نامەیەکى کراوە بۆ
ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان.
پاش سڵاو...
بەڕێزان وەک خۆتان لەنزیکەوە ئاگادارن لەلایەن سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى
کوردستانەوە پڕۆژەیاسایەک خراوەتە بەردەم پارلەنى کوردستان بەناوى(پڕۆژەیاساى
کارى ڕۆژنامەنووسى کوردستان) بە مەبەستى بەیاساییکردنى .
ئێمە لە (دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین) کە کۆمەڵێک خەڵکى
ئازادیخواز و ڕوناکبیر و نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە کوردستان پێکمانهێناوە
پێمانوایە ئەو پڕۆژە یاسایە بێجگەلەوەى کە خزمەت بە ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى
ناکات لە کوردستان لە هەمانکاتدا ئازادیى ڕۆژنامەگەرى بەرتەسک دەکاتەوە
و رێگرى گەورە دەخاتە بەردەم ڕەوشى ئازادیخواى .
ئێمە بۆ بەرگرتن بە بەیاسایى بونى ئەو پڕۆژەیە لەڕابردودا هەڵمەتێکمان
دەسپێکرد کە بێجگە لەوەى چەند کۆڕوسیمنارمان گێڕاوە بۆڕۆشنکردنەوەى
ناوەرۆکى یاساکە بۆخەڵکى ، لەهەمانکاتدا مەترسیەکانى ئەو پرۆژەیەمان
لەبەردەم ڕەوشى ئازادیخوازى لەکوردستان سەرنج پێداوە ، وە خۆشبەختانە پشتیوانیەکى
گەورەمان بۆ بەرگرى لە ئازادى ڕۆژنامەنووسى لەشێوەى ئیمزا و پەیامى پشتیوانى
دەستەیى و ....بەدەستهێناوە و هەڵمەتەکەشمان بەردەوامى هەیە و دەبێت.
بەڵام هەتا ئێستا پەرلەمانى کوردستان خەریکى تاوتوێکردنى ئەم پڕۆژەیەیە
و ڕەنگە بەمنزیکانە بەمەبەستى دەنگدان لەسەرى بیخاتە بەردەم ئێوە ى ئەندام
پەرلەمان ، ئێمە وەک لەسەرەوەش ئاماژەمان پێکردوە پێمانوایە پڕۆژەیەکى
دواکوتوە و بانگەوازمان بۆئێوە ئەوەیە کە دیفاع لە ئازادیخوازى بکەن و
دەنگ نەدەن بە پڕۆژەیاسیەک کە زمانى ڕۆژنامەنووسان دەبەستێت لەبەرانبەر
بە ڕەخنەگرتن لە بیروباوەڕى خێڵەکى و تایفیەکان و بەبیانوى جۆراوجۆر
ڕۆژنامەنووسان دوچارى سزا دەکاتەوە .
ئێمە پێمانباش بوو بێینە ناو هۆڵى پەرلەمان و راِى خۆمان لەوبارەیەوە
بڵێن وەلێڕێگەمان پێنەدرا ،بەڵام ئێمە لەدەرەوەى هۆڵى پەرلەمان پشتیوانى
ئێوە ئەو ئەندام پارلەمانانە دە کەین کە دەنگى(نــــــا) بەو پڕۆژە
یاسایەدەدەن و هیوادارین لەم کاتەدا بۆ بەرگرى لە ئازادى ڕۆژنامەنوسى پشتیوانى
یەک بین.
لە داهاتودا یاسایهک لەرێگەى بەژدارى ڕاستەوخۆى ڕۆژنامەنووسان لەڕێگەى
ۆرکشۆپ و رێگەکانى دیکەوە گەڵاڵەبکرێت کە ئازادى بێ مەرج و سانسۆر
بۆڕۆژنامەنووسان فەراهەم بکات ، بۆ ئامادەکردنى پرۆژەیەکى لەم بابەتە
دەستەکەى ئێمە ئامادەیى تێدایە .
دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
3/12/2007
|