١٣\٢\٢٠١٠
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی).
ئاکۆ که‌ریم

که‌ریم ئه‌حمه‌د
ئه‌رسه‌لان که‌ریم
ئاسۆ که‌ریم
ماکوان که‌ریم
به بێ پێشه‌کی یه‌کسه‌ر ده‌چمه ناو
بابه‌ته‌که‌وه.
له رۆژی 15\5\200 به فرمانی ڕاسته‌وخۆی تۆ هه‌ریه‌ک له که‌ریم
ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان که‌ریم و ئاسۆ که‌ریم و ماکوان که‌ریم -
ئه‌مانه باوکێک و سێ بران چاکییان ده‌ناسی و ناتوانی نکووڵییان
لێیبکه‌ت - له ڕۆژی گرتنیان و بردنیان بۆ شوێنی نادیاره‌وه تا
نووسینی ئه‌م هه‌واڵه بێسه‌روشوێنن، هه‌واڵ هه‌یه که ده‌موده‌ست خۆت
به ده‌ستی خۆت کوشتوونتن، به‌ڵام کوا ته‌رمه‌کانیان، ده‌ڵێیت
مافپه‌روه‌ریت و به‌رگریی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌یت .. ده‌ڵێیت
پارێزه‌ریت و واژۆی له‌سێداره‌دانی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌یت
نه‌ده‌کرد که گوایه دژی له‌سێداردانی.. ئه‌ی کوان که‌ریم و
کوڕه‌کانی؟؟؟؟
من نازانم چۆن کرایت به سه‌رۆکی عێراق و جێگری سه‌رۆکی
سۆسیالدیموکرات، تــــۆ بانگه‌شه‌ی دیموکراسیی ده‌که‌ی و لافی
دیموکراسیی لێده‌ده‌ی، من نازانم تۆ هیچ ئاگات له‌خۆت ماوه ده‌زانی
جــهیان به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات و چی لێهاتووه، جه‌نابی سه‌رۆک بڕواناکه‌م
هیچ ئاگات له‌خۆت مابێـت چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆز ئاوه‌ڕ بده‌یته‌وه
له رابوردووت دڵنیام خۆت به‌پێ خۆت ده‌چیـته به‌رده‌م دادگا و خۆت
خۆت دادگایی ده‌که‌یت له‌سه‌ر هه‌زاران تاوان کـه گـه‌وره‌ترینیان
هه‌ڵه‌بجه‌یه چونکه من خزمانێکی زۆریشم له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون،
ئه‌وه‌نده تـاوانت به‌رامبه‌ر من کردووه مافی خۆمه هه‌موو کات له
دادگایه‌کی عادیلانه له‌سه‌رت بـووه‌سـتم و موده‌عی بم له‌سه‌رت، جا
بۆیه باشتر وایه خۆت چاره‌نووسیان ئاشکرا بکه‌ی.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خێزانه‌کانیان هه‌موو کات چاوه‌ڕوانی هه‌واڵییانن، ئه‌و کاره‌ساته‌ی
که تۆ کردووته هه‌رگیزاو هه‌رگیز زۆر زه‌حمه‌ته لێخۆشبوونی هه‌بێ،
خۆت چاک ده‌زانی سه‌دام که هاوڕێ خۆت بوو چاره‌نـووسی به‌ره‌و کوێ چوو
که بڕوات نه‌ده‌کرد ئاوای به‌سه‌رهات، دڵنیابه گه‌ر له‌م دنیا هیچم
پێنه‌کرا ئه‌وا له دنیایه‌کیتر به تایبه‌ت بـۆت ئه‌ژیم و تۆڵه‌ی نه‌ک
هه‌ر ئه‌وان به‌ڵـکو هه‌زارانی وه‌ک ئه‌وانت لێ ده‌که‌مه‌وه.
جا بۆیه هه‌موو کات ئاوا بیرت ده‌خه‌مه‌وه که هه‌ق کۆن ده‌بێت
به‌ڵام نافه‌وتێ، تۆڵه‌ش به سه‌بره ئه‌ما به‌زه‌بره. باشه ئه‌وانه‌ی
هێشتا هه‌ر به قسه هه‌له‌قوپه‌له‌قه‌کانت بڕوایان ماوه بۆ ته‌نها
یه‌ک جار لێت ناپرسن کوان ئه‌مانه چیان به‌سه‌رهات، باشه به سزایی
خۆیان گه‌شتن.. ئه‌ی کوا ته‌رمه‌کانیان؟!
بۆیه داوام له هه‌موو کوردێکی به شه‌ره‌ف و هه‌موو مرۆڤدۆستێک
ئه‌وانه‌ی که مافی مـرۆڤیان لا پیرۆزه ده‌توانن ئه‌مڕۆ به‌هه‌ر
شێوازێک بێت هـاوکارییم بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانـم جه‌لال و
جه‌لالییه‌کان به‌رمه به‌رده‌می دادگایه‌کی عادیلانه، ئا ئه‌مانه ده
ساڵی ڕێکه باوکم و سێ برامیان بێیسه‌روشوێن کردووه که داوای
سۆراخیشیان کـردوون ترساندوویانن گـوایـه ئـه‌وانیش وه‌ک ئـه‌وان
بێسه‌روشوێـن ده‌کـه‌ن، ئا ئه‌مه‌یه دیموکراتیه‌کـه‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه نووسـراوه مافه و خوراوه و پێشێل
کراوه، خـودی خۆی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، ئاخر خۆ باوکم و هه‌رسێ
براکه‌م گه‌ر هه‌رچیه‌کیشیان کردبێت هـه‌ر بۆ کورد بووه و بـۆ
لایه‌نێکی تری کورد بووه و بۆ دوژمنی کورد نه‌بووه، زۆر به توندیی
به جه‌لال ده‌ڵێم گه‌ر خۆی چـاره‌نووسیان ئاشکرا نه‌کا ئه‌وا ناچار
ده‌بم به به‌ڵگه بیخه‌مـه رووی میدیای جیـهان.
بۆ دیتنی به‌ڵگه‌یه‌ک
له‌م باره‌وه فه‌رموون کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه‌ن که
(لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی -
Amnesty International)
له ئایاری 2005 بڵاویکردۆته‌وه:
DISAPPEARANCES IN KURDISTAN
کێ توانای هاریکاریی هه‌یه به‌م ئیمێل
ئه‌دره‌سه په‌یوه‌ندیم پێوه بکات تکایه:
akokrm80@gmail.com
|