په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نامەیەکى کراوە بۆ بەرپرسانى حیزبەکەم (ى.ن.ک).
''ئەو پەنجەیەم دەبێت سەگ بیخوات ئەگەر دەنگ بۆ لیستى یەکێتى بدەم''


ئا: گۆران دوکانى


دیسانەوە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن کەوتەوەگەڕ،ئەمجارەش بەرپرسان دەستیانکردەوە بە وەعدو بەڵێنى درۆ بەرامبەر بەمیللەت وپێشمەرگەدێرینەکان.
من کەناوم (عمر مامە ڕەشە) و ناسراوم بە(شەماڵ دوکانى)،پێشمەرگەیەکى دێرینى(ى.ن.ک)م لەپێش تەمەنى(18)ساڵیمەوە تاکونوسینى ئەم بابەتەش خۆم بەپێشمەرگەیەکى دڵسۆزى ڕێبازى حیزبەکەم زانیوە، بەڵام لێرەبەدواوە ویژدانم چیدى ڕێگەم پێنادات بێدەنگبم وپێم دەڵێت ئیدى کاتى ئەوەهاتوە پەردەلەسەر(سەبرەکانى ئەیوب لابدەیت،چونکە تەمەنى نوح بۆهیچکەس نەبوە و ناشبێت)!،ئێمەى پێشمەرگەدێرینەکان لەدواى ڕاپەڕینەوە هەزارویەک بەڵێنمان پێدراو تاکوئەمڕۆش بەدەنگى دەهۆڵى هەزارو یەک بەڵێنى درۆى ئەم دەسەڵاتە هەڵدەپەڕین وئیدى کاتى ئەوەهاتوە چیدى بێدەنگ نەبین وهەڵوێست وەرگرین.


منێک هەتاکو ئێستا خانە نشینیەکەم تەنها(60)هەزار دینارە وچەندینجارتاکو ئێستا سەردانى (ڕەهبەرى سەید اهبراهیم)م کردوە و تەنها بە بەسەرچاوێک کۆتاى بەزیادکردنى موچەکەم هێناوە ئەمەجگەلەوەى پارچەزەویەکم وەرنەگرتوە بەس لەبەرئەوەى کەشەریکە دزنیم و ماستاوچیەتیم قبوڵ نەکردوە،دەبێت لەکاتى هەڵبژاردندا دەنگ بەکێبدەم؟!.


منێک لەسەردەمى پێشمەرگایەتیمدا ڕژێمى بەعس ماڵى باوکمیان لەشارۆچکەى دوکان ڕوخاندو ڕاگوێزى ئۆردوگاى زۆرە ملێى پیرەمەگرونیان کردن،ئەمەجگەلەوەى کەخۆم دووجاربەچەکى کیمیاوى لەپێناوى میللەتەکەم وخودى حیزبەکەشمدا بریندار کراوم کەچى ئەوەتا تاکوئەمڕۆش کرێچیم و ڕێگەم پێنادەن لەسەر زەویەکەى زێدی باوباپیرانى خۆم لەشارۆچکەى دوکان خانوەکەم دروستبکەمەوە لەکاتێکدا چەندینجار خودى مام جلال ئاماژەى بەوەکردوە کەبگەڕێنەوە سەر زێدى باوباپیرانتان ،کەچى ئێستاش بەهەمان شێوەى سەردەمى حیزبى بەعس ئەم حیزب وحکومەتە زەویەکەى لێداگیرکردوین ،بەڕاستى زەمانەکە زۆر سەیرپێچەوانەبۆتەوە ئەمڕۆ هەتاکو کەسانێکى وەک(تاریق هاشمى وعادل عبدالمهدى وتەها محیدین معروفى جێگرى سەدام حسێن) لەدوکاندا هەبن جێگەى کەسانێکى وەک ئێمە نابێتەوە!،ئەمڕۆ لەم سەردەمى بەناوئازادیەى کەبەرپرسان پێمان دەفرۆشنەوە،دوکان زێدى باوباپیرى ئەوجۆرە کەسانەیەو ئەمڕۆئەوان خاوەن ماڵو قەسر وقەمەرە وڤێللان ومنێکى بەئەسڵ خەڵکى دوکان وپێشمەرگەیەکى دێرینى ئەم نیشتمانە بێگانەم بەم خاکە!!،جاکەواى لێهات منیش دەڵێم:(ئەوپەنجەیەم دەبێت سەگ بیخوات ئەگەر دەنگ بۆلیستى یەکێتى بدەم).


ئەم هۆنراوەیەش دوایین دەست ودیارى منە بۆ بەرپرسان ودەسەڵاتدارانى حیزبەکەم،ئەو حیزبەى کە ڕۆژانێکبوو تەمەن وژیانى خۆم لەپێناویدا بەخت دەکرد:
چاوى نوستوتان هەڵێنن ئەى کوردینە شەهید و ئەنفال لەشوێنتا هاتە وەڵام
(18)ساڵە بە بێدەنگى و بێخەمى تۆ هەزارجەردەو دزوناپاک گەیشتنە مەرام
شەرتە  ئیتر پەنجەکانم  ببڕمەوە  دەنگ بە دز و گەندەڵ  نەدەم  بۆ ئەم خاکە
گەردن ئاڕاستەى ئەڵقەکەم سەربەرزیە،تەنها دەنگ نەدەم بەو کەسەى کە ناپاکە....

 


Goran.dukani@yahoo.com