٢٣\١٠\٢٠١١
نامەیەکی کراوە بۆ
١٩ ئەندام پەرلەمانی کوردستان.
سلاوێکی گەرم..
بابەت: سەبارەت بە یاداشتی ئێوە بۆ ئەوەی کیشەی پەنابەران بکرێته
بەرنامەی پەرلەمانی کوردستانەوە.
بەریزان ئێمە یاداشتەکەی ئێوەمان خۆیندەوە کە ئاراستەی سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان کراوە بەمەبەستی داواکاری بۆ گفتوگۆکردن و
دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کیشەی پەنابەران. ئێمە لەم هەنگاوەی
ئیوە پشتیوانی ده‌که‌ین و لەگەڵتانین بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی کارسازو
عەمەلی له‌پێناو باشکردنی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران و دابین کردنی ئایندەیەکی
با‌شتر بۆ هاولاتیانی کوردستان.
به‌تایبه‌تی داوایه‌ک که ئێوه‌کردوتانه (به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستان)، مه‌سه‌له‌یه‌ک بووه که له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه
ساڵانێکی زۆره خه‌باتی بۆده‌کرێت وله‌ده‌رگای هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی
بۆدراوه وچەندین ناڕه‌زایه‌تیو خۆپێشاندان وکۆبونه‌وه ودانی
یاداشتنامه ودانوسانی له‌سه‌ر کراوه، که‌دوواینییان یاداشتنامه‌ی
فیدراسیۆنه بۆ سەرۆکی پەرلەمانی و پەرلەمانتارەکان له‌هه‌ردوو په‌رلمانی
کوردستان وعیڕاق، ئه‌مه وێرای کوبنه‌وه‌ی چه‌ندینجاره‌ی نوێنه‌رانی
فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ بەریزان(ئەرسەلان بایزجیگری سەرۆکی پەرلەمان و سالار
محمد سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ، حمە شارەزووری و تارق جەوهەر وچه‌ندین
ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر له‌فراکسیونه‌کا‌نی ده‌سه‌لات وئۆپۆزسیۆن..
وه له‌هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌دا فیدراسیۆن ڕیگاچاره‌و ئه‌و خواستانه‌ی
خستۆته ڕوو که ڕه‌وشی په‌نابه‌ران به‌ره‌و با‌شتر ده‌با وبه‌ڵای
دیپۆرت و ناچاربوونی کۆچی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌گرێ وکه‌می ده‌کاته‌وه.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ وخه‌باته‌ی که‌فیدراسیۆن وه‌ک میژوویه‌ک بۆ خزمه‌تی
په‌نابه‌ران له‌پشت سه‌ری ناوه، ئه‌و مافه ده‌دات پێی که وه‌ک ته‌ره‌فێک
بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی خواسته‌کانی په‌نابه‌رانی کوردستان له‌گه‌ڵاله
کردنه‌وه‌ی هه‌ر ڕیگاچاره وهه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری
ئاماده‌ببیت وڕاسته‌و خۆ نەخشە وپێشنیاره‌کانی بۆ ئه‌م کێشه‌یه به‌نه‌زه‌ری
ئیعتبار وه‌ر بگیرێت. بۆیه ئێمه سه‌ره‌ڕای پشتیوانی کردن له‌م هه‌نگاوه‌ی
ئێوه داوامان ئه‌وه‌یه که:
1- پێکه‌وه گه‌لاڵه‌ی نەخشەیەک بۆ چۆنیه‌تی چا‌ره‌سه‌ری کێشه‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستان (چ ئه‌وانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتن وچ ئه‌وانه‌ی دیپۆرت کراونه‌ته‌وه)
بکه‌ین و وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بخرێته به‌رده‌م کوبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه
بۆ بڕیار له‌سه‌ردانی. له‌م باره‌شه‌وه ئێمه هه‌م له‌یا‌داشتنامه‌کانماندا
به‌ڕۆشنی ناوه‌رۆکی ئه‌م نەخشەیمان ئاشکراکردووه وپێشتریش خستومانه‌ته
به‌رده‌م به‌رێزانێک له ئێوه. وه‌هه‌م فیدراسیۆن داتا‌و زانیاریه‌کی
زۆری له‌سه‌ر که‌یسی په‌نابه‌ران وکێشه‌کانیان له‌ئۆفیسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات وله‌ئۆفیسی سلێمانی کۆکردۆته‌وه که ده‌توانی کۆمه‌کی عەمەلی
بکات له‌گرتنه‌به‌ری ڕیگاچاره‌ی به کرده‌وه‌ی کێشه‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستاندا.
2- داوابکه‌ن که‌نوێنه‌ری فیدراسیۆن بۆ به‌شداری له‌کۆبونه‌وه‌ی
داهاتوی په‌رلماندا به‌ڕه‌سمی بناسرێ ووه‌ک لایەنیکی په‌نابه‌ران ڕاسته‌وخۆ
گوێ بۆ پێشنیار وئه‌و داویانه بگیرێ که‌خواست وویستی په‌نابه‌رانی
کوردستانه.
دەشتی جەمال
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٢١\١٠\٢٠١١
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|