نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد و بۆ گه‌لی کوردستان
.

سه‌دیق
سالح عه‌زیز
به‌لگه و رووداوه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی دنیا‌و ناوچه‌که‌و عیراق
ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که گۆرانی گه‌وره
چاوه‌روانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته و قۆناغێکی بریارده‌ر و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش
له پێش گه‌لی کورده ئه‌گه‌ر
به‌م شێوه‌یه بروات چیدی به قازانجی گه‌لی کوردستان نیه. ئه‌م
قۆناغه جێگه‌ی هه‌نگاوی خاو‌و
خلیسک کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی سواوه‌و گفتوگۆی ماراسۆنی
تێدا نابێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی
که کێشه‌کانی گه‌لی کوردستانی به ته‌مای قه‌ده‌رو به ته‌مای هێزی
ده‌ره‌کی به‌جێ دێلێ. دیاره
ئه‌وکاته ده‌بێته رۆژ ئاواکردنێکی پاسیڤانه که چ رۆشناییه‌کی
زامن له کۆتایی تونێله‌که‌دا نابینرێ.
له 28 -09- 2007 دا هه‌ردوو وه‌زیری ناوه‌خۆی عیراق و تورکیا رێککه‌وتنێکیان
مۆر کردووه که
هیچ نوێنه‌رێکی هه‌رێمی کوردستان تیایا به‌شداری نه‌کردوه له کاتێکدا
ده‌بوایه به ئاگاداری حکومه‌تی
هه‌رێم بوایه چونکه ئه‌م رێککه‌وتنه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه
له‌گه‌ل هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م
رێککه‌وتنه له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی گه‌لی کورده و
پێشیل کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورده
له عیراق و له تورکیادا. له‌م رێککه‌وتنه‌دا په‌که‌که به رێکخراوێکی
تیرۆریست ناوزه‌د کراوه و تیایا
تورکیا‌و عیراق هاوکاری و هه‌م ئاهه‌نگی خۆیان نیشانداوه بۆ لێدان و ده‌رپه‌راندنی
په‌که‌که هه‌ر
یه‌که‌و له دیوی خۆی وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م. له‌وه ده‌چێ له
رێککه‌وتنی داهاتوویاندا هه‌رێمی کوردستانی
باشوریش به تیرۆریست ناوزه‌د بکه‌ن که هه‌ر ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی ده‌وله‌تی تورکیا. ئه‌م جۆره
رێککه‌وتنانه له مابه‌ینی داگیرکه‌رانی کوردستان شتێکی نوێ نیه و ده‌بێ
چاوه‌رێی زۆرتریشیان لێ
بکه‌ین. به‌لام ئه‌م رێککه‌وتنه نوێیه به‌دناوه به‌راستی
رێککه‌وتنه شوومه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیری سالی
1975
مان به بیر دێنێته‌وه که له نێوانی سه‌ددام و شای گۆربه‌گۆردا
ئیمزا کراو خۆمان ده‌زانین چۆن
کاره‌ساتێکی لێکه‌وته‌وه.
له‌م دواییه‌دا ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا به زۆرینه‌ی 75 به‌رامبه‌ر
به 23 ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌رارێکی
نامولزه‌م دا بۆ دابه‌شکردنی عیراق به سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدرالی
جیاوازی کورد‌و سوننه‌و شیعه. ئه‌م
هه‌لوێسته گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گه‌لی کوردستان بۆیه پێویسته
کورد پشتیوانی لێ بکا هه‌رچه‌نده
هه‌لوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریکی وا نیه به‌لام دیاره ئه‌وان ره‌چاوی
وولاتانی ئیقلیم و هێزه ناوخۆییه‌کانی
عیراق ده‌که‌ن که دژی دابه‌شکردنن. هه‌روه‌ها دیمان که مالکی چۆن
دابه‌شکردنی عیراقی بۆ سێ
هه‌رێمی فیدرالی به کاره‌سات دانا! به دوایدا نزیکه‌ی هه‌موو
هێزه‌کانی تری عیراق و جامیعه‌ی
عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ر ناره‌زایییان ده‌ربری! بۆیه ده‌بێ کورد
هه‌لوێستی جددی له به‌رامبه‌ر ئه‌م باروو
دۆخه نه‌خواستراوه وه‌ربگرێ، چونکه ئه‌و فیدرالیه‌ته‌ی گوایه له
ده‌ستووری به‌ناو هه‌میشه‌یی
چه‌سپێنراوه‌و زۆرینه‌ی ده‌نگیشی له‌سه‌ردراوه ته‌واو له
مه‌ترسیدایه‌و هه‌مووی مه‌ره‌که‌بی سه‌رکاغه‌زه‌و
هیچی تر. ده‌سه‌لاتی کوردی و گه‌لی کوردستان ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن
له مێژووی رۆژهه‌لاتی
ناوه‌راستدا هیچ رێککه‌وتن یا ده‌ستوور یان یاسایه‌ک جێگیر نیه و
په‌شیمان بوونه‌وه له رێککه‌وتنه‌کان
سووننه‌تی ژیانی هێزو لایه‌نه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه. ئه‌ی که وایه
ده‌بێ کورد چاوه‌رێی چ گۆرانکاریه‌کی
پۆزه‌تیف له‌م بارودۆخه ناله‌باره و له‌م نه‌یارانه بکا که
دژایه‌تی گه‌لی کوردستان و مافه ره‌واکانی
ده‌که‌ن!
دیاره کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی ناوچه‌ی ژه‌نگال و کاره‌ساته‌کانی ناو شاری
که‌رکووک و ناوچه‌کانی گه‌رمیان، وه
ئه‌و تۆپبارانه هاو ئاهه‌نگه‌ی تورکیا‌و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه
سنووریه‌کان به بیانووی چالاکی په‌که‌که
و پژاک، داخرانی سنووری کوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه وه
هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که
پێشی رووخان و دوای رووخان له ده‌ستوور ده‌نگیان بۆ ده‌ستووری به‌ناو
هه‌میشه‌یی دابوو، کۆبوونه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی لایه‌نه نه‌یاره‌کانی کورد له میسر‌و تورکیا، ئه‌و
رێککه‌وتنه به‌دناوه‌ی به‌م دواییه‌ی عیراق و
تورکیا که رێککه‌وتنه شوومه‌که‌ی سه‌دامی گۆربه‌گۆرمان بیر
دێنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌لکردنی بای بوونی
به‌ره‌یه‌کی نوێ به پالپشتی ئه‌مریکا له‌گه‌ل سوننه‌ی عیراق و
ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیه سوننیه‌کان له دژی
ئێران و سوریا که به‌دوور نازانرێ جه‌نگێکی ناوچه‌یی لێ بکه‌وێته‌وه،
له‌وانه هه‌مووی گرنگتر
راپۆرته‌کانی کرۆکه‌ر- پاتریۆسه که هیچ ئاماژه‌یه‌کی به کورد
نه‌کردبوو وه‌ک سه‌نگاییه‌ک له‌ناو
هاوکێشه سیاسیه‌کاندا به‌لکه ته‌نیا سوننه‌و شیعه له ئارادابوو،
ئه‌وانه‌و هۆی تریش وا ده‌که‌ن که
ده‌سه‌لاتی کوردی به په‌له و به جددی به خۆی دا بچێته‌وه و
ئه‌گه‌ر باری نائاساییش رانه‌گه‌یه‌نی
پێویسته خۆی و خه‌لک بۆ باری نائاسایی ئاماده بکا. واته کورد وه‌ک
ئه‌و چۆله‌که‌ی که مه‌ترسی
راوکردنی له‌سه‌ره پێویسته به‌رده‌وام ئاور له‌م لاو له‌ولای خۆی
بداته‌وه.
هه‌موومان ده‌زانین داگێرکردنی ده‌وله‌تی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریکاو
هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وله‌ته
له‌لایه‌ن پۆل بریمه‌ری حاکمی مه‌ده‌نی عیراقه‌وه له 2003 دا،
ده‌رفه‌تێکی مێژوویی خولقاند بۆ
ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد رزگاری بێت و به گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کانی
شاد بێت که زیاتر له %40 ی
کوردستانی باشوور ده‌بێت. سه‌رکردایه‌تی کورد له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و
ئه‌مری واقیعه نوێیه‌ی دوای
روخانی رژێم له 2003 ئیستیغلال بکاو هه‌موو ناوچه تازه
رزگارکراوه‌کان که پارێزگای که‌رکووک
و ناوچه‌کانی تری موسل ودیاله بخاته‌وه سه‌رهه‌رێمی کوردستان که
ئه‌وێ رۆژێ ده‌توانرا هه‌موو
ته‌عریب رابمالرێ چونکه به‌هێزترین یاریکه‌ری ناو گۆره‌پانه‌که
بووین، ئینجا له حه‌مرین وه‌ک
سنوورێک ئالای کوردستان به‌رزکاته‌وه پاشان له گفتوگۆکاندا له
ده‌ستوور بیسه‌پێنێ که‌چی له‌جیاتی
ئه‌وه ئه‌م ناوچانه‌یان خسته ژێر پرسیاره‌وه ئایا کوردستانن یان
نا!! له‌وه ده‌چێ سه‌رکردایه‌تی کورد
پێیان ناخۆش بوو له‌گه‌ل دوژمنێکی لاواز گفت وگۆ بکه‌ن و فرسه‌ت
بقۆزنه‌وه‌و ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان بکه‌ن، یان لای که‌م هه‌رێمێکی فیدرالی ته‌واو راگه‌یه‌نن به
که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کانی
تریشه‌وه، له‌وه ده‌چێ پێیان باش بووبێ ته‌رح بده‌نه برا
عه‌ره‌به‌کان تاوه‌کوو به‌هێز ده‌بنه‌وه!! که‌چی
ناوچه دابراوه‌کانیان خسته ده‌ستی قه‌ده‌رو زه‌مانه‌وه دیاره به
هیوای ئه‌وه‌ی برا عه‌ره‌به‌کان باسکیان
به‌هێز ده‌بێته‌وه.
ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان که که‌رکووک و ناوچه‌کانی شه‌نگال و
شێخان و مه‌خموورو خانه‌قی و
مه‌نده‌لی و به‌دره‌و جه‌سان ده‌گرێته‌وه له رێگه‌ی مادده‌ی 58 پاشان
مادده‌ی 140 چووه ناو
ده‌ستووری عیراقه‌وه‌و له %80 ی خه‌لکی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر‌داوه.
ده‌بێ له کۆتایی ئه‌مسالی
2007 له رێگه‌ی ریفراندۆمێکه‌وه کۆتایی به کێشه‌که بێت. که‌چی
هێشتا قۆناخی ئاسایی کردنه‌وه
هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی نه‌ناوه‌و گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ که‌رکوک له
سه‌ر ئاستی پێویست نیه‌و ناردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌بی هاورده هێشتا له ناو لیسته‌کانا مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زه،
ئه‌گه‌ر حال ئاوه‌ها بروا سه‌رژمێری
ناکرێ و ریفراندۆمیش له‌وه ناچێ له کاتی خۆی ئه‌نجام بدرێ. پرسیار
لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا به‌م ماوه
که‌مه‌ی که ماوه له‌م باروو دۆخه‌ی ئێستادا ده‌کرێ په‌له له جێ
به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 دا
بکرێ؟..
لێره‌دا من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌لێم که سه‌رۆکایه‌تی کۆمار نه‌توانێ
ئه‌مرێکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ربکا
بۆئه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکووک وه‌ک جارانی پێش سه‌ددامی لێ بێته‌وه،
که ته‌نها قه‌رارێکی سیاسی
گه‌ره‌که‌و ته‌کلیفی مادیش ناکا!! که‌وایه به‌شداریمان له حکومه‌تی
عیراقی‌دا له ژێر پرسیاره!! وه‌ک
ده‌لێن ئه‌لهاشمی رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه، هه‌روه‌ها
گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کانیش هه‌ر کۆسپ
و ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م داده‌نرێ، وا سه‌رژمێریش وه‌ختی به‌سه‌رچوو،
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌کرێن لایه‌نی
عه‌ره‌بی که زۆرینه‌یان شۆڤینین، وا خه‌ریکه ته‌رازووی هێز به
قازانجیان دا ده‌شکێته‌وه چۆن
لێده‌گه‌رێن هه‌نگاوی ریفراندۆم سه‌ربگرێ؟ ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه
ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور له شوێنی
خۆی وه‌ک مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ماوه‌ته‌وه. که‌وایه سه‌رکردایه‌تی
کورد ناچاره هه‌ولی ئه‌وه بدا
ماوه‌ی جێ به‌جێکردنی مادده‌ی 140 درێژبکرێته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن
مادده‌ی 58 ی ئیداره‌ی ده‌وله‌ت
وه‌ختی جیبه‌جێ نه‌کرا ، ناچار بوو بیخاته ناو ده‌ستووره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی پێی وایه پشتیوانێکی به هێزی نیه،
له رووی سه‌ربازی و ئابووری و
له نێوان کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا
ده‌زانێ هه‌ر که ئه‌مریکا ناوچه‌که‌ی به
جێ هێشت ئیدی گلۆله‌ی له لێژیه، و له‌به‌ر هه‌ندی هۆی تر بۆیه رێگه
به‌خۆی نادا هێز یان به مانا
ده‌قاو ده‌قیه‌که‌ی زه‌بروزه‌نگی شۆرشگێرانه به‌کار بێنێ له پال
گفتوگۆدا، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک به
تیرۆریست ناوزه‌د بکرێ، یا بۆدجه‌که‌ی ببردرێت له لایه‌ن حکومه‌تی
به‌غداوه، هه‌روه‌ها له ترسی
هێرش و گه‌مارۆی دوژمنان، ئه‌وسا به حیسابی خۆی نازانێ چی بکات و
په‌کی ده‌که‌وێ و ناچاری
پاشه‌کشه ده‌بێ و هه‌ر که‌سه‌و بۆ مالی خۆی. بۆیه ده‌یه‌وێ ئه‌گه‌ر
کۆمه‌لکوژیش له گه‌ل کوردا بکرێ
له چه‌ند ئیجرائاتێکی ره‌مزی یا یارمه‌تی ناردن زیاتر هیچی تر نه‌کا
ئه‌ویش بۆ هێورکردنه‌وه‌ی
خه‌لک که له ئاستی ئه‌م قۆناغه‌دا نیه. ئه‌گه‌ر جووله‌شی کردبێ
زۆرتر شه‌رمنانه بووه، دایمه ئاوری
له ده‌وروبه‌ری خۆی داوه‌ته‌وه نه‌وه‌ک لێی له هه‌را بده‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ترسه هه‌قیقه‌تی تیایه به‌لام
گه‌وره‌کردنی ئه‌و ترسه به‌و رادده‌یه له جێی خۆی نیه چونکه
دوژمنان هه‌رچه‌نده‌ی به‌لاوازمان ببینن
ئه‌وه‌نده زیاتر زه‌برمان لێ ده‌وه‌شێنن و که‌متر گوێمان بۆ ده‌گرن،
ئه‌لبه‌ته پاشان دیاره پاشه‌کشێمان
پێ ده‌که‌ن له مافه ره‌واکانی خۆمان.
من پێم وایه ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کوردیش ئیجرائاتی پێویست له دژی
ئه‌و کۆمه‌لکوژیانه فه‌رامۆش
بکات له‌به‌ر ئه‌و ترسانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کردن، که ئاشکرایه
له‌لایه‌ن شۆڤینیه تیرۆرسته‌کانه‌وه
روو له زیادبوونه، ئه‌وه گومانم له‌وه‌دا نیه که خه‌لکی کوردستان
ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌که‌ن له
شار‌و شارۆچکه‌کاندا، یان ده‌ست به مانگرتنی سڤیل ده‌که‌ن له پێناوی
ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه ناو باوه‌شی
هه‌رێم. ره‌نگه له‌و کاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمیش رۆلی خۆی بگێرێ.
ئه‌گه‌ر حال وه‌ها بروا خه‌لک له ناوچه تازه رزگارکراوه‌کاندا ناچار
ده‌بن گروپی هێزی به‌رگری
دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بری کوشنده له‌و تیرۆریستانه بوه‌شێنن که
رۆژانه هه‌ره‌شه له ژیانیان
ده‌که‌ن. ئه‌م گرووپه چه‌کدارانه به دوور نازانرێ به ته‌واوی له
ژێر کۆنترۆلی ده‌سه‌لاتی کوردی
ده‌رچێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته وه‌لامێکی دروست بۆ تیرۆرستان که
زۆربه‌یا‌ن بالی عه‌سکه‌ری عه‌ره‌بی
شۆڤینی سوننه‌ن که‌چی له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقی و له ناو حکومه‌تی
عیراقی و له گفتوکۆکاندا
نوێنه‌ریان هه‌یه هه‌روه‌ک رێکخراوه جیا جیاکانی ناو جه‌بهه‌ی
ته‌وافوق بۆ نموونه.
دیاره هه‌موو راستیه‌کانی سه‌رگۆره‌پانی عیراق ئه‌وه‌یان سه‌لماند،
به‌کار هێنانی هێزی چه‌کدار(
مه‌به‌ستم جارێ شیوازه تازه داهێنراوه‌که‌یه) شێوازێکی پێویسته بۆ
پالپشتیکردنی گفتوگۆکان. ته‌نیا
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که که‌ی و چۆن و له کوێ هێز وه‌ستایانه
به‌کاربێت که بۆ گه‌لێکی زۆرلێکراوی
وه‌کو گه‌لی کورد به توندوتیژی شۆرشگێرانه ده‌ژمێردرێ. چونکه
وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ر شه‌رێک که
به‌سه‌رمان دا فه‌رزبکرێ ئه‌وه ئه‌و شه‌ره دیفاعیه‌و ره‌وایه. ئه‌و
هه‌قیقه‌ته‌ش نابێ له یاد بکرێ که به
درێژایی مێژوو کێشه چاره‌نووس سازه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بی و
چینایه‌تیه‌کان له دوا جاردا به هێز ساغ
کراونه‌ته‌وه . واته ته‌رازووی هێزه‌کانه که له دوا جاردا
ده‌بێته پالپشت بۆ ئه‌وه‌ی بزانی له
گفتووگۆکاندا چه‌ند گوێ بۆ قسه‌کانت ده‌گیرێ و گفتوگۆی بێ پالپشتی هێز
له دواجاردا هه‌ره‌سی
به‌دواوه‌یه. به‌لام هه‌قیقه‌ته هه‌یه ئه‌و گۆرانه گه‌وره‌یه
پێویستی به سه‌رکرده‌ی نوێ و دلسۆزو خاوه‌ن
متمانه‌و ئازا هه‌یه، یان ئه‌و سه‌رکرده کۆنانه‌ی که بتوانن له
رۆژانی ته‌نگانه‌دا واز له‌م هه‌موو
سه‌روه‌ت وسامانه بێنن که زۆربه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به نا شه‌رعی
ده‌ستیان که‌وتووه.
نابێ ئه‌وه‌شمان له یاد بچێ که باس له هێز ده‌که‌ین به ته‌نیا هێزی
چه‌کدار ناگه‌یه‌نێ به‌لکو هه‌موو
تواناکان ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ک پالپشتی رێکخراوه‌یی، جه‌ماوه‌ری، ئابووری،
کۆمه‌لایه‌تی و پشگیری
نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌لیش ده‌گه‌یه‌نێ.
وه‌ک ده‌لێن هێز له یه‌کێتیدایه.
یه‌کخستنی مالی کوردی بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی له نێوان حیزبه
گه‌وره‌و گچکه‌کان.
به‌واتایه‌کی تر هێزی چه‌کدار ئه‌و کاته کارا ده‌بێ که هێزه‌کانی
تریشی له پالدا بێت.
من به راشکاوی ده‌توانم بلێم راهێنانی خه‌لک به‌وه‌ی که ته‌نیا به
گفتوگۆ چاره‌سه‌ری کێشه ره‌واکه‌مان
ده‌کرێ و هێز باوی نه‌ماوه! وه‌ک چه‌واشه‌کاریه‌ک وه‌هایه. چونکه
کورد ده‌لێ ماف ده‌سه‌نرێ نادرێ. ئه‌م
جۆره قسه بێ بناغانه مانای ئه‌وه‌ش ده‌به‌خشێ، یان تامی
ئه‌وه‌شده‌دا که دیاره ده‌سه‌لاتی کوردی به
نیازن له گفتوگۆی ماراسۆنی درێژخایه‌ندا وورده وورده ته‌نازول و
مساوه‌مه له سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی
کوردستان بکه‌ن له ژێر په‌رده‌ی گفت وگۆ و گۆرانی قۆناغ و رۆحی
سه‌رده‌م، که راسته هه‌ندێ
ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی حیزبی و که‌سی تێدایه به‌لام ئاشکرایه له
قازانجی خه‌لکی کوردستاندا نیه.
ده‌سه‌لاتی کوردی نابێ رێگر بێ له خه‌لکێک که خۆیان رێک ده‌خه‌ن و
مان ده‌گرن و خۆپیشاندان
ده‌که‌ن و گروپی چه‌کدار پێک دێنن بۆ ئه‌وه‌ی به توندی به‌رپه‌رچی
تێرۆرستان بده‌نه‌وه و دیفاع له
مال و حالی خۆیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر نا ده‌توانن سوود له‌و گروپانه
وه‌رگرن بۆ دان وسان کردن
له‌گه‌ل لایه‌نی عه‌ره‌بی له حکومه‌تی عیراقی فیدرالدا، که
بیروباوه‌ری شۆڤینیان به‌سه‌ردا زاله. لێره‌دا
سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌توانێ به فه‌رمی خۆی نه‌کاته خاوه‌نی
کرده‌وه‌کانیان و له ژێره‌وه ده‌توانێ
ئه‌وپه‌ری یارمه‌تیان بدات، بلێ ئه‌وه ئێمه نین خه‌لک راناوه‌ستێ
ئه‌وانه دیفاع له کورد ده‌که‌ن له
ترسی جینۆساید، ده‌یانه‌وێ بگه‌رێنه‌وه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان. یان هه‌ندێ جار ده‌توانێ
خۆی بکا به ناوبژیوان. به‌لام له بیرتان نه‌چی پێویسته ئه‌م
چالاکیانه به گشتی و گروپه
چه‌کداره‌کان به تایبه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ دلسۆزی مه‌سه‌له‌که بن و
زه‌بری جددی له گروپه شۆڤینیه
هاره‌کانی تیرۆریستان بوه‌شێنن. جا لێره‌دا هه‌ر که‌سێک به مه‌به‌ستی
تالان ودزی و جه‌رده‌یی ئه‌م
بواره به‌کاربێنێ ده‌بێ لێژنه‌ی لێپرسینه‌وه و به زوویی محاسه‌به‌ی
بکا، دیاره ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتکاری
به توانا‌و دلسۆزو له خۆبووردوو و پاکی ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر نا پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی(هیوادارم که له توانایدا مابێ)
ده‌با خۆی کۆنترۆلی هه‌موو
ناوچه دابراوه‌کانی کوردستانی باشوور بکا، گروپی دژه تیرۆر پێک بێنی
که به‌رده‌وام چالاکانه له
شوێنه گه‌رمه‌کاندا که ده‌ستی تیرۆریان تیا زاله بۆ ئه‌وه‌ی به
په‌له ئاماده بێ تیرۆریستان له‌ناو
ببات، یان بتوانی پشتێنه‌یه‌کی ئه‌منی به‌هێز له سنووری کوردستان
دروست بکات که به‌راستی قڕان
بخاته ناو تیرۆریستانه‌وه به رادده‌یه‌ک که عه‌ره‌بی ته‌عریب به‌بێ
ده‌رکردن خۆیان ناچار بن له‌و
ناوچانه بار بکه‌ن برۆن بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان جورئه‌ت نه‌که‌ن سنوور
ببه‌زێنن. به‌لام دیاره ئه‌م
پلانه ستراتیجیه پشتیوانیه‌کی به هێزی ده‌وێ، ئاماده‌کاری ده‌وێ له
هه‌موو بارێکه‌وه.
حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ شانبه‌شانی به‌کارهێنانی هێزی چه‌کدار، به
په‌له کۆمه‌لێ ئیجرائاتی جددی
بکات له هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خاله لاوازه‌کانمان به‌هێز
بکه‌ینه‌وه و په‌ره‌یان پێ بده‌ین.
بۆنموونه ده‌بێ ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ی که خه‌لک به حوکومه‌ت و
ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌یه بره‌وێندرێته‌وه.
هێزی گه‌لی کورد له‌وه‌دایه که جه‌ماوه‌ر پشتیوانی له سه‌رکردایه‌تی
بکاو متمانه‌ی پێ بکا. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته پێویسته ریفۆرمی ریشه‌یی له ناو حکومه‌ت و کۆمه‌ل پیاده
بکرێ و بوار به جه‌ماوه‌رو
کۆمه‌لانی خه‌لک بدرێ زۆرتر به‌شداری له به‌رێوه‌بردنی وولات دا
بکه‌ن به‌تایبه‌تی گه‌نجان، تا
هه‌ست به ئینتیما بۆ وولات بکه‌ن، چونکه به راستی خه‌لک باوه‌ری به
حکومه‌ت و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی
زۆر لاواز بووه و مه‌ودای نێوان خه‌لک و مه‌سوول ئه‌وه‌نده له‌یه‌کتر
دوورکه‌وتۆته‌وه که وه‌کو ئاسمان و
رێسمان وه‌هایه.
له به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج هێزی زیندوو و بنیاتنه‌ری وولاته له ناو هه‌ر
کۆمه‌لێکدا، بۆیه ده‌بێ بایه‌خی
ته‌واو به گه‌نجانمان بدرێ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه هه‌روه‌ها پشتگیری
کردن بۆ پێک هێنانی ژیانی
هاوسه‌ری له هه‌موو روویه‌که‌وه، نابێ حکومه‌ت له خۆی بپرسێ بۆچی
بووجه‌مان نزیکه‌ی شه‌ش ملیارد
دۆلارێکه که‌چی گه‌نج ناتوانی ژیانی هاوسه‌رگیری پێک‌بێنێ؟ حکومه‌تی
هه‌رێم نابێ بیر له‌وه بکاته‌وه
که بالانسی دانیشتوان له دوای ئه‌نفاله‌وه به زه‌ره‌ری رێژه‌ی کورد
بووه له عیراق، بۆیه ده‌بێ به
پلانی رێک و پێک به زه‌واج تۆله‌ی بکاته‌وه!! ژماره‌ی ئه‌و
گه‌نجانه‌ی سالانه به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ
ده‌که‌ن ژماره‌یه‌کی ترسناکه و خۆی له 30000 که‌س ده‌دات!! ریفۆرم
له هه‌موو دیوێکی په‌یوه‌ندی
تاک و حکومه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه زیندووه‌ی گه‌نجانمان
چیدی به کۆمه‌ل به‌ره‌و هه‌نده‌ران
به‌هه‌ده‌ر نه‌روات.
پێویسته ریفۆرم له‌م دیموکراتیه‌ته سه‌قه‌ته‌ی هه‌مانه بکرێ بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌م بۆ خۆمان هه‌م بۆ
سه‌رتاسه‌ری دنیا به راستی ببێته نموونه‌یه‌کی تا رادده‌یه‌ک جوان
له ناوچه‌که‌دا. چونکه ئه‌م نموونه
جوانه‌ی دیموکراتی ده‌بێته خالێکی هێز بۆ گه‌له‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی پشتیوانیمان
لێ بکا وله کاتی ته‌نگانه به ئاسانی پشتمان به‌رنه‌ده‌ن. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی که ده‌بینه هۆی سه‌رنج
راکێشانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له‌گه‌لماندا ده‌ژین وه‌کوو تورکمان و
عه‌ره‌ب و کلدۆئاشووریه‌کان.
به‌راستی ده‌بێ ده‌سه‌لاتی کوردی به ته‌واوی کوردستانی بێت به‌وه‌ی
به جددی له‌گه‌ل برا تورکمان و
برا ئاسوریه‌کان گفتوگۆ بکات و ده‌بێ متمانه درووست بکرێ که
مافه‌کانی ئه‌وانیش له کوردستانی
فیدرالدا له ده‌ستێکی ئه‌مینه. حکومه‌تی هه‌رێم نابێ بزانێ بۆچی
رێکخراوی مافی مروڤ (هیومان
رایتس ۆچ) حکومه‌تی کوردستان به پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار
ده‌که‌ن؟ هه‌روه‌ها له کاتێکدا
شادمانین که رێککه‌وتنی ستراتیجی له نێوان دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه‌که‌دا هه‌یه به‌لام نابێ ئه‌م رێکه‌وتنه
بۆخه‌فه کردنی ده‌نگی جیاواز به‌کاربهێنرێ، یا له‌و په‌نایه ده‌نگی
ئۆپۆزیسیۆن و ره‌خنه بخنکێنرێ.
به‌لام ئایا چۆن ئه‌م دیموکراتیه‌ته ئیفلیجه باشتر ده‌کرێ؟ ئه‌وه‌ش
پێویستی به پیاچوونه‌وه‌یه‌کی
جددی هه‌یه.
پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی واز له کار پێکردنی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی
بێنی که ململانێی
ناشه‌ریفانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و به ته‌واوی شۆربۆته‌وه ناو هه‌موو
بواره‌کانی ژیان له دامه‌زراندن،
پله‌و پایه، ئیش بۆ نه‌رواندن، سووکایه‌تی پێککردن و هه‌نجه‌ت پێ‌گرتن
هتد. له‌کاتێکدا ململانێی
نێوان چینه‌کان له مێژوودا و له سه‌رانسه‌ری دنیادا هۆیه‌کی گرنگه
بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کۆمه‌ل
به‌لام لای ئێمه‌ی کورد زۆر جار بۆ ملشکاندنی یه‌کتری به‌کارهاتووه
که کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی جاری
وا هه‌بووه دوژمنانیان پێ باشتر بووه له لایه‌نێکی کوردی خۆمالی،
به واته‌یه‌کی تر هێلی سوورمان
نه‌بووه‌و نیه. له هه‌مووی گرنگتر ده‌بێ فێری ئه‌وه بن که
هه‌لبژاردن بکرێ و به‌بێ ته‌زویر ئه‌نجام
بدرێ و ئه‌نجامه‌که‌ی به روحی ریازی وه‌ربگیرێ نه‌ک سه‌نگه‌ر لێک
بگیرێ.
پێم وایه گه‌لی کورد پێویسته لێژنه‌یه‌کی هه‌لسه‌نگاندن وراسپاردن
له خه‌لکی شاره‌زاو پسپۆر پێک
بێنێ وه‌ک هینه‌که‌ی بێکه‌ر هاملتۆن، یان ئه‌وه‌ی کرۆکه‌ر پاتریۆس که
مه‌رج نیه هه‌موویان سه‌ر به
حیزبه‌کان بن، به شێوه‌کی ده‌وری بارودۆخه‌که بۆ گه‌لی کوردستان و
ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌لسه‌نگێنێ،
ناوه‌رۆکی راپۆرته‌که‌ش هه‌ر جاره‌ی شه‌فافانه به ته‌واوی بۆ خه‌لک
ئاشکرا بکرێ.
پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی په‌ره به پرۆژه‌ی هه‌وبه‌شی ئابووری
گه‌وره بدات له‌گه‌ل ئه وولاتانه‌ی که
ده‌وریان هه‌یه له بریاردان له‌سه‌ر دوارۆژی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و
عیراق، به شێوه‌یه‌ک که خالی
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان به‌هێز بکه‌ین له‌گه‌لیان، بۆنموونه پرۆژه‌ی
گه‌وره‌ی پیشه‌سازی وخزمه‌تگوزاری
هه‌روه‌ها پرۆژه نه‌وتیه ستراتیجیه‌کان. هاو ته‌ریب له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا
په‌ره به په‌یوه‌ندی سیاسی توند‌و
تۆل بدات له‌گه‌لیان، تاوه‌کو جێ پێی خۆمان له ناو سووچێکی نه‌خشه‌ی
بریار به‌ده‌ستانا بکه‌ینه‌وه.
پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌ولی جددی بدا بۆ بووژاندنه‌وه‌ی
گونده‌کانی کوردستان، به‌وه‌ی هانی
خه‌لک بدا بچنه‌وه دێهاته‌کانی خۆیان و پشتیوانیان لێ بکا بۆ ئه‌وه‌ی
که‌رتی کشتوکال به هه‌موو
لقه‌کانیه‌وه ببوژێندرێته‌وه. به خوا شه‌رمه بۆ حکومه‌تی کوردی که
وولاتێکی ئه‌و‌ها به پێت و به‌ره‌که‌ت
و پر ئاومان هه‌یه که‌چی ته‌ماته‌و خه‌یار له وولاتانی ده‌وروبه‌ر
که دوژمنی کوردن بهێنین! یان توورو
پیاز له چین و مالیزیا بهێنن! ئه‌گه‌ر هه‌ر نا حیسابی ئه‌وه بکه‌ن
رۆژێ دادێ ئابلۆقه‌مان ده‌خرێته
سه‌ر ئینجا ئه‌و کاته چی ده‌که‌ین؟ خۆ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
گونده‌کان وه‌ک هێلی کشانه‌وه‌ی خۆمان وه‌ک
جاری جاران به‌کار بێنینه‌وه،چونکه ئه‌گه‌ری ره‌ها له دنیادا نیه.
ده‌بێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هه‌نگاوی جددی به‌ره‌و عه‌داله‌تی
کۆمه‌لایه‌تی بنرێ به‌و مانایه‌ی به‌لای
که‌م مووچه به شێوه‌یه‌کی گشتی به قازانجی چینی هه‌ژاران و
فه‌رمانبه‌ری بچووک ته‌عدیل بکرێ که
بتوانێ پێی بژی. ده‌بێ ئه‌و راستیه‌مان هه‌رده‌م له‌به‌ر چاو بێ که
به رادده‌ی یه‌که‌م هه‌ر ئه‌وانن
سووته‌مه‌نی سه‌ره‌کی هه‌ر راپه‌رین و هه‌ر شۆرشێک. نرخی شت ومه‌ک به
شێوه‌یه‌ک کۆنترۆل بکرێ
له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه تا به قازانجی خه‌لک بێ هه‌روه‌ک ئاشکرایه
خه‌لکی هه‌ژار له به‌ر نرخ گرانی
ده‌نالێنێ. به‌سترانی سنووری ئێرانیش ره‌وشه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌کاو
ئه‌وه‌ی ناویان ناوه بازاری ئازاد
به‌و شێوه‌یه نیه، ده‌بێ حکومه‌تیش ده‌وری تیا هه‌بێ هه‌ر وه‌ک
وولاتانی ئه‌وروپا بازاری ئازادیش
هه‌یه‌و له زۆر بواریشا حکومه‌ت کۆنترۆلی ده‌کا ئه‌گه‌ر نا ده‌بێته
به‌ره‌للایی. پێویسته به زووترین
کات خانوو بۆ هه‌ژاران و گه‌نجان بۆ هاوسه‌رگیری به نرخی گونجاو دابین
بکرێ.
پێویسته سنوورێک بۆ دیارده‌ی ژن کوشتن له کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری
دابنرێ که له که‌لتوری
دواکه‌وتووی پیاوسالاریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به جددی رێگه‌ی پێ
بگیرێ. له کوردستانی باشوردا
سالانه به سه‌دان ژن و ئافره‌ت به بیانووی پرووپوچ ده‌کوژرێن یان
له‌داخا خۆیان ده‌سووتێنن. بۆیه
ده‌بێ هه‌لمه‌تێکی گه‌وره‌ی هوشیارکردنه‌وه له که‌ناله‌کانی
راگه‌یاندن ده‌ست پێ بکه‌ن و یاساکان به
قازانجی ژنان و ئافره‌تان بێ و بێته مه‌یدانی جێ به‌جێ کردنه‌وه.
به‌راستی ئه‌م دیارده‌یه خه‌ریکه
ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا گه‌لی کورد به چاوێکی تر سه‌یر بکرێ له
لایه‌ن وولاتانی پێشکه‌وتووه‌وه.
ده‌بێ ده‌سه‌لاتی کوردی به شه‌فافی بۆدجه‌ی سالانه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر
بخاته‌روو چونکه ئه‌مرۆ که‌س
به‌ئاسانی به قسه‌ی رووت باوه‌ر ناکات و هه‌روه‌ها پێویسته به
زووترین کات چه‌ند که‌سێک له
فایلداره‌کانی سه‌رده‌می به‌عس و له سه‌ر گه‌نده‌لێ بدرێنه دادگا،
ئه‌گه‌ر نا فه‌رقی دلسۆزێک و
خیانه‌تکارێک چیه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێ ده‌توانن به ده‌یان که‌س
ده‌سگیر بکه‌ن، بڵێن وه‌ره ئه‌م پاره
زۆره‌ت له کوێ بوو، یا کوا پاره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، یان وه‌ره تۆ فلان
فایلت هه‌یه!! هتد. هه‌روه‌ها
پێویسته هه‌نگاو بنرێ بۆ دژایه‌تی کردنی بیرۆکراسی وخزم خزمێنه‌و
عه‌شیره‌تگه‌ری له ناو گشت دام
وده‌زگاکان و له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا. ده‌بێ توانا و لێهاتوویی و
دلسۆزی بۆ کوردستان و بۆ گه‌ل
جێگه‌یان بگرێته‌وه.
ئه‌و جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی سه‌ددام وجه‌نگی گه‌لی کوردستان
له‌گه‌ل رژێم و هه‌روه‌ها جه‌نگی
ناوه‌خۆ، سه‌رباری گه‌لێ هۆی مێژوویی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سایه‌تی
مرۆڤی کوردی لاواز بێ. بۆیه
پێویستیمان به سیسته‌مێکی نوێی په‌روه‌رده هه‌یه له قوتابخانه‌کان
و له که‌ناله‌کانی تری ژیان بۆ
ئه‌وه‌ی که هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری سه‌رده‌م
بلاو بکاته‌وه که به لای که‌م
نه‌وه نوێیه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی جاران چیدی په‌روه‌رده نه‌کرێن
ئه‌گه‌ر نا له هه‌موو لێقه‌ومانێکدا هێلی
سوور نابێ و له‌شکری جاشان وه‌ک جاران درووست ده‌بێته‌وه.
پشتیوانی جددی له ئاواره‌کان بکرێ بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان له
هه‌موو ناوچه دابراوه‌کانی
کوردستاندا جگه له به‌خشینی ته‌عویز به رادده‌ی دامه‌زراندن و
پرۆژه‌ی کشتوکالی و خانوو بۆ
دروستکردنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو رێگه‌یه‌کی گونجاویش بگرینه به‌ر بۆ
گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ته‌عریب.
هه‌رچه‌نده ئه کاره خزمه‌تگوزاریانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجام دراوه
جێگای ده‌ستخۆشیه به‌لام گه‌لێکیان هه‌ر
به‌لێن وه یان سه‌قه‌ت و هه‌ندێکیان به هه‌نگاوی کیسه‌ل ده‌روات و
هێندێکی تر ئه‌سله‌ن وه‌همین که
له په‌نایاندا به سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی شوێن بزر کراوه!
بۆیه ده‌بێ ره‌قابه‌و لێپرسینه‌وه
هه‌بێ. ده‌بێ له بواری خزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌کیه‌کان په‌له بکرێ
له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کاندا و بگره
به گوێره‌ی توانا په‌ره‌ی پێ بدرێ. هه‌روه‌ها نه‌بوونی سووته‌مه‌نی
وه‌ک نه‌وت و غاز، کاره‌با،
هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاوی پاک که له‌م دواییه له شاری سلێمانی به
هۆی گه‌نده‌لیه‌وه په‌تای کولێره‌ی
لێ په‌یدا بووه، ئه‌وانه هه‌مووی جێگای تێرامانه ئه‌گه‌ر چی له
هه‌ندێ بواردا هێندێک جوولانه‌وه
هه‌یه به‌لام له ئاستی ئه‌م باره ئالۆزه سیاسیه و له ئاستی قورسی
باری گوزه‌رانی خه‌لکیدا نیه.
نابێ ئه‌و یه‌کگرتنه سیاسیه ستراتیجیه‌ی هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کی
ببێته هۆی کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی
جیاواز‌و ئازادی بیروورا. له به‌ر ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی به مانای ووشه نیه بۆیه
پێویسته ئه‌و ئازادی راده‌ربرینه‌ی که له رۆژنه‌مه‌کان و سایته‌کان
و که‌ناله سه‌ربه‌خۆکاندا خۆی
ده‌بینێته‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێ نه‌ک رێگه‌ی پێ بگیرێ یان یارمه‌تی لێ
ببردرێ یا که‌م بکرێته‌وه
هه‌وه‌ک له‌ملاو له‌ولا بیستوومانه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئازادیه
سیاسیه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌رفره‌وان
بکرێ نه‌ک ته‌سک بکرێته‌وه. چونکه له‌به‌ر نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و
که‌نالانه به‌لای که‌می ده‌توانن
ببنه ره‌قیبێک به‌سه‌ر عه‌یب و عارو که‌م و کوریه‌کانی حوکومه‌ت و
لێپرسراوه گه‌نده‌له‌کان. ئێنجا
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه تۆ بلێی ده‌سه‌لاتی کوردی ته‌حه‌ممولی
ره‌قیبێک بکات له سه‌ر خۆی؟
پیا چوونه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی ئه‌م خالانه پێویسته له وه‌عدو وعوود،
یان له کاری لێژنه‌و لێژنه‌کاری
خاوخلیچک ده‌رچێ و لێپرسینه‌وه هه‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ر بابه‌تێکی گرنگ.
چونکه خه‌لک گوێی پر بووه
له‌م قسانه. کورد گۆته‌نی به‌و سه‌ردولکانه چیدی گریانمان نایه‌ت.
ئه‌وانه چه‌ند پێشنیارێکی به‌نده‌ن
که ده‌کرێ هه‌رکه‌سه‌و ده‌سکاری یا که‌م و زیادی بکا. هه‌ر که‌سه‌ش
ئازاده چۆن بیر بکاته‌وه یا
وه‌زعه‌که چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنێ. ره‌نگه له مه‌ودوا ئه‌و که‌سانه‌ی
وه‌کوو به‌نده بیر بکه‌نه‌وه له
زیادبووندا بن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسکراوه نه‌یه‌ته
بواری پراکتیکه‌وه و هه‌ر له بواری قسه‌و
وه‌عدی رووتدا بمێننه‌وه ئه‌وه به‌بێ شک له ته‌نگانه‌دا حکومه‌تی
هه‌رێم و سه‌رکردیه‌تی کورد
پشتیوانیه‌کی به هێزی لێ ناکرێ له لایه‌ن رۆله‌کانی گه‌له‌که‌مان که
ئه‌و کاته دیاره به‌ره‌و لاوازی و
خوانه‌خواسته به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌رۆین. لێره‌دا سه‌رکردایه‌تی کوردیش
به هۆی لاوازی ناچار ده‌بێ له
گفتوگۆکاندا پاشه‌کشێ له زۆر مافی ره‌وای گه‌له‌که‌مان بکات،
ئه‌وه‌یه مه‌ترسی هه‌موومان. هیوادارم که
هه‌رگیز ئه‌و رۆژه نه‌بینم.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌رمانی سیحری نین و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێکیان پلانی درێژخایه‌نیان ده‌وێ
به‌لام ئه‌گه‌ر لانی که‌م هه‌ندێکیان جێبه‌جێکرا یان هه‌نگاوی بۆ نرا
ئه‌وه له لایه‌ن دۆست ودوژمن هێزو
سه‌نگمان زیاد ده‌بێ و له هاوکێشه و نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌دا ده‌توانین
جێگای شیاوی خۆمان هه‌بێ،
ئه‌وسا نه‌یاران ناچارن له گفتوگۆکاندا گوێمان بۆ شل بکه‌ن و حیسابمان
بۆ بکه‌ن به‌مانای ئه‌وه‌ی که
ده‌توانین لانی که‌می مه‌رجه‌کانی خۆمان به سه‌ریاندا بسه‌پێنین که
مافی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستانه.
بژی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ. هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتوو بن.
goran954@hotmail.com
03-10-2007
|