٢٥\٥\٢٠١١
نامه‌یه‌کی کراوه
بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ..

ئاواره ئه‌مین
-
به‌شی
یه‌که‌م -
زۆر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سڵاو ..
پێشه‌کی ده‌مه‌وێت به‌رله‌وه‌ی بچمه ناوه‌ڕۆکی
بابه‌ته‌که ده‌مه‌وێت ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزتان و خوێنه‌ران بده‌م
: ئه‌م نامه کراوه‌یه باگراوندی هیچ هێزو لایه‌نێکی سیاسی له پشته‌وه
نیه ، به‌ڵکو وه‌ک تاکێک ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیار‌و سرنج و تێڕوانینه‌کانم
ئاراسته‌ی به‌ڕێزتانی بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌دای سیاسیانه‌ی به‌ڕێزتان و
پارتی دیموکراتی کوردستان که به‌ڕێزتان ڕۆڵێکی گه‌وره له‌و پارته‌دا
ده‌بینن .
له سه‌ر زاری ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی که له ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتیدا بڵاوکرایه‌وه، ئاشکرای ده‌کات که هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتان به‌رامبه‌ر
به ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنیه‌و به‌ڵکو
ئیدانه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ش ده‌که‌یت که له شاری سلێمانی ڕویاندا و ڕه‌خنه‌ت
هه‌یه له ئه‌دای کاره‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و ته‌نانه‌ت
هوشداریشتان به یه‌کێتی داوه که نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازاری
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان بدرێت وبه پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئازادیه‌کی
ته‌واو به شاری سلێمانی بدرێت .
به‌ڕێز نێچیرڤان له‌م نامه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت گفتوگۆیه‌ک بکه‌ین و گوێم
بۆ بگریت ، ئه‌گه‌ر پرسیارم هه‌بوو یان هه‌ر شتێک په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامدانه‌وه‌وه
هه‌بوو پێویستیم به وه‌ڵام نیه به‌ڵکو ڕوداوه‌کانی ڕابردوو وه
ئاینده‌تان وه‌ڵامێکه بۆ من و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان !
ئه‌گه‌ر له بیرتان مابێت له هه‌مان ڕۆژی 17 شوباتدا به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت
به کاره‌ساته‌که‌ی به‌رده‌م لقی چوار هاتنه گۆ و خۆپیشانده‌رانتان به
گێره‌شێوێن وه‌سفکردو ده‌یان ده‌ستی سیاسیتان ختسته پاڵ خۆپیشانده‌ران
و بۆ دوو شوشه‌ی جامه‌کانی لقی چوار که ئه‌ندامانتان سلێمانیان خه‌ڵتانی
خوێن کرد ، هه‌ڵوێستی تۆمان بینی و بیست که له‌بری ئه‌وه‌ی داوای
لێبوردن له ته‌واوی شاری سلێمانی بکه‌ن ، هێزی زێره‌ڤانیتان ڕه‌وانه‌ی
شاری سلێمانی کرد و که خۆم زۆر نزیک له ڕه‌وشه‌که هه‌واڵی ئه‌وه‌م
پێگه‌یشت مه‌به‌ست له هێنانی زێره‌ڤانی بۆ سلێمانی ئامانج له به‌رگری
کردن نه‌بوو له لقی چوار به‌ڵکو ئامانجتان هێرشکردن بوو بۆ سه‌ر گرده‌که‌ی
گۆڕان .
هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتانانم نه‌بینی و نه‌بیست له دووای ڕوداوه‌که‌ی 17
شوبات ، که چۆن ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ت هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گاکانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاگرتان له باره‌گاکانیان به‌ردا له ده‌ڤه‌ری
سۆران و هه‌ولێر و دهۆک و ناوچه‌کانی تر ، ئه‌وسا ئاسایشه گشتیه‌که‌ی
به‌ڕێزتان له کوێ بوو بۆ به‌رگریکردن له باره‌گاکانی حیزبه
ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕێگه نه‌ده‌ن باره‌گاکانیان بسوتێنرێت !؟که‌چی له
لایه‌کی تره‌وه به‌ڕێزتان تانه ده‌خه‌نه پاڵ ئاسایش و هێزی چالاکیه
مه‌ده‌نیه‌کانی سلێمانی که گوایه که‌مته‌رخه‌م بوون له پاراستنی لقی
چوار . ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوواوه هێشتا که‌س ئه‌و کاره‌ساته
تراژیدیایه‌ی بیرنه‌چۆته‌وه که له شاری دهۆک ئاسایشه‌که‌ی به‌ڕێزتان
به نوێژی نیوه‌ڕۆ هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی ،
که بووه هۆی کوژران و بریندارکردن و باره‌گاکه‌ش به قورئان و کتێبه‌کانه‌وه
سوتێنرا ، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه "ئاخۆ کاک نیچیرڤانی ئه‌مڕۆی
فرمێسک ڕێژ بۆ سلێمانی ئه‌وسا له‌کوێ بوو تاوه‌کو ئیدانه‌ی کاره‌کانی
پارته‌که‌ی بکات و قه‌ره‌بوی زیانه‌کانی یه‌کگرتوی ئیسلامی بداته‌وه
!؟
به‌ڕێزتان خۆتان به پاڵپشتێکی به‌هێزی ڕۆنامه‌نووس و نوسه‌ره ئازاده‌کان
دادانێیت که ئه‌مڕۆ شین بۆ ڕێبین هه‌ردی و ئه‌موو ئه‌و ده‌گێڕیت و
پرۆتۆستۆی گرتنی ڕۆژنامه‌نوسه‌کان ده‌که‌یت له شاری سلێمانی ، منیش وه‌ک
تۆ هه‌مان په‌یامم هه‌یه و ده‌ڵێم هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هێز به‌رامبه‌ر به
گه‌له‌که‌ی به‌کاربێنێت ئه‌وه لاوازیی و شپرزه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه
، به‌ڵام من له به‌ڕێزتان ده‌پرسم بۆچی ڕۆژێک نوسه‌رێکی ئازاد و ڕه‌خنه‌گر
له شاری هه‌ولێر ده‌نگی نه‌بیسترا وه‌لێ ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی هه‌ڵبڕی ئه‌وا
خێرا ده‌نگی ده‌بڕن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌و مانایه‌بێت که گوایه له
هه‌ولێر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی نییه، ئه‌وه زۆر دووره له ڕاستی و
خۆشاردنه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانتان که چۆن شاری هه‌ولێر
و ده‌وروبه‌ری له سه‌ر خۆتان *تاپۆ*کردووه و هه‌رچی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی
و به‌رهه‌مهێنه‌ره له دوو پایه تێناپه‌ڕێت و پایه گرنگه‌که‌ی ئه‌وه
له‌ژێر چاودێری بنه‌ماڵه‌که‌تان ده‌ڕوات و پایه‌که‌ی تریشیان بۆ ئه‌و
هێزانه‌یه که پایه‌که‌ی ئێوه ده‌پارێزن له هه‌ر ڕوداوو و پێشهاتێک.
ئایا پێتانوایه خه‌ڵکی ئه‌مه نابینن و ئازاری پێوه ناخۆن ، یان خه‌ڵکی
به جۆرێک ده‌ناسن که ئاگایان له هیچ شتێک نه‌بێت و به‌و شێوه‌یه ده‌توانن
ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به دوور بگرن له داڕمان؟
ئه‌گه‌ر خۆتان به خه‌مخۆری مێدیای ئازاد و مینبه‌ره ئازاده‌کان داده‌نێیت،
بۆچی هه‌موو ڕۆژنامه و سکۆیه ئازاده‌کان که‌وتونه‌ته شاری سلێمانی!؟
ئایا خه‌ڵکی هه‌ولێر توانای کاری ڕۆژنامه‌وانی و به‌ڕێوه‌بردنی مێدیای
ئازادیان نییه یاخود ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تۆیه ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی قه‌تیس
کردووه؟
به‌ڵێ بێگومان زۆرن ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی شاری هه‌ولێرن و له به‌رده‌متان
ده جه‌نگنه‌وه به‌ڵام له‌ترسی ئه‌وه خۆیان ده‌رناخه‌ن که تێرۆر
بکرێن و دواتریش به تێرۆریست ناویان بخه‌نه سه‌ر مانشێتی هه‌واڵه‌کان
هه‌روه‌ک کوڕه لاوه‌که‌ی زانکۆ که چۆنفڕێندرا و له شار و هه‌رێمێکی
تر به کوژراویی دۆزرایه‌وه !
له به‌ڕێزتان ده‌پرسم : ئایا ئه‌و کاته‌ی که کوڕه خوێندکار و
ڕۆژنامه‌نوسه‌که به به‌رچاوی خوێندکارانی زانکۆ فڕندرا و خرایه
سندوقی سه‌یاره و له ده‌یان بازگه‌ی پشکنین له ناو هه‌ولێر و تا ده‌گات
موسل که‌س نه‌ی توانی ئه‌و سه‌یاره بگرێت ، گریمان ئه‌وه ده‌ستی ئێوه‌شی
تێدانه‌بوو به‌ڵام ئه‌ی بۆ ئیدانه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێرتان نه‌کرد و
بۆچی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی گشتیتان نه‌دایه دادگا له هه‌مبه‌ر ئه‌و
بێ ڕۆڵیه‌ی ئاسایش و بازگه‌کان ؟؟
لێره‌دا من پێت ده‌ڵێم به‌ڕێز نێچیرڤان ئه‌گه‌ر مانگ به ئاسمانه‌وه
بوو پێویستناکات ده‌ستی بۆ درێژبکه‌ی و سه‌ری بۆ بسوڕێنیت !
به‌ڵگه‌کان له ڕێگه‌ی گرته فیدیۆی و زانیاریه نهێنیه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن
له دووای 17 شوبات به ڕۆژ و شه‌و ئاسایش و کاربه‌ده‌ستانتان به جلی
مه‌ده‌نیه‌وه له ناو شاری هه‌ولێر ده‌سوڕانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر 10 که‌س له‌سه‌ر
شه‌قام بۆ پاقله خواردنیش به ده‌وری عاره‌بانه‌یه‌که‌وه کۆمبوبان ئه‌وا
خێرا په‌رته‌وازه‌ی پێده‌کرا و هه‌ر که‌سێک بۆنی پارتایه‌تی لێوه‌نه‌یه‌ت
ئه‌وا به مۆڕه‌و به چاو سورکردنه‌وه پێی ده‌ڵێن له سه‌ر په‌تی خۆت
دانیشه ئه‌گینا کێبڵ و شه‌لاقی ناو ژوره تاریکه‌کان ده‌بێت به شوێنی
خواردن و خه‌وتان .
به‌ڕێزتان ئیدانه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌که‌ن به‌ڵام ئیدانه‌ی ئاسایشی
گشتی هه‌ولێر ناکه‌ن که له دوای ڕۆژی 17 سور له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان
به‌سه‌ر ده‌یان کامێرا‌و ئه‌جهیزه‌ی ڕاگه‌یاندن داگرتوه که تاوه‌کو
ئێستاش نه‌گێڕدراونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان ، ئایا وه‌ڵامتان بۆ ئه‌مه
چیه ؟ ئه‌گه‌ر ڕاست نیه بۆچی وه‌ڵامی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵتان
نه‌دایه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵانه‌ی که
ئاشکرایانکرد هه‌موو مافێکی ڕاگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و
پێشهاته سیاسی و ئابوریه‌کانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری لێیانسه‌ندراوه‌ته‌وه
له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سراگرتنی که‌لوپه‌لی ڕاگه‌یاندکارانیان ..؟
ئایا به‌ڕێزتان ئاگادارن که چۆن ڕێگری له ڕۆژنامه‌وس و ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌کرا له بازگه‌ی * دێگه‌ڵه * که
ڕێگه‌یان لێده‌گیرا بڕۆنه ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری ؟ به
بڕوای من به‌ڕێزتان ئاگادار نین له ڕه‌وشی هه‌رێم ، ئه‌گه‌ر
ئاگاداریشن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵپه‌سێردراو بێ هه‌نگاواتان پێیه له‌ناو
پارتیدا ! ئه‌گینا چۆن تۆ ئاگادار نیت له‌و ڕێگریانه‌ی له شاری هه‌ولێر
به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ر و مێدیای ئازاد ده‌کرێت . ئه‌گه‌ر بڵێی
ئاگادار نیم یاخود وانیه ، ئه‌وا من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی
پارتی چۆن تۆی نارد بۆ ئیران وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم که‌چی له
هیچ پۆستێکی حکومی‌دا ناوت نیه ئه‌وا ئاواش پارتی ئه‌مڕۆ تۆی داناوه
ته‌نها بۆ لێدانی لایه‌نه‌کانی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری مه‌زهه‌له‌که‌ی
خۆتان بکه‌ن شه‌ڕی نا ڕه‌واو لێدوانی نا به‌رپرسیارانه و له بنه‌ڕه‌تیشدا
به‌و لێدوانانه‌ت پێگه‌که‌ت لاواز ده‌بێت و له کۆتایدا قسه‌کانت وه‌ک
کۆمێدیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ، چونکه قسه‌کانی تۆ وه‌ک ئه‌وه
وایه تۆ له هه‌موو که‌س پاکتر بیت و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تریش به
هیچ بزانی.
ئه‌گه‌ر ئاگاداری و ناته‌وێت دان به ڕاستیه‌کاندا بنێیت ئه‌وا ڕێک وه‌ک
ئه‌وه وایه (شانه شکاوه‌که‌ی ده‌ستت) له قژی به‌رامبه‌ره‌که‌تا
جێیبهێڵیت ، له ڕاستیشدا ئه‌وه ئیفلاسی سیاسی پێده‌وترێت ..!
awaraamin@hotmail.com
|