نامه‌یه‌کی کراوه.
عه‌بدولعه‌زیز عومه‌ر میکائیل
به‌رێزسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان. به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان .
ئێمه کۆمه‌له خه‌لکێکین ، کاتی خۆی به بریارێکی بێ ویژدانانه ی رژیمی گۆر به‌گۆر، دوای نسکۆکه‌ی 1975 له خۆته‌سلیم کردنه‌وه‌مان بۆ خواروی عێراق دورخراینه‌وه ، ئه‌م داواکاریه بچوکه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رکرده‌کانمان ده‌که‌ین به‌لکو به ده‌نگمانه‌وه دێن و به م به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ش دلمان خۆشده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژو له بیرمان نه‌کاو ئێمه ش زیاتر هه‌ست به‌وه بکه‌ین که بوینه‌ته به‌شێک له مێژوی میله‌ته‌که‌مان .
ئه‌مرۆش له‌سایه‌ی خوێنی قاره‌مانو سه‌روه‌ره‌کانمان و به هه‌ولو تێکۆشانی گه‌لی کورد به پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌مو چین وتوێژێک که به‌م مالی کورده‌وه ماندو بوه شانازیه بۆی ئه‌گه‌ر ریز لێنانێکی له به‌رامبه‌ر بۆ دیار بکرێت ، مه‌رج نیه ئه‌م ریزلێنانه به پاره یا هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌کی تر ده‌رببردرێت ، به‌لام کاتێک ده‌بینین ئه‌وه‌ی له‌ریزی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداریه‌کی بوبێ حسابێکی بۆ دیار کراوه ، یا ئه‌وه‌ی زیندانی بوبی یا که‌م ئه‌ندام یا هه‌ر به‌شداریه‌کی له‌م مه‌یدا نه له کاروانی خه‌باتدا کردبێ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان مافێکی بۆ دیار کراوه. .
ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌م توێژانه له بیر کراوه ئه‌و گروپ یا کۆمه‌له خه‌لکه‌یه که له سالی 1974 تا نسکۆیه‌که به‌شداریه‌کی کارایان له‌م شۆرشه هه‌بو ، دوای نسکۆکه‌ش کاتێک به ناچاری له 1975 ته‌سلیم به رژێم بوینه‌وه کۆمه‌لێکی زۆر له‌م خه‌لکه‌ی که له ئێران ده‌گه‌راینه‌وه دور خراینه‌وه بۆ خواروی عێراق ، ئه‌م کۆمه‌له خه‌لکه یا له سلکی سه‌ربازی و پۆلیس دابون یا خاوه‌نی پۆستێکی مه‌زنی شۆرش بون ، هه‌مو ئه‌وانه‌ی که ماون ده‌رده‌سه‌ریو نه‌بونی وئازاری ناو حه‌سیره‌کان وتۆزو بایه گه‌رمه‌که‌ی ئه‌م بیابانه‌یان له‌بیر ماوه ، له لایه‌ک بێ ده‌رامه‌تی و ده‌ست کورتی له‌لایه‌ک نه شاره‌زایی له ژیانی پر له ره‌زاله‌ت ونه‌هامه‌تی و گه‌رمای بیابانه‌کان له لایه‌کی تر سوکایه‌تی پێکردن وچاودێری کردن ورێگه‌نه‌دان به سه‌ردانی کوردستان ئه‌مانه ته‌نها به‌شێکی بچوکی ژیانی ئه‌و سامان بو.
ئه‌وه‌ی له‌م نامه کراوه‌یه‌م داوایه له کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه ، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه‌ش ئه‌م کۆمه‌له خه‌لکه ی که دورخرابوینه‌وه چاومان له‌وه‌یه که رۆژێک حکومه‌ته‌که‌مان یا په‌رله‌مانه که‌مان ئه‌م خه‌لکه ناونوس کاو به سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکدا پۆلینیان کا به‌لکو قه‌ره‌بوی ئه‌م ئازاره‌ی ئێمه‌ش به جۆرێک له جۆره‌کان ده‌درێته‌وه هه‌ر نه‌بێ ، کۆمه‌له‌یه‌ک یا کۆمبونێکمان بۆ دا بمه‌زرێنن، هه‌ر یه‌که‌و ناسنامه‌یه‌کمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌و خه‌لکه شانازی به‌و رۆژانه‌وه بکه‌ین که خۆمان و خێزانه‌کانمان له‌و سه‌رده‌م به ره‌زاله‌ت ده‌مان برده سه‌ر له پێناو میله‌ته‌که‌مان .
هیوا دارم خه‌مێک له داواکه‌مان بخورێ ئێمه‌ش له‌و کاته‌وه‌و تا ئه‌مرۆش رۆله‌ی به‌وه‌فای گه‌له که‌مان بوین هه‌ر ده‌م و هه‌رکاتێک میله‌ته‌که‌مان پێویستیی به وزه‌و توانای ئیمه‌و رۆله‌کانمان بوبێ وله داهاتوش پێویستیی پێبێ ئه‌وا گیان له‌سه‌رده‌ستین بۆ خاک و نیشتمانه‌که‌مان .
له جیاتی هه‌ندێک له براده‌ره دور خراوه‌کانی دوای نسکۆی 1975
مه‌سیف 22-03-2008 تێل 07504452960
|