٢٤\٧\٢٠١٣ نامه‌یه‌ک بۆ شه‌هید سۆرانی مامەحەمە.
زەکەریا حەوێز
هاوڕێ گیان ئومێدیک نییە بۆ ژیان.. ئێستاش هه‌ر ئه‌م شاره‌یه کچانمان دەکاتە سۆزانیی.. هه‌ر ئه‌م شاره‌یه خوێنی گه‌نجانمان به تاڵان دەبا و بۆته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامهتیی، نامه‌وێ چیتر باسی نەهامەتییەکانی ئه‌م شاره‌ت بۆ بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییە هه‌ر کووچه‌یه‌کی هه‌ر شه‌قامیکی ئه‌م شاره سۆرانێکی تێدایە.
سۆران گیان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئازاره‌کانی ئێمه ئه‌و ساته ده‌ستی پێ‌کرد که له دایک بووین، ئێمه قه‌ده‌رێکمان هه‌ڵبژاردووه ئه‌م قه‌ده‌ره وای کردووه که ئێمه بکه‌وینه ناو که‌لاوه‌یه‌که‌وه یان ناو که‌شتییە‌کی له‌نگه‌رگرتوو که هه‌میشه له ترسی مردنی خۆمان ده‌ستمان به روحمانه‌وه‌یه.
هاورێ گیان ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه دەترسێنێ ئه‌و ده‌مامکانه‌ن که خۆیان له ژێر په‌رده‌وه نمایش دە‌که‌ن، ئێستا ئێمه‌ی گه‌نج له‌به‌رده‌م دووڕیانێکداین یان دەبێ خۆمان رادەستی ئیراده‌ی ئه‌وان بین که ئه‌مه کارێکی قورسه لای ئێمه یان دەبێ ئه‌م نیشتیمانه جێبهێڵین که ئه‌وه‌یان ئاکامێکی وێرانی به‌دوو خۆیدا دێنێ، که هه‌میشه دەبێ چاوەڕوانی ده‌ستی ئه‌وان بین و ره‌نگیشه ببێته هۆی له‌ناوبردنی خود و ئاکامی گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه.
هاوڕێ گیان ئه‌م قه‌ده‌ره‌ی تۆی برد دڵنیام ره‌نگه رۆژیک ئێمه‌ش ببا بۆ هه‌مان جێگه، ئه‌م قه‌ده‌ره زۆر شه‌که‌تی کردووم رێگه‌یه‌ک شک نابه‌م بۆ ده‌رچوون لێی.
|