٢٠\٤\٢٠١٩
سەبارەت بە دۆخی
ناھەمواری پەنابەران لە تورکیا
نامەیەک ئاڕاستەی
سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان کرا.
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی نامەیەکی
ئاراستەی سکرتیری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەجنیڤ وسکرتێری گشتی
پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسیل کرد سەبارەت بە دۆخی ناھەمواری پەنابەران
لە تورکیا. لە نامەکەدا ھاتووە" پەنابەران بەگشتی و پەنابەرانی عێراقی
و سوری بە تایبەتی، لەدۆخێکی سەخت و دژواردا ژیان بەسەردەبەن.
بەتایبەتیش ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردووە لە ئۆفیسی ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرە و ئەوانەی لە
نێو کەمپ و لە نێو شارو شارۆچکەکانی تورکیا گیرساونەتەوە، لە ژیانێکی
ئەوپەڕی نەشیاو و مەحروم و لە سەرەتایترین پیداویستیەکانی ژیان، لە
ولاتی تورکیادا بەسەر دەبەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە نێو ئەم
پەنابەرانەدا ژمارەیەکی زۆر لەژن و منداڵ و کەسانی خاوەن پێداویستی
تایبەت ھەیە و ھەمووانیش چاوەڕیی تەحەمولکردنی کارەساتێکی گەورەی
ئینسانین..".
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوا دەکات" بڕیاری
١٠/٩/٢٠١٨ی ئۆفیسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران
لەتورکیا ھەڵبوەشێننەوەو جارێکی تر ئەم ڕێکخراوە بۆ کاروبارەکانی چالاک
بکەنەوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو ولاتی
تورکیا دەرگاکانی خۆیان ئاوەڵا بکەن کە وەلام بە کێشە وگیروگرفتەکانی
پەنابەران بداتەوەو پەنابەران لەوانە (ناونوسکردن، چاوپێکەتنی دەم
ودەست، خزمەتگوزاری پزیشکی وخواردن وپۆشاک ، مافی کارکردن بەرەسمی
بناسرێت، ئازادی سەفەر ھاتوچۆ لە نێو شارەکانی تورکیا وئازادکردنی
دەستبەجێی ئەو پەنابەرانەی دەستگرکراون و لە زیندانەکان ڕاگیراون..)
.."
ھەروەھا سەبارەت بە و پەنارانەی قبولی یوئین یان ھەیە داوا دەکات "
گۆێزانەوەی دەستبەجی ئەو پەنابەرانەی قبوڵی رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەرانیان ھەیە بۆ ولاتی سێھەم و ولاتانی
ئەوروپا بە یەکسان بەرپرسیارێتی نیشانبدەن بۆ قبوڵکردنی پەنابەران و
وەرگرتنیان..."
دەقی نامەکە لەخوارەوە بخۆێننەوە:
نامەیەکی بەپەلە
سەبارەت بە دۆخی ناھەمواری پەنابەران لە تورکیا.

دەشتی جەمال*
بۆ بەرێزان:
- ئەنتۆنیۆ گۆنتریش، سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
- کلاوس فیلی سکرتێری گشتی پەرلەمانی ئەوروپا
پاش سڵاو..
ھەروەک ڕاپۆرتەکانی نوێنەری فیدراسێۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
وڵاتی تورکیا دەریانخستووە کە پەنابەران بەگشتی و پەنابەرانی عێراقی و
سوری بە تایبەتی، لەدۆخێکی سەخت و دژواردا ژیان بەسەردەبەن. بەتایبەتیش
ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردووە لە ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرە و ئەوانەی لە نێو کەمپ
و لە نێو شارو شارۆچکەکانی تورکیا گیرساونەتەوە، لە ژیانێکی ئەوپەڕی
نەشیاو و مەحروم و لە سەرەتایترین پیداویستیەکانی ژیان، لە ولاتی
تورکیادا بەسەر دەبەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە نێو ئەم پەنابەرانەدا
ژمارەیەکی زۆر لەژن و منداڵ و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ھەیە و
ھەمووانیش چاوەڕیی تەحەمولکردنی کارەساتێکی گەورەی ئینسانین.
بەڕیزان:
بەوھۆیەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە
شاری ئەنکەرە لە رۆژی ١٠/٩/٢٠١٨ بڕیاریدا کەچیتر پەنابەران ناونوس نەکا
و گوێ لە کەیسەکانیان نەگرێ وھەموو ئەو ئەرکانەی کەپێشتر لە ڕاستای
راپەراندنی کەیسی پەنابەراندا، لەسەر شانی ئەم دەزگایە بووە بسپێرێ بە
ئۆفیسی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا، بڕیارێکی ئاواش دۆخێکی خراپ و
نائینسانی ڕوبەڕووی پەنابەران کردووەتەوە لەوانە:
- ئەو پەنابەرانەی کە لە چاوەروانی چاوپێکەتنی یەکەمدان وەیان ئەو
پەنابەرانەی کە چاوەروانی گۆێزانەوە دەکەن بۆ ولاتی سێھەم، جگە لەوەی
ماوەیەکی زۆر ونادیار دەھێڵرێنەوە، خودی پرۆسەی گۆێزانەوە
وچاوپێکەتەنکانیان بەڕێوە نابرێت و لەم ھەموو ماوە زۆرەشدا ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ھیچ بەرپرسیارتیەک لەئاستی
ژیان وگوزەرانیاندا نیشان نادات. ئەمەش بۆتەمایەی پەرەسەندنی کێشە
وگرفتی خێزانی و بژێوی لەنێویاندا وھەروەھا پەرەسەندنی توشبوون
بەمەوادی ھۆشبەرو کاری نایاسایی..
- بەھەزاران پەنابەری ناونوسکراو کە زیاتر لە ٥ بۆ ٦ سالە ڕاگیراون بێ
ئەوەی چاوپێکەتنیان لەگەڵ بکرێت دابەشکراون بەسەر شارەکانی تورکیادا و
رێگای سەفەرو ھاتوچویان لی قەدەغەکراوە تەنھا بە مۆڵەتی دائیرەی کۆچ
نەبێت، تەنانەت تەرمیناڵەکان ئاگادار کراونەتەوە بەبێ موڵەت تیکت
نەفرۆشن بە پەنابەران...
- بیمەی تەندروستی لە پەنابەران بڕاوەو ھەر پەنابەرێک سەردانی
نەخۆشخانە بکات دەبێت پارەیەکی زۆر بدات تەنھا بۆ بینینی دکتور جگە لە
خەرجی پیداویستیە تەندروستی ودەواو دەرمان..
- ڕێگا بە کارکردنی پەنابەران نادرێت... ئەمە لە کاتێکدایە کە دەیان
خیزان ومناڵی خاوەن پیداویستی تایبەت بە بەردەوامی پێویستیان بە
چارەسەری بەردەوامە بۆ منالەکانیان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان گۆیی
خۆیان خەواندوە لە ھەموو بەرپرسیارتیک بۆ چارەسەری کیشەکانی پەنابەران.
بەم حاڵەوە کاتێک پەنابەران بیانەوێت بۆچارەسەری کێشە وگرفتەکانیان
پەیوەند بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بکەن
ئەوا زۆربەی جار وەلامی تەلەفونیان نادرێتەوە وئەگەریش بیدەنەوە ئەوا
کارمەندەکان پیان دەڵێن: "ئیمە ھیچمان لەدەسەلاتدا نەماوە"!.وەیان پیان
دەڵین سەردانی دائیرەی کۆچ وکۆچبەران بکە. بەشێک لەو پەنابەرانە
چوونەتە دائیرەی کۆچ وکۆچبەرانی چەند شارێک پێێان وتون شتی وانیەو ئێمە
چاوپێکەوتن ساز ناکەین ئاگامان لەو خەبەرە نیە، ئەمە جۆرێکە لە بێ
ئومێد کردنی دروست کردوە، وەیان کاتێک پەنابەران تەلەفۆن دەکەن بۆ
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن ھیچ شتێک لەدەست ئێمەدا نەماوە.. وە
کاتێکش دەچنە دائیرەی کۆچی پەنابەران لەتورکیا بەو جۆرە وەڵام
دەدرێنەوە. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نامە ی بۆ ژمارە تەلەفۆنەکانی
پەنابەران ناردوە کە گوایە ھیچ کارێک لەدەست ئێمەدا نەماوە بچن لە
دائیرەی کۆچ وکۆچبەرانی تورکیا ناو تۆمار بکەن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن
..
پەنابەران لەژێر ھەرەشەی دیپۆرتیشدا دەبن ئەگەر دۆسێکانیان لە دائیرەی
کۆچ وکۆچبەرانی تورکیا رەفز بکرێت، یان لە بەشێک لە دائیرەی کۆچی
پەنابەران پێێاندەوترێت بۆ نایکەنە ئیقامەی سیاحی ئەگینا ئەگەر رەفز بن
دیپۆرت دەکرێنەوە . ئەمەش جۆرێکە لە بێئومێدکردن وناچار کردنی
پەنابەران یان دەبێت بیکەنە ئیقامەی سیاحی یان ئەوەیە لەژێر ھەرەشەی
دیپۆرتدا دەبن . ئەمە لەکاتێکدایە ھێشتا چاوپێکەوتنی دائیرەی کۆچ و
کۆچبەرانی تورکیا نەکراون بەڵام ئەم ئیختیارانەیان دەخەنە بەردەم.
لەلایەکی تریشەوە حکومەتی تورکیا جگە لەوەی مەسەلەی پەنابەران وەک
کەیسێکی ئەمنی چاولێ دەکات وخۆی بە بەرپرسیار لەژیان و سەلامەتی
پەنابەران نازانێ بەھۆی ئەو قەیرانەوە کە دەرگیریەتی بەردەوام ڕەوشێکی
سەربازی لەبەرامبەر پەنابەراندا پەیرەوی لی دەکات وھیچ رێزیک بۆ
مافەکانی مرۆڤ دانانێت وبەم ھۆیەشەوە ناتوانێت شوین و وڵاتێکی ئارام
بیت بۆ پەنابەران.
ھەموو ئەم دۆخە جگە لەوەی بۆتە مایەی زیاد بوونی دیاردەی تاوان
وخۆکوژی و بلاوببونەوەی دەیان جۆری نەخۆشی سامناک، پەنابەرانی
ناچارکردووە کەبەلێشاو رێگای دەریایی وقاچاغ و گواستەنەوەی شارەوە
لەڕیگای شاحینەو یەختەوە بگرنەبەر وموجازەفە بکەن بەژیانی خۆیان وژن
ومنالەوە، کە بێگومان لەھەموو ئەم ڕیگایانەشدا رووبەرووی رووداوی
نەخوازراو ترژیدیای مەرگی بە کۆمەل دەبنەوە. لەم بارەوە لقی کوردستانی
ریکخراوەکەمان لەشاری سلێمانی ئاماری دەیان پەنابەری کوردی
بلاوکردۆتەوە کە لەدەریایی ئیجەدا خنکاون. بێگومان ھۆکارێکی سەرەکیش بۆ
ئەم دۆخەی پەنابەران و کارەساتەکانی، سەرچاوە لەم بڕیارە دەگرێ کە
کاربەدەستانی بارەگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەران لەوڵاتی تورکیا دەریان کردووەو بڕیاریانداوە کەچیتر
ئەرکەکانی سەرشانی خۆیان لەبەرامبەر پەنابەراندا بەڕێوە نەبەن.
ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیاریتیەوە بە پیویستمان زانی ئەم نامەیەتان
ئاڕاستە بکەین و داواتان لێ بکەین کە:
١- بڕیاری ١٠/٩/٢٠١٨ ی ئۆفیسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەران لەتورکیا ھەڵبوەشێننەوەو جارێکی تر ئەم ڕێکخراوە بۆ
کاروبارەکانی چالاک بکەنەوە.
٢- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو ولاتی
تورکیا دەرگاکانی خۆیان ئاوەڵا بکەن کە وەلام بە کێشە وگیروگرفتەکانی
پەنابەران بداتەوەو پەنابەران لەوانە (ناونوسکردن، چاوپێکەتنی دەم
ودەست، خزمەتگوزاری پزیشکی وخواردن وپۆشاک ، مافی کارکردن بەرەسمی
بناسرێت، ئازادی سەفەر ھاتوچۆ لە نێو شارەکانی تورکیا وئازادکردنی
دەستبەجێی ئەو پەنابەرانەی دەستگرکراون و لە زیندانەکان ڕاگیراون..).
٣- گۆێزانەوەی دەستبەجی ئەو پەنابەرانەی قبوڵی رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەرانیان ھەیە بۆ ولاتی سێھەم و ولاتانی
ئەوروپا بە یەکسان بەرپرسیارێتی نیشانبدەن بۆ قبوڵکردنی پەنابەران و
وەرگرتنیان.
ئێمە چاوەڕێی وەلام و ھەنگاو ھەڵھێنانی بە کردەوەی ئێوەین لە پێناو
باشکردنی دۆخی پەنابەران لە وڵاتی تورکیا.
_________________________________________________________
*
دەشتی جەمال:
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.
١٦\٤\٢٠١٩
- لەندەن
ماڵپهڕی دهشتی جهمال
|