١٢\٦\٢٠١٣
نامه‌یه‌کی کراوه
بۆ لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان.
-
سەبارەت بە سووکایەتیکردن و ئەشکەنجەدان و بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
-
پاش سڵاو و رێز..
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
رۆژی هه‌یینی ٦-٧
له لایه‌ن په‌نابه‌ر(عومەر
قادر) که هاوڵاتییە‌کی
هه‌رێمی کوردستانه ئاگادار کراینه‌وه، که (عومەر
قادر) ماوه‌ی ١٠
ساڵه له وڵاتی به‌ریتانیا ژیاوه، خاوه‌ن خێزان و
منداڵێکی ٣ ساڵانه. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر
ده‌کرێ، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی پارێزه‌ره‌که‌ی
بکه‌ن کێشه‌ی په‌نابه‌ره‌که بچێته پرۆسه‌ی یاساییه‌وه،
راپیچی فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆی له‌نده‌نی ده‌که‌ن،
به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی
که دیپۆرت ده‌کرێته‌وه. پاشان دوای ئه‌وه‌ی
به‌وه ده‌زانێ ده‌یانه‌وێ دیپۆرتی بکه‌نه‌وه
ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ به‌وه‌ی که نایه‌وێ
به‌زۆر بیگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام به
داخه‌وه پۆلیسه‌کان پیێ ده‌ڵێن KRG
واته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رازیی
بووه دیپۆرتی هه‌رێمی کوردستانت بکه‌ینه‌وه. له‌مه‌ش زیاتر
به شێوه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ڕی ناشارستانییانه
ده‌که‌ونه لێدان و ئازاردانی ئه‌و په‌نابه‌ره.
هه‌روه‌ک له وێنه‌کاندا دیاره، که بۆ ئێوه‌شی ره‌وانه
ده‌که‌ین خۆین به ده‌موچاو و
کراسه‌که‌یه‌وه‌تی، هه‌ر به‌و دیمه‌نه‌شه‌وه ده‌گاته فرۆکه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. پاش ئه‌وه په‌نابه‌ره‌که
ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ئاگادارده‌کاته‌وه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر
گۆیی لێ ناگرن که ئه‌و پۆلیسانه چیان به‌سه‌رهێناوه به‌ڵکو
سووکایه‌تی پێده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن که
''گه‌وره بوویت له‌بیرت
ده‌چێته‌وه.'' ئه‌مه
ره‌فتار و مامـه‌ڵه‌ی ده‌زگاکانی حکومه‌تی
هه‌رێمه به‌رانبه‌ر به هاوڵاتیانی کوردستان. له
کاتێکدا ئه‌م رووداوه گه‌ر له هه‌رشۆێنێکی
تری دنیا و له هه‌ر وڵاتێکی دیکه رووی
بدایه، پێش هه‌ر شتێک ئه‌و که‌سانه ده‌ستبه‌سه‌ر
ده‌کران تا لێکولێنه‌وه له رووداوه‌که
ته‌واو ده‌بوو. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مه
نێشانه‌ی ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
لە پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆی ئاماده‌یه چاو له گرتن و لێدان و
ئازاردانی هاوڵاتیانی خۆی بپۆشێ.
بۆیه ئێمه له لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستان داواکارین:
١-
ئه‌م شێوازه له ره‌فتار و سووکایه‌تی
و که‌له‌پچه‌کردن و لێدان و ئازاردانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان
له لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا تایبه‌تییانه‌ی
گرێبه‌ستی گۆیزانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی
حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌یه، ئیدانه بکه‌ن.
٢-
داوا بکه‌ن له حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ پێکهێنانی لێژنه‌ی
لێکوڵێنه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دوداچوون له
لێدان و ئازاردانی ئه‌و په‌نابه‌ره و سزادانی ئه‌و
کارمه‌ندانه‌ی به‌و کاره هه‌ستاون،
که پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێوانه نێوده‌ولەتییەکانه
له باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه. ئێوه‌ش له ده‌رئه‌نجامه‌کانی
ئه‌و لێژنه‌یه ئاگادار بکرێنه‌وه.
٣-
بانگهیشتی په‌یوه‌ندییە‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن بۆ په‌رله‌مان، به
مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و رێکه‌و‌تننامانه‌ی به
ژیانی هاوڵاتیانی هه‌ڕێمی کوردستانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئامادەیی
خۆی ده‌رده‌بڕێ به به‌شداربوونی له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییە‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت و هه‌روه‌ها فیدراسیۆن
وه‌ک هه‌میشه به ئاراسته‌ی ژیاننێکی ئاسووده
و به‌ختیار بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تێده‌کۆشێت.
لەگەڵ رێز و
پێزانینماندا.

وێنەی ئەو
پەنابەرەی لە بەریتانیا ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەزۆر نێردراوەتەوە
کوردستان، لە کوردستانیش سووکایەتی پێ کراوە.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٠\٦\٢٠١٣

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|