٨\١٢\٢٠١٠
نامه‌یه‌ک بۆ وه‌رگێڕی
رۆمانی (که‌س نامه بۆ سه‌رهه‌نگ نانووسێ)ی گابرێل گارسیا مارکیز.

غه‌مگین بۆڵی
له ده‌ستپێکدا:
گه‌وره‌ترین پیاوی کۆڵۆمبیا و مه‌زنتترین پیاوی ساڵی 1999ی ئه‌مریکای
لاتینی ،گه‌وره‌نووسه‌ری جیهانی (گابرێل گارسیا مارکیز)ه،ئه‌م
رۆماننووسه به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی له نووسینی رۆمانه‌کانیدا
وجوانیناسی له ده‌ربریندا و ته‌کنیکی وردله رووداوه‌کان وپێکدا دانی
فره‌ده‌نگی ،توانی له ساڵی1982دا خه‌ڵاتی نۆبڵی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی به
ده‌ست بهینێت،ئه‌م که‌له نووسه‌ره به هۆی هه‌ڵوێسته جوانه‌کانی
مرۆڤ دۆستی وجواننووسی رۆمانه‌کانی له ساڵی2000دا خه‌ڵکی وڵاتی
کۆلۆمبیا به‌نووسینی چه‌ندین تۆمار‌و نووسراوی جوایه‌ز،پێشنیاری بوون به
سه‌رۆک کۆماری کۆڵۆمبیایان له نووسه‌ر(گابرێل گارسیامارکیز)کرد،که
دواجار ناوبراو ره‌تی کرده‌وه،نووسه‌ری جواننووس و راسته قینه
چاوپۆشی له‌هیچ شتێ ناکات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی،په‌رژه‌وه‌ندی
کۆمه‌ڵگه‌له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی داده‌نێت و هه‌میشه‌ش هه‌وڵی
بۆده‌دات،ئاخرگه‌ر نووسه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌بوو،مومکین نییه جوانیش
بنووسێت،جواننووسی له هه‌ناوی هه‌ڵوێسته‌کانی نووسه‌ره‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت.هه‌ربۆیه پرۆسه‌ی وه‌رگێران له نێوان نووسه‌رێکی لێوانلیوله
هه‌لوێست و نووسه‌ریکی بێ هه‌ڵوێست جوایه‌زی هه‌یه،ده‌شێ ئه‌م پرۆسه‌یه
به‌لای نووسه‌ری به‌هه‌ڵوێست سه‌ختتربێت،پرۆسه‌ی وه‌رگێران که پردی په‌یوه‌ندییه
به که‌لتوورو مه‌عریفه و رۆشنبیری نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی جوایه‌ز،ئه‌م
په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌سته به وه‌رگێرانێکی ته‌ندروست،هه‌رچه‌ن پرۆسه‌ی
ته‌ندروتتربێت ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندییه کانی که‌لتوورو مه‌عریفه‌و
رۆشنبیریه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت له نێو پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌دا،وه‌رگێر
ده‌بێت هێنده هه‌ستیاربێت له پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا ،چه‌شنی ئاسکێکی
ترساوو ترووک،دووبه قه‌دئه‌وه‌ش به سه‌لیقه بێت.به‌شێکی زۆرله وه‌رگێرگه‌لی
ئێمه له زمانی فارسییه‌وه‌یه،که‌وا مومکینه له زمانی دووه‌م و
سێیه‌مه‌وه‌یه،وه‌رگێری رۆمانی(که‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)ی
رۆماننووس (گابرێل گارسیا ماریکز) که وه‌رگێر(چینی به‌رزگه‌ر)ه،که‌ئه‌مه
یه‌که‌مین کاری وه‌رگێرانیه‌تی((به شێوه‌ی کتێب)) له زمانی فارسییه‌وه
بۆکوردی،وه‌ک خۆشی ئاماژه به وه ده‌کات که‌وا کاره‌که‌ی به بێ که‌م
و کوری نییه،دیاره هیچ شتێکیش له ژیان به ته‌واوه‌تی کامڵ نییه،ده‌شێ
ئه‌م کامڵ نه بوونه‌و بۆشاییانه ته‌نیا به ره‌خنه پڕبکرێنه‌وه.
ناوه‌ڕۆک:
وه‌رگێر(چینی به‌رزگه‌ر)وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی بۆکردووه‌و ده زانێت وه‌رگێرانی
رۆمانی نووسه‌رێکی وه‌ک (گابرێل گارسیا مارکیز)پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار
قورسه،به تایبه‌ت ئه‌گه‌رله زمانی دووه‌مه‌وه‌ش بێت،چۆن به‌شێک له
گرفتی وه‌رگێرانی ئێمه ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه له زمانی یه‌که‌مه‌وه
ئه‌نجام ناده‌ین، ئاخر وه‌رگێران له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه ئه‌و
له زه‌ت و چێژه به خوێنه‌رنابه خشێت ،که له زمانی یه‌که‌مه‌وه
پیمان ده‌به‌خشێت،ئه‌م دۆزه له درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه وه‌رگێرانه‌وه‌یه
که‌وا له‌م چه‌ند ساڵه‌یدواییدابه شێوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاو کتێبگه‌لی
بێ ژماروه‌رده‌گێردرێنه سه‌رزمانی کوردی که به‌شێکی زۆری ئه‌م وه‌رگێرانانه‌ش
له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه‌یه ،لێره‌وه دروسته ئاماژه‌به‌وه
بده‌ین که‌به‌شێکی زۆری مێژووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ژێر کگاریگه‌ری
هه‌ردوو ئه ده‌بی عه‌ره‌بی و فارسییه‌وه‌یه.
ده‌شێت وه‌رگێر هێنده به سه‌لیقه‌و وردبین بێت،ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌ی
له زمانی دووه‌میشه‌وه‌بێت ،خوێنه‌رهه‌ست به‌وه بکات ،که‌وا له
زمانی یه‌که‌مه‌وه‌یه،کاتێ وه‌رگێر(ئازاد به‌رزنجی)که له زمانی دووه‌میشه‌وه
وه‌رده‌گێرێته سه‌رزمانی کوردی خوێنه‌رهه‌ست به‌وه ناکات ،که‌وا ئه‌م
وه‌رگێرانه له زمانی دووه‌می فارسییه‌وه‌یه،که‌وا مومکینه وه‌رگێر
به‌زمانی پاراوو کوردییه‌کی جوان ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات،له وه‌رگێراندا
چه‌مکی تایبه‌ت و شێوه‌زاری ناوچه‌گه‌ریی ،وه‌رگێرانه‌که به‌ره‌و هه‌ڵدێران
ده‌به‌ن،وه‌رگێرده‌بێت به‌زمانێک وه‌ربگێرێت که به شێکی زۆری ئه‌ده‌ب
و نووسینی کوردی پێینووسراوه‌ته‌وه،مومکین نییه((شێوه زاری ناوچه‌کان))،وشه
تایبه‌تییه‌کان و ئا خاوتنه ناو چه‌گه‌رییه‌کان بکه‌ونه نێو پرۆسه‌ی
وه‌رگێرانه‌وه،وه‌رگێران زمانێکی پاراوو بێگه‌ردی گه‌ره‌که.رۆمانی(که‌س
نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)یه‌کێک له ئیشکاله گه‌وره‌که‌ی ئه‌وه‌یه
هێندێک وشه‌و ده‌سته واژه به کارهێنراون،که مۆرکی ناو چه‌گه‌رین،که
ئه‌مه‌ش ناشێ له وه‌رگێراندا بسه پێنرێت سه‌رخوێنه‌ر،پێشگری((وه))که
زیاتر له ناو چه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا به کاردێت بۆدڵنیا کردنه‌وه،وه‌لێ
به درێژایی رۆمانه‌که به کارهێنراوه،هه‌روه‌ها کوردانی کوردستانی
رۆژهه‌ڵات له‌بری وشه‌ی((گوتوومه))دا په‌یڤی((کوتوومه))به‌کاردهێنن،که
ئه‌مه‌ش له وه‌رگێرانه‌که‌دا گرفتێکی تره،له گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وشه‌کانی(دوکتور-هاسان-موزاحیم...هتد).
ئه‌و رسته‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که‌وا له‌ڕووی ڕۆناندنی وشه کانه‌وه
نارێکن و له‌ڕووی ده‌ربڕینیشدا هه‌ڵه‌ن((ئه‌و پیاوانه‌ی جلی سپی و
کڕواتی ڕه‌شیان به‌ستبوولا28))،جل نابه‌سترێت،به‌ڵکو ده پۆشرێت.((بینی
ساردی ده‌خواته‌وه‌وپیاڵه‌که‌ی به‌ده‌ستی چه‌پی گرتبوولا48))،لێره‌دا
مه‌به‌ستی وه‌رگێرله‌وشه‌ی (ساردی)که بیبسی و جۆره‌کانیه‌تی ،بۆیه
مومکین نییه ساردی(بیبسی)له‌پیاڵه‌دا بخورێته‌وه له‌کاتێکدا به‌رداخ
بوونی هه‌بێت،که‌پیاڵه زیاتربۆ قاوه‌و جۆره‌کانیه‌تی.((دوکتور ئه‌گه‌رله‌بات
تۆ ده‌بووم لا91))،مه‌به‌ستی وه‌رگێرله وه‌رگێرانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه((دوکتۆرئه‌گه‌رله
جیاتی تۆده‌بووم)).هه‌روه‌ها((کارێکی هه‌رده‌که‌م!لا112))ئامرازی خستنه
سه‌ری(ی)زیاده،وشه‌ی((برسایه‌تی لا57))یش ته‌واو وشه‌یه‌کی ناوچه‌گه‌رییه،دروستییه‌که‌ی((برسییه‌تی))یه،وشه‌ی
((جه‌حه‌ننه‌م لا84))یش به هه‌ما شیوه‌ی ئیشکاله‌کانی وشه‌ی سه‌ره‌وه
یه،وشه‌ی((جه‌هه‌ننه‌م))جوانیسازتره له پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا،وشه‌ی((نیه‌لا46-78))له
رووی رێنووسی یه‌کگرتووی کوردییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و دروستییه که‌ی((نییه))یه.
بنیاتنانی رۆمانه‌که و چه‌ند وشه‌یه‌ک:
بنیاتنانی رۆمانه‌کانی رۆمانووسی ناودار(گابریل گارسیا مارکیز)له ناو
فره‌ده‌نگی سه‌رچاوه ده گرێت ودواجار هه‌رده‌نگی نووسه‌رده‌مێنێته‌وه
بۆ ئه‌م فره ده‌نگییه،ئه‌م رۆمانووسه هێنده به سه‌لیقه‌و زه‌و قه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه ورده‌کان و به‌یه‌کدا دانی ده‌نگه‌کان وکۆده
تایبه‌تییه‌کانی و ته‌کنیکه تیژبینه‌کانی ده‌کات،خوێنه‌رتوشی وه‌همێک
ده‌کات و ده‌یخاته سه‌ررێگایه‌کی نامۆ،که خوێنه‌رحه‌ز ده‌کات چه‌ند
زووتربێت رێگه‌که ببڕێت وته‌واوی بکات،که‌ئه‌مه که‌م رۆمانووس هه‌یه
وه‌ها بنووسێت،رۆمانی(که‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)ییه‌کیکه له‌و
رۆمانانه‌ی که‌وا ئه‌وه به خوێنه‌رده‌به‌خشێت ،مرۆڤ له‌پێناو به‌دیهێنانی
خه‌ونه‌کانی چۆک دانه‌نێت وهه‌میشه به‌ئومێده‌وه‌بڕوانێت،ئه‌گه‌رچی
تروسکه‌ی ئومێدیش به‌دی نه‌کات،ئاخر گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌وه‌یه
مرۆڤ ده‌ست له ئومێد وهیواکانی هه‌ڵگرێت،مرۆڤی بێ هیواو خه‌ون وه‌ک
بێستانی بێبه‌روایه،له‌م رۆمانه‌دا ئه‌گه‌رچی زمانی وه‌رگێرانه‌که
زیاتر زمانی ناوچه گه‌رییه‌و هه‌ڵه‌ی ده‌ربرین و رۆناندنی وشه‌و رێنوس
و خاڵبه‌ندی بوونی هه‌یه ،وه‌لێ ژیان له نێوان جه‌نگی برسییه‌تی و حه‌زو
خولیا دایه،سه‌رهه‌نگ هه‌میشه له‌پێناوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی هه‌وڵده‌دات
وخه‌ونیان پێوه ده‌بینێت،که که‌ڵه شێره‌که‌یه‌تی ،ئاره‌زووی مرۆڤێک
بۆکه‌له شێر‌و خه‌ون بینین به‌بردنه‌وه‌ی له پێشبرکێدا،خه‌ونی گه‌وره‌ی
سه‌رهه‌نگه،له‌و ده‌لاقه‌وه ده‌روانێته ئاینده‌و خه‌ونه‌کانی،وه‌لێ
خه‌می سه‌ختی برسییه‌تی ونه‌خۆشی خێزانه‌که‌ی و بۆڵه بۆڵکردنی له‌سه‌رفرۆشتنی
که‌ڵه شێره‌که،ململانێکردنه‌له‌گه‌ڵ حه‌زو خه‌ونه‌کانی سه‌رهه‌نگ،فرۆشتنی
حه‌زو خه‌ونه‌کان(که‌ڵه شێره‌که)له‌برسان وله‌به‌ربێ پاره‌یی بینای
رۆمانه‌که‌ی پته‌و ترکردووه و به‌ره‌وئاقارێکی نۆستالیژیائامێزده‌یبات،که
هه‌رئه‌مه‌شه به‌درێژایی رۆمانه‌که بۆته چێژبه خش بۆخوێنه‌ر،ئه‌گه‌رچی
ئه‌م رۆمانه‌ی (گابرێل گارسیا مارکیز)له‌رووی بنیاتنانه‌وه‌ناگاته هه‌ریه‌ک
له رۆمانه‌کانی(سه‌د ساڵ ته‌نیایی)و(خۆشه‌ویستی له زه‌مه‌نی
کولێرا)،وه‌لێ ئه‌وه له گه‌وهه‌ری ئه‌م رۆمانه که‌م ناکاته‌وه(ده‌شێ
هه‌رله دیدی منه‌وه ش وه‌ها بێت)هونه‌ری ته‌کنیکی رۆمانه‌که چۆنیه‌تی
وه‌رگێرانه‌که لاوازی کردووه،ئه‌گه‌رچی له هونه‌ری چێژبه‌خشینیش
هێنراوه‌ته خواره‌وه،چیژهه‌ربوونی هه‌یه،وه‌لێ هیچ یه‌کێک له
رۆمانه‌کانی (گابرێل گارسیا مارکیز)سه‌ری چێژیان ناگاته ،سه‌ری چێژی
رۆمانی (به‌یادی سۆزانیه غه‌مباره‌کانم)،ئه‌گه‌رچی ناو بانگی جیهانی
به‌هۆی رۆمانی (سه‌دساڵ ته‌نیایی)یه‌وه بوو ،کاتێ له فه‌ره‌نسا له‌ساڵی1969داخه‌ڵاتی
باشترین کتێبی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
________________________
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
-رۆمانی(که‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)،نووسینی (گابرێل گارسیا
مارکیز) وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه (چینی به‌رزگه‌ر)،پێداچوونه‌وه‌ی(ئیسماعیل
زارعی و شادان عه‌لی)،چاپی یه‌که‌م 2007 هه‌ولێر - چاپخانه‌ی مناره،
له بڵاو کراوه‌کانی ده‌زگای وه‌رگێرانه.
ماڵپه‌ڕی غه‌مگین بۆڵی
|