووت ( که‌ناوی دوو سه‌رکرده‌ی مێژوویی کوردت هێناوه ) مه‌به‌ستت چی بووه له‌وه‌دا ئایا ویستوته بیرمان بخه‌یته‌وه که‌سه‌رانی کورد خائین و خۆفرۆشن یان تۆ خۆت وانیشان بده‌یت که‌دڵسۆزی بۆ ئیمه .؟. ئه‌ی ئه‌وه نی یه جه‌نابیشت سه‌دان کیلۆمه‌ترت بڕیوه‌و هاتویت خه‌ریکی فیتنه‌یی و ئاژاوه‌یت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ژیاننامه‌ی که‌سێکیت که‌هیچ سودو قازانجی بۆ میلله‌تی کورد تێدا نی یه تۆ خۆت باش ده‌زانیت ئێمه‌ی کورد پێویستمان به‌ئازادی یه نه‌ک ژیاننامه نوسینه‌وه‌و به‌شان و باڵی خۆماندا هه‌ڵبده‌ین که‌جارێ هیچمان نه‌کردووه .!. من دڵنیام ئه‌و قسانه له‌ئه‌رشیفی به‌ریتانیاو ئه‌مریکاوه وه‌رت نه‌گرتووه‌و ڕاست نی یه چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و قسانه بوونیان نی یه . هه‌موو باسکردنی شتێک ، باسێک ، مێژوویه‌ک ، گفتێک ، ته‌علیقێک ، شیکردنه‌وه‌یه‌ک .. بنه‌ڕه‌تێک و ئامانجێکی هه‌یه ده‌نا مرۆڤ قسه نه‌کات باشتره ئه‌ی ئایا تۆ خۆت نازانیت ئامانجت چی یه له‌و قسانه‌دا یان له‌به‌رچی ئه‌و قسانه‌ت کردوه .؟. من دڵنیام ده‌زانیت چونکه هێنده‌ش گێل و منداڵ نیت هه‌ر له‌خۆته‌وه ده‌ست به‌ریت بۆ پشکۆی ئاگر.
|