٢٥\٤\٢٠١٣
نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رپه‌لی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م
''به‌کر عه‌لی''.

وشەجاڕ
شیعره‌کانت و...
هۆره‌ی من و...
لووره‌ی تفه‌نگ...
ئاهه‌نگێ‌تر؟!... بۆت دەگێڕین!
من و... زەڕنه‌قووته‌یه‌ک و... شه‌پۆلان و... خرۆشان و
تۆزێ دوورتر
به‌رده قاره‌مان و قه‌ندیل،
ته‌ک "قاف"یشدا...
چاویان فه‌رشی رێگاکه‌ته...
«راسپێره»[١] ... چه‌پکێ تکا...
ئه‌ژنۆ؟ شکاو...
دڵ؟! دامردوو...
له‌شمان... کفت
قه‌ڵه‌م؟! چاوی چه‌خماخاوی
قه‌ڵه‌م... رێگا‌ی کوێره‌وه بوو
قه‌ڵه‌م... گه‌ردنی ورد کراو...
هه‌ته‌ر ناکا... رێ ده‌ر ناکا...
من؟یش تکا...
کاکه به‌کر... دە هه‌سته دەی...
ئه‌م وڵاته "خوێن گرتوو"[٢]یه...
رایچڵه‌کێنه.
____________________________
١- راسپێره: په‌پوو
شه‌له‌م.
٢- ئه‌وسا دوور له ئیسه که هێشتا خوێن پاک بوو، ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرۆڤێکی
بکوشتایه، دڵی نه‌دەهات ته‌رمه‌که جێبهێڵێت و ئه‌یانگوت خوێن
گرتوویه‌تی!
پاییزی
١٩٩٤
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|