نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ده‌سته‌ی زاڵی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
یوسف کانیمارانی
هیچ که‌سێک گومانی لهوهنیهکهکێشهکانی ناوخۆی یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گروپ ودهستهیهکهبۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه ئه‌وه‌نده‌ش به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی یه‌به‌ڵام بهلاڕێیهکدا هه‌مووکێشه‌کان سه‌رچاوه‌که‌یان ههریهکێکهئهویش ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویانه‌ی کۆمهڵهخهڵکانێکهکهتادوێنێ هه‌ر خۆتان پێتان وابوو زۆرینهودهستهی زاڵی ناو مه‌کته‌بی سیاسی ویهکێتین،که‌به‌ڕای من چیتر ده‌رفه‌ت نهماوهبۆ ئهوجۆرهبیرکردنهوهوکارکردنانه، به‌درێژای چه‌ند ساڵ هات وهاواری خه‌ڵکی ڕۆشنبیرودڵسۆزی یه‌کێتی ودڵسۆزانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش بۆجارێک قبوڵتان نه‌بوو دانبهوهدابنێن که‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه،دیکتاتۆریه‌ت هه‌یه، کێشه‌یه‌کی ڕاستهقینهههیهئهبێ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه‌نده‌ی بیرتان لهخۆپڕکردن به‌سه‌ره‌وه‌ت وسامانی یه‌کێتی وشه‌وی سووری کوردستان وئهوروپاکردهوهبهچارهکی ئهوهگوێڕایهڵی ئه‌و ههموودهنگهناڕازیانهنهبوون، له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌رچی ووتی به‌ری چاوتان کلی پێوهیهدهرتان کردوو دوورتان خسته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان کرا سوکایه‌تیتان به‌خوێنی شه‌هیدان کردوو ئه‌یکه‌ن،له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ڕێگه‌ی خۆفرۆشهکانتانهوهکهوتنهجاسوسی کردن وهاوکاری کردنی ده‌زگا نهێنیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ئه‌خۆین وچی ئه‌که‌ین، مافیاتان نارده‌سه‌ر خهڵکهدڵسۆزهکانی یه‌کێتی وسهروگوێلاکیانتان شکاند،هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌شێوازێکی تازهئهتانهوێت سیاسه‌تی په‌رت کهوزاڵ به‌دژی خهڵکهڕیفۆرمیستهکانی ناو یه‌کێتی به‌کاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناومان به‌رن هه‌م له‌ڕووی کهسایهتیهوهههم له‌ڕووی جهستهییهوههیچ نهمانهیکهن، ئه‌و سه‌رکرده‌و کادیره تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان نهزیندهکانی ڕژێمی به‌عس ونهسهروهت وسامان نرخێکی هه‌بوو لایان وئێمهبهسهرکردهوپێشرهوی خۆمان وگۆڕانمان ئه‌زانین ئێستا ناچاری چه‌مانه‌وه‌و ده‌ست ماچکردنتان کردوون، هه‌رکه‌سێک باس له‌ئازادی بیروڕابکات وداوای چاکسازی بکات به‌کۆمه‌ڵێک به‌ناو نهێنی بێ بنهماوچاولێ سورکردنهوهئهیخهنهوهقهپاغی خۆی وه‌ک خۆتان بیرتان چووبێتهوهئهگهرئهو کاره‌سات ونه‌هامه‌تیانه‌ی به‌ئاشکراو به‌نهێنی به‌سه‌ر یه‌کێتیتان هێناوه بخرێتهدووتوێی په‌رتوکێک په‌ڵه‌ی سپی بهڕووتانهوهنامێنێت له‌گه‌ڵ نه‌فره‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، ئیتر باسی چی بکه‌م چیتان نه‌کرد، ئهوهجگهلهگوێنهگرتن له‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی بی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان وگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان وشه‌ق وزلههاویشتن..
هیوادارم دڵگران نه‌بن له‌وه‌ی پێم ووتوون ولێرهبهدواوهپێتان ئه‌ڵێم هه‌مووی ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گره، هیچ بۆشم گرنگ نیهکهلێم نیگه‌ران بن یان نا ڕاستی تاڵهههرکهسێک بیڵێت، چۆن خۆتان بێ تاقه‌ت نه‌بوون هه‌رڕۆژه‌ی لهلایهکهوهبرینی ئهخهنهدڵ وجه‌سته‌ی شه‌که‌تی یه‌کێتی؟، جاههربهڕاست به‌چی بێ تاقه‌ت بن بۆ مه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سته‌ی زاڵی ئێستای ناو سه‌رکردایه‌تی چه‌ندتان له‌ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتا له‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌کانی یه‌کێتی ژیاون؟ یان کامتان یه‌کێتی بوونه؟ ئه‌وه‌ش که‌یه‌کێتی بووهئهوهندهی لهباڕوخۆشگوزارانیهکانی ئه‌وروپا بووهچرکهیهک له‌گه‌ڵ بێ به‌رگی وبێ خواردن وجهولهی گوندهوگوند وچیاوچۆڵهکانی کوردستان نه‌بووه‌و بۆ ئێوارهدابهش بوونێک له‌چه‌ند دهرگایهکتان نه‌داوه‌و بۆ جارێکیش گوێبیستی پیاومان له‌ماڵ نیهنهبووه، ئه‌گه‌ر پێتان وایهخهڵکانی ڕیفۆرمخوازوئهنتی گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌ناهه‌ق به‌رۆکی ئێوه‌مان گرتووه، ده‌فه‌رموون ئێمهنههاتووین به‌چه‌ک شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ بکه‌ین ئێمهپێتان ئه‌ڵێین ئێوهگهندهڵن سه‌روه‌ت وسامانی یه‌کێتی و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بهفیڕۆئهدهن وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان به‌کاری ئه‌هێنن، ئێمهڕاست ئه‌که‌ین ئێوه‌ش درۆ، ئه‌گه‌ر وانیهفهرموون هه‌ریه‌کێک له ئێوهسهروهت وسامانه‌کانی خۆی وکه‌س وکاره‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاشکرابکات، من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێک لهئێوهتا 1 ملیۆن دۆلاریشی هه‌بێت گه‌ردنی ئازاد ئه‌که‌م وه‌ک خۆم، به‌ڵام کامتان له‌سه‌رووی دوو ملیۆن وسێ ملیۆن دۆلارتان نیه؟ کهواتهئێمهوسهرجهم کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ڕاست ئه‌که‌ین ئێوهگهندهڵن، ئێمه‌ش سه‌نگه‌ری ریفۆرمخوازانه‌ی خۆمانتان لێده‌گرین ڕۆژ به‌ڕۆژ پێنوسه‌کانمان هزوروبیرمان باشتر جۆش ئه‌ده‌ین تا ئه‌وڕۆژه‌ی ئهکهونهبهرنهفرهتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان..
فه‌ڕه‌نسا
|