نامه‌یه‌کی کراوه
بۆ رای گشتی
.(سه‌باره‌ت به‌و بێده‌نگی و شاردنه‌وه ترسناکه‌ی پشت هه‌وڵی
تیرۆرکردنی (ئه‌حمه‌د میره
به‌م دواییانه، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین
«ئه‌حمه‌د میره» ئاگاداركراوه‌ته‌وه له بوونی ته‌ونێكی تیرۆریستی
بۆ كوشتنی له‌ناو سلێمانیدا، پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی هه‌مان گۆڤار
«سۆرانی مامه حه‌مه» به‌كرده‌وه له كه‌ركوك تیرۆركرا. ئه‌م هه‌واڵه
راسته‌قینه‌و ده‌نگۆ مه‌ترسیدارانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه كوردستان
به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات ببێته نیشتمانێكی ترسناك بۆ ژیان‌و ئازادییه‌كانی
مرۆڤ، له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌و خۆلادانه ناشیرینه‌ی هێزه كوردییه‌كانه
له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر خوێن‌و ژیان‌و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی
له‌پاڵ ئه‌و رێكه‌وتنه ژێربه‌ژێره نارۆشنه‌ی نێوان یه‌كێتی‌و
پارتی، كه له سایه‌یدا خۆیان له هه‌ر ئاكارێك، به‌مانا سیاسی‌و
یاساییه‌كه‌ی، دزیوه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه سه‌ره‌تای كوشتنی هه‌موو ده‌نگێكی ئازاد‌و نه‌یاره
له كوردستاندا، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سیستمێكی پۆلیسیی
تیرۆریستییه بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه شارستانییه‌ی، كه تازه
به‌تازه، خه‌ریكه له رێگه‌ی چه‌ند ده‌نگ‌و نوسین‌و رۆژنامه‌یه‌كی
ئازاده‌وه نووزه‌ی ده‌بیستین.
ئاشكرایه هێزه تاریكه‌كانی كوردستان كه ئه‌مڕۆ خۆیان له‌به‌رده‌م
ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه‌و فشاری هێزه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستاندا ده‌بیننه‌وه،
كه ده‌بینن رۆژ به‌ڕۆژ كارنامه‌ی ئیداری و سیاسی‌یان ده‌كه‌وێته ژیر
پرسیاری قه‌ڵه‌می رۆشنبیران‌و مرۆڤه گۆڕانكاریخوازه‌كان، كه ده‌بینین
ناتوانن له‌ڕێگه‌ی یاساییه‌وه به‌رگری له ده‌ستكه‌وته تایبه‌تییه
ناڕه‌واكانی خۆیان بكه‌ن، بڕیاریانداوه له‌ڕێگه‌ی تیرۆر‌و
پاكتاوكردنه‌وه سنورێك بۆ ئه‌و ده‌نگ‌و فشارانه دابنێن كه ئه‌مڕۆ له
زیاد له ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵگاوه له‌ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ته‌كانیان ده‌گیردرێت.
ئێمه بڕوامان وایه هه‌ڕه‌شكردن له ئازادی و تیرۆركردنی نوسه‌ران،
نه‌ك پارێزگاری‌و له هێزه‌كانی كوردستان ناكات، به‌ڵكو ته‌واوی
ئه‌زمون‌و خه‌باتی درێژخایه‌نی بزوتنه‌وه كوردیه‌كان ده‌خاته
مه‌ترسیه‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی بوو له دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ئازاد‌و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رپرسیار‌و سیسته‌مێكی یاسایی دیموكرات.
هیچكات هێنده‌ی ئێستا هه‌ست به چنگ‌و په‌لاماره دڕندانه‌كانی ئه‌و
هێزانه ناكه‌ین كه ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌و په‌راوێزه ئازاده‌ی
رۆژنامه‌گه‌ری‌و ره‌خنه بهێنن كه به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی كورد
به‌ده‌ستهاتووه، هیچ كاتیش هێنده‌ی ئێستا هێزه كوردییه‌كان له به‌رده‌م
تاقیكردنه‌وه‌ی راستگۆیی به‌ڵێن‌و دروشمه‌كانیاندا نین.
ئێستا زۆر به‌ڕوونی له‌به‌رده‌م ئه‌و راستییه‌داین كه ململانێی
ناشیرین‌و شه‌ڕی پێشووی هێزه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و
پارتی، له‌پێناو پرسی دیموكراتی‌و پاراستنی ئازادییه‌كاندا نه‌بوون،
به‌ڵكو هه‌میشه له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی په‌تی‌و زه‌وتكردنی زۆرترین
گومرگ‌و سامان‌و ماف‌و ئازادییه‌كاندا بوون. بۆیه هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕدا
بۆ ئازادی‌و دیموكراتی ململانێ‌یان نه‌كردووه، له ئاشتیشدا ته‌نها
له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی راستی‌و چاوپۆشین له تاوانه‌كانی یه‌كتر سازش
ده‌كه‌ن‌و رێكده‌كه‌ون.
ئه‌گه‌ر واش نییه، داواكارین هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن
به هه‌وڵی تیرۆركردنی «ئه‌حمه‌د میره»وه ئاشكرا بكرێن بۆ رای
گشتی، سه‌باره‌ت به راستی‌و ورده‌كارییه‌كان‌و قۆناغه‌كانی
لێكۆڵینه‌وه، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش راده‌ستی دادگا بكرێن كه
له‌و هه‌وڵه‌دا ده‌ستیان هه‌یه.
ناوی به‌شداربووه‌کان:
ئاودێر عومه‌ر
، زانست جه‌مال ، یاد
کامال ، وریا حسن
، هاوکار محمد
، ئامانج بکر علی
، شوان محه‌مه‌د
، ئازاد به‌رزنجی
، سه‌ردار محه‌مه‌د
، ئارام جه‌مال
، ئه‌یوب نوری
، سه‌ردار عه‌زیز
، د. له‌تیف مسته‌فا
، ئاراس فه‌تاح
، رێبین ره‌سوڵ
، نه‌وزاد ئه‌سوه‌د
، فه‌تاح زاخۆیی
، به‌ختیار عه‌لی
، شوان ئه‌حمه‌د ، رێبین
هه‌ردی ، كه‌مال ره‌ئوف
، مه‌ریوان
وریا قانع ، د. شاهۆ سه‌عید.
|