نامه‌یه‌ک بۆ یوسف
عیزه‌دین.

پێشه‌وا محه‌مه‌د
هاوڕێم کاکه یوسفى ئازیز ...
ده‌زانى ... هه‌ندێک سات هه‌ن مرۆڤــ ده‌یه‌وێت هه‌ر گیز ئه‌وه نه‌ڵێت
و نه‌نووسێت، که‌ده‌یڵێت و ده‌ینووسێت، چونکه زۆر باش ده‌زانێت هه‌رچه‌ند
بڵێت و بنووسێت هێشتا نه‌یتووانیوه تۆزقاڵێک له‌و شتانه بڵێت و
بنووسێت که‌مه‌به‌ستییه‌تى، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و کاتانه‌شه‌ن که‌وا له‌مرۆڤــ
ده‌که‌ن ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بیڵێت، بیڵێت و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بینووسێت،
بینووسێت. بڕوام وایه ئه‌وشته‌ى ئیراده‌و ویست و ده‌مى ئینسان نه‌یتووانى
بیڵێت، نووسینیش نا‌تووانێت بیڵێت. به‌ڵام دواجار هه‌ر ته‌نهاو ته‌نها
نووسینیشه ده‌تووانێت ئه‌و شتانه بڵێت و بیاننووسێت که‌ناوترێن و
ئیراده‌ى ئینسان حه‌ز به‌نووسینیان ناکات! ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کى زۆر سه‌یره
هاوڕێ ... له‌کاتێکدا واهه‌ست ده‌که‌ین نووسین هه‌موو شتێکى بۆ وتووین
و هه‌موو نهێنى و ویستێکى بۆ نووسیوین، که‌چى سه‌یر ده‌که‌ین نه‌ک وه‌ها
کارێکى نه‌کردووه، به‌ڵک و زۆر پێچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌کانى ئێمه‌ش شتگه‌لێکى
سه‌یرى نووسیوه (واته نووسیومانه) ئه‌و ساتانه‌شى وا هه‌ست ده‌که‌ین
نووسین هیچى بۆ نه‌وتووین و هیچى بۆ نه‌نووسیوین، که‌چى ده‌بینین شتگه‌لێکى
زۆر زیاتر له‌و ویسته‌ى ئێمه هه‌مان بووه بینووسین، ئه‌و نووسیویه‌تى
(واته نووسیومانه)!!! ئه‌مه ئه‌و گێژاو و ئه‌و پرسیارانه‌ن که‌منى
به‌دواى خۆیدا وێڵ کردووه‌و هه‌میشه له‌ناو وشه‌و کتێبه‌کاندا بۆى ده‌گه‌ڕێم
و ده‌شزانم هه‌رگیزیش ناگه‌مه ئه‌نجام ... چونکه له‌ڕاستیدا خۆشم
نازانم به‌دوواى چییه‌وه‌م، یاخود خۆم وا لێده‌که‌م که‌نه‌زانم به‌دوواى
چییه‌وه‌م. ئاخر نووسین چ باکى به‌وه هه‌یه من ده‌مه‌وێت بڵێم چى و
ده‌مه‌وێت چى بنووسم ..!؟
ئه‌م کورته پێشه‌کییه بۆ ئه‌وه‌بوو که‌پێتبڵێم نامه‌که‌ت ئه‌و هه‌سته‌ى
دا به‌من ... ئیتر نازانم ئه‌م نامه‌یه که‌ده‌ینووسم، چۆنى ده‌نووسم.
ئایا دژى ئه‌و ویسته ده‌بێت که‌ده‌مویست بۆت بنووسم؟ یاخود له‌و ویسته
زیاترم بۆ ده‌نووسێت که‌مه‌به‌ستم بوو؟ ... نازانم.
هاوڕێ ... هه‌ر ڕۆژێک دوواى ئه‌وه‌ى که‌نامه‌که‌م بۆ ناردیت، بارانێکى
هێمن و ورد‌و له‌سه‌رخۆ بارى ... بارى ... بارى ... ئه‌و بارانه له‌وجۆره
بارانانه بوو که‌له‌دوواى تۆفانه گه‌وره‌کان و دوواى کاولبوونه گه‌وره‌کان
و دوواى جه‌نگه گه‌وره‌کان که‌به‌ملیۆنان خه‌ڵکى ده‌بنه قوربانى، که‌به‌سه‌ر
داروپه‌ردوى وێرانه‌و لاشه سارد‌و سڕه‌کاندا دێته خوارو جارێکى تر
دروست و زیندوویان ده‌کاته‌وه. ئه‌وبارانه هه‌مان هه‌ستى داروى په‌ردو
ڕووخاو و هه‌ستى هه‌مان لاشه‌ى دوواى بارانبارینى دامێ. ئه‌و ڕۆژه هه‌ورێکى
ڕه‌ش و چڵکن و مۆن، به‌ڵام ئاوێکى ڕوونى لێده‌هاته ده‌ر. ئه‌و ساته
که‌سه‌یرى هه‌وره‌که‌م ده‌کرد به‌وشێوه ناشیرینه‌و ئه‌و ئاوه جوانه‌ش
ده‌دات، تێگه‌یشتم مرۆڤه ناحه‌زو دزێو و خراپکاره‌کانیش ده‌تووانن
جوانى ببه‌شنه‌وه، له‌برى شه‌ڕو ئاژاوه‌و دڕنده‌یى، وه‌ک چۆن هه‌وره‌که‌ش
ده‌یتووانى به‌هه‌مان ئه‌و ڕه‌شى و پیسییه بێته خوارێ!
ئه‌و ڕۆژه به‌نیازى نووسینى نامه‌یه‌ک بۆتۆ، خۆم ئاماده کرد‌و بۆ
دواجار (له‌وکاته‌دا) خواحافیزم له‌دایکم و له‌ڕووخساره ماندو پڕ حه‌سره‌ته‌که‌ى
کرد، ئه‌و ڕووخساره‌ى که‌هیچ هێزێک نییه له‌م دنیایه‌دا ئه‌و ناسۆرو
ماندووبوونه‌ى لێبسڕێته‌وه که‌پێیه‌وه دیاربوو. هاتم ... سه‌ره‌تا له‌ژێر
ئه‌وبارانه‌دا سه‌رێکم له‌باخچه‌ى گشتى دا‌و که‌مێک له‌په‌یکه‌ره سارد‌و
سڕه‌کان ڕامام و به‌په‌ڕۆیه‌کى ته‌ڕ نێچه‌وانى وشکهه‌ڵهاتووى شێخ ڕه‌زام
سڕیه‌وه‌و پێم وت: توخوا مامه شێخ ئه‌گه‌ر ئێسته بمایتایه چیت به‌و
که‌سانه ده‌وت که‌تۆو هاوڕێکانتى له‌م باخچه بێ‌گیان و بێ بوولبوول و
بێ گوڵه‌دا وه‌ک و به‌ردێکى بێ‌گیان و له‌به‌ردێکى بێ‌گیان نه‌خشاندون و
چه‌قاندوون؟ به‌ڵام هه‌رچه‌ندم کرد‌و کۆشام هیچى پێنه‌وتم، به‌ڵام خۆم
وه‌ڵامه‌که‌یم ده‌زانى، وه‌ک چۆن ده‌زانم تۆش هه‌مان وه‌ڵام ده‌زانى.
له‌وێ هاتمه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و کتێبخانه‌ى گشتى هاتم ... له‌ڕێگه
کچێکى شۆخ و شه‌نگم بینى، که‌چاکه‌تێکى ڕه‌شى له‌به‌ردابوو، به‌ڵام ئه‌و
بارانه‌ى که‌ده‌بارى هه‌موو ئه‌و خۆڵبارانه‌ى که‌چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌وبه‌ر
هه‌بوو کۆیکردبووه‌وه‌و ده‌تووت به‌یه‌کجار هه‌مووى به‌و چاکه‌ته ڕه‌شه‌دا
کردووه که‌ئه‌و خانمه له‌به‌رى بوو ... بۆئه‌وه‌ى پێى بڵێت: خانم تکا
ده‌که‌م ئه‌وه‌نده به‌فیزه‌وه مه‌ڕۆ، ئه‌گینا پیست ده‌که‌م. له‌و
کاته‌دا ویستم بچم پێى بڵێم: خانم با چاکه‌ته‌کانمان بگۆڕینه‌وه، سه‌یرکه
چه‌ند پیس بووه، ئاخر ئه‌م بارانه بێڕووحمه نازانم بۆ واى لێکردوویت،
چۆن دڵى هاتووه ئه‌و خشت و خۆڵه‌ت به‌سه‌ردا ببارێنێت؟ به‌ڵام نه‌وێرام
هاوڕێ ... چونکه ترسم له‌وه هه‌بوو پێمبڵێت: نه‌خێر تۆ غه‌ڵه‌ت تێگه‌یشتووى
.. ئه‌م بارانه منى زۆر زۆر خۆشده‌وێت ... ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌دى بۆ
چاکه‌تى منى والێکردووه‌و چاکه‌ته‌که‌ى تۆ هه‌روا خاوێنه؟ دڵنیاشبووم
ڕاستى ده‌کردو هه‌رواشبوو، بۆیه کۆڵمدا.
هاوڕێ ... نازانم تووانیومه هیچ بڵێم و بنووسم یان نا؟ به‌ڵام
هیوادارم توانیبێتم. هه‌ندێکجار ئه‌وه‌ش هونه‌رێکى گه‌وره‌یه که‌له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و شته زۆره‌ى پێته‌و ده‌ته‌وێت بینووسیت، وا له‌به‌رانبه‌ره‌که‌ت
بکه‌یت که‌وا هه‌ستبکات هیچت نه‌وتووه، چونکه هیچ نه‌وتنیش له‌هه‌ندێک
شوێندا گه‌لێک له‌زۆر گۆیى باشتره!!! هیوادارم به‌م نامه‌یه هه‌ندێکیتر
له‌یاده‌وه‌رییه‌کانت بێنمه‌وه یادو بتخه‌مه‌وه یادى ڕابردووه‌وه،
بۆئه‌وه‌ى لێى بێ‌ئاگا نه‌بیت، چونکه ڕۆلان بارت وته‌نى ( ئێستا له‌دڵى
ڕابردووه‌وه‌و هه‌ڵده‌قوڵێت.) بۆ ئه‌وه‌ى ئێستایه‌کى قه‌شه‌نگ له‌ڕابردوویه‌کى
وێران دروست بکه‌ین، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت نامه‌وێت له‌و یاده‌وه‌ریانه‌ت
بێنمه‌وه یاد که‌عه‌زابت ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ تاڵى و غه‌مدا ده‌تکه‌نه
هاوڕێ ... ئیدى من هیچم نه‌ماوه که‌بینووسم بۆت، وه‌ک چۆن هه‌ست ده‌که‌م
هیچیشم بۆ نه‌نووسیویت ... چونکه هه‌میشه ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت
بینووسین به‌شێکى زۆر که‌مى ئه‌وه‌یه که‌له‌ناخماندایه‌و ویستوومانه
بینووسین ...
هه‌میشه له‌یادمیت ...
سلێمانى: کتێبخانه‌ى گشتى.
25/2/2009
|