٣\١\٢٠١١
تێبینی:
هه‌رچه‌نده ئێمه له روانگه‌ی پاراستنی ململانێی شارستانییانه و دژ
به هێرشی ناڕه‌وا و پاوانخوازیی.. شه‌ڕه بابه‌ته‌کانی نێوان هه‌ردوو
لای (چاک)مان بڵاونه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
بابه‌تێکی لایه‌کیانمان بڵاوکرده‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بوو که
به‌رگرییان له سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌کرد به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات،
هه‌ندێک هێڕشیشی تێدا بوو بۆ سه‌ر لایه‌نه‌که‌یدی، بۆیه ئه‌و
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێستای لایه‌نه‌که‌یدی بڵاوده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه دواجار ده‌بێ و چیدی ئه‌و بابه‌تانه‌ی هیچ لایه‌کیان
بڵاوناکه‌ینه‌وه که به ووشه‌یه‌کیش هێرش بکه‌نه سه‌ر یه‌کدی.
-
ئه‌مڕۆ -
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نامەیەکی کراوە لە
ناوەندی چاکەوە بۆ بەرێزان لە چاودێری کوردۆساید.
پاش سڵاو بەهیوای سەرکەوتن..
پێمانخۆش بوولەبری ئەم نامەیەسوپاسنامەیەکمان ئاراستەکردبان‌و
بەپێچەوانەی ئەوجیابوونەوە دزیوانەی لەلای کورد باون، جوانترین نمونەی
جیابوونەوەمان پیشانببدایەوبەردیکمان یبخستایەتە سەر بینیاتنانەوەی ئەم
میللەتە..بەشبەحاڵی خۆمان سەربەرزین بەوەی نەرمیەکی زۆرمان
نواندووەوسلوکمان رێگەی نەدواین پەرچەکرداری دلرەقانەمان هەبێ،
مەگەرناچارکرابین دەناکەمترین وەڵاممان داوەتەوەو وەڵامیشمان دابێتەوە
خۆمان کۆنترۆلکردووەو پابەندبووین بەبنەماکانی دیالۆگ‌وشکۆی ئینسانەوە،
ئاسودەین کەمەردانەململانێ دەکەین‌و دور لەهەرجۆرە سوکایەتی پێکردن‌و
بریندارکردنێک هەوڵمانداوە دیالۆگتان لەگەڵدا بکەین وئەو تۆمەتانەش
رەتبکەینەوەکەخستووتانەتە پاڵمان. بەداخەوە ئەوە لەلای ئێوە پێچەوانە
بووەونەرێزتان لەبێدەنگی ئیمەونەلەکاری رێکخراوەیش گرتووە. هەمیشە
بەوەتۆمەتبارتان کردووین کەخۆتان پێوەی عەیبدارن. دیسانەوە
لەناوقەیرانی خۆتانەوە، لەسۆنگەی دەستلەکارکێشانەوەی چەند
ئەندامێکتانەوە، بێئەوەی کەم‌و زۆر پەیوەندی پێمانەوە هەبێ ..! لەبری
رەخنەلەخۆگرتن کەوتوونەتەوەپەلاماردانمان‌و دەتانەوێت پەلکێشمان بکەنە
ناوشەرێکی نەخوازراوەوە، ئێمەداواتان لێدەکەین دەستبەرداری دژایەتی‌و
پیلانگێری‌وموهاتەرات بن، لەدژی ناوەندی چاک‌وئەندامەکانی، چونکە
ئەوجۆرە کارانە بەرلەهەرکەسێک بۆخۆتان خراپەوبەسودی دوژمنانی گەلی کورد
دەشکێتەوە‌وئێوەش تیایدا بەرپرسیاردەبن. ناو زراندنی چالاکوان
ئەمیرقادروناوەندی چاک لەهیچ خەمخۆروجوامێرێک ناوەشێتەوە‌و پیشەی مرۆڤی
ناتەندروستە، مجارەش بۆتان دەنوسین: ( لەکاتێکدا پەنجەو چاوی سەدان
هەزارکورد لەبیابانەکانی خواروی عێراق تێکەڵ بەلم بووە، چەندە شورەیی‌و
شەرمەزاریە کورد دەست‌و پەنجەی یەکتربشکێنی‌ورێز لەیەکتری نەگرێ.؟!
چەندە مالوێرانی‌وشورەییە کە کورد لەپاش ئەنفال لەبری هەستانەوە بیر
لەیەکتر شکاندن بکاتەوە.. چ شەرمەزاریەکی گەورەبوو کە لەپاش راپەرین
دووزل هیزەکەی کوردستان شەری ناوخۆیان هەلگیرساندوبەقەد تاوانی
کیمیابارانکردنی هەلەبجە خەلکیان کوشت‌و بەکوشتدا،.!؟ لەوەش
شەرمەزاریتر ئەوەیە رێکخراوەمەدەنیەکان بەتایبەتی ئەوانەی گوایە داکۆکی
لەئەنفال دەکەن بەهەمان نەفەس‌و زمانی شەڕانگێزانە‌وە ڕەفتار‌وململانێ
بکەن.
بەرێزان بەراشکاوی ئەم نامەیەتان بۆدەنوسین‌ولەدڵەوە پەرۆشیمانە
بۆچارەسەری ئەودۆخەخراپەی نیوانمان، کە بێگومانین تەنها کەمینەیەکتانن
ئاگری ئەوشەرەخۆش دەکەن، بەڵام هەموتان لێی بەرپرسیارن، لەرابوردودا
ئەوەبەکردەوەسەلمێندرا، کەناتوانین پێکەوە لەرێکخراوێکدا هەڵبکەین،
ئەمەش نەنگی نیە بەڵکو سادەترین بنەماکانی دیموکراتیەتە، بەڵام نەنگی
ئەوەیە نەتوانین رێزلەیەکتری بگرین‌وبەلانی کەمی پرەنسیپەکانی جیاوازی
قایل نەبین.
زۆربەداخەوەین کەلەماوەی رابوردودا خروقاتی زۆرتانکردووە، تۆمەتی
ترسناکتان خستووەتە پاڵمان، بێدەنگیشمان تەنها بەرپرسیاریتی مێژوویی
بوو ، خۆشبەختانە ئێستا راستیەکان رونبوونەوە‌و رۆژگاریش چاوەریمانە
..(ئیمە هەمیشە بەسلوک‌وسەبروتەحمولی خۆمان سەربەرزبووین) ئەوکاتەی
تۆمەتی تیرۆرستیتان خستەپاڵمان‌وبەپاشکۆی پارتی کریکارانی کوردستان(
پەکەکە) ناوتان بردبووین، پەکەکە بەئاشکرا هاوکاری ئێوەیان دەکرد،
بەڵام ئێمەبەرسیارانە داکۆکیمان لەخۆشمان‌و تەنانەت لەپەکەکەشکرد‌و
وەڵامی ئێوەش‌وگریگۆری ستانتۆنیشمان دایەوە، داواجارگریگۆری داوای
لێبوردنی کرد ..کەچی ئێوە لەبری ئەوەی پەندوعیبرەت لەو رەفتارانەی
خۆتان وەرگرن لەسەرهەمان رەفتاری خۆتان بەردەوامن...! زیاد لەجارێک
پروپاگەندەی ئەوەتان کردووە ( ناوەندی چاک لەلایەن دەسەڵاتەوە کۆپی
دەکرێت‌وئەندامەکانی بەمکافەئەی رێکخراوە دیموکراتی‌وجەماوەریەکانی
پارتی‌و یەکێتی هاتوچۆدەکەن ) لەکاتێکدا هێشتا پارتی‌و یەکێتی خۆیان
رێکنین هەتا پێکەوە هاوکاریمان بکەن‌وئیمەش کەموزۆر پەیوەندیمان
پێیانەوە نییە، کەچی هێندەی نەبرد راستی دەرکەوت‌و ئاشکرابوو کاملا
عەیبداری ئەوپەیوەندیانەیە..؟ ئێستا هەمووکەس ئەوپرسیارە دەکات
لەکاتێکدا مینحەی رێکخراوەکان براوە، ئەوەندەی باسیش دەکرێت هێشتا
مۆلەتی یاسایتان نیەو ناوەندی چاک وێرای ئەوەی مۆلەتی یاسایشی هەیە
بۆچی لێی بێبەشەو ئێوە مینحەتان وەرگرتووە، ئێستا چی بەدەلێن..؟
تەنانەت ئەندامێکی باڵاشتان لەکاتی وەرگەرانی سەیارەیەکی مەکتەبی سیاسی
حزبێکی دەسەڵاتداردابرینداربوو..؟! کەچی هێشتا ئێوە قسەدەکەن..؟!! ئێوە
لەهەمووشوێنێک ئەوپروپاگەندەیەتان لەدژی ئیمەبڵاودەکردەوە کەسەرۆک
کۆماری عێراقتان داوە بەدادگاوئێمەرێگرێگربووین..!! کەچی هەرزوو
چوونەوە لای سەرۆک کۆماروئێستاش پارە لەحزبەکەی ئەو وەردەگرن..؟!
دیسانەوە بەشەفەیی کەوتبوونە بڵاوکردنەوەی تۆمەتێکی بێبنەما گوایە ئێوە
کاتێک داوای پارەتان لەکۆمپانیای ئاسیا سیڵ کردووە، بەرێوەبەری گشتی
کۆمپانیاکە دەستی ناوە بەروتانەوە، ئەمەشتان بەکاری ئێمەزانیی ..!!
ئیترنازانین بەرێوەبەری ئەوکۆمپانیایە هەرچییەکی وەڵامدابنەوە چ
پەیوەندیەکی بە ئێمەوە هەیە ..؟ ئەمە چ قسەیەکی بێ بنەماوبێنرخەکە
کۆمپانیای ئاسیا سێڵ بەقسەی ئێمە بکات..؟ چ سیناریویەکی سه یره ..؟!.کەچی
ئەوەندەی نەبرد ئەوناراستیەش ئاشکرابوو، کە ئەوکۆمپانیایەش ساڵانە 5000
دۆلارتان پێدەدات..ئیترنازانین ئەوپروپاگەندانە چ خێرێکتان
بۆدەداتەوەوبەکوێتان دەگەیەنێت..؟ کەبەهۆی ناکۆکی خۆتانەوە ئەندامانتان
دەستلەکاردەکێشنەوە، چ پەیوەندیەکی بەئێمە یان بەهەرکەس‌ولایەنێکی
ترەوەهەیە..؟ هەتا ئۆباڵی فەشەلی خۆتان لەئەستۆی کەس‌ولایەنی تربنێن
..؟ کەهیچ پەیوەندیەکمان پێکەوەنەبێ هەمووسەرکەوتن‌و شکستێکتان تەنها
خۆتان لێی بەرپرسیارن، هەرمداخەلەیەکیش لەژیانی تایبەتی ئەندامەکانمان‌ورێکخراوەکەمان
جگەلە ناشرین کردنی خۆتان هیچی تر ناچننەوە.. خۆئەگەر پێتانوایە
کێشەیەک هەیە لەدادگا یەکلایی بکەینەوە زۆرمنەتبارتان دەبین کە
دەستپێشخەری بکەن، چونکە ئێمە بەشەرمی دەزانین کەدەبینین هێشتا
ئەنفالچی‌وکۆنەبەعسی بەبەرچاوماندا تێپەرن، بچین داوای یاسایی
لەسەرئێوە تۆماربکەین..؟ ئەوە سەرباری هەموو پێشیلکاریەکیشتان. دڵنیابن
ناچینە شەڕەوەوە کەبەنیازن هەلیگیرسێنن، چونکە ئەوە خەونی دوژمنانی
ئازادییە.. بەداخەوەین کەلەتەلەفزیونی دەسەڵاتەوە (زاگرۆس تیڤی) قسەتان
لەدژی ئیمەکردەوە ( گوایە ئێمە چالاکیمان نیەوکاری ئێوەمان کردووە یەهی
خۆمان..؟) ئەم قسانە چەندە عەیبدارن..چەندە دورن لەراستیەوە؟
بەدلنیایەوەزەرەرمەندی یەکەم لەم قسانە هەرخۆتان دەبن نەک ئێمە، ئەم
نامەیەش لەو سۆنگەیەوەیە کەهۆشداریتان بدەینێ لەوەی دەستبەرداری وەها
رەفتارێک بن باشترە چونکە کاتێک دەتانەوێت دەستەچەورەکەی خۆتان بەئێمە
بسڕنەوە‌وئەوتۆمەتانە بخەنەپاڵ ئەندامەکانمان کەخۆتانی پێ عەیبدارن،
زەرەرمەندی یەکەم هەرخۆتان دەبن، ئێمە لەرابوردوودا قسەی خۆمان
دەربارەی بیروبۆچونتان کردووەو رۆژانەش قسەکانمان دێنەدی‌و ڕاستیەکان
ئاشکرادەبن، وای بۆدەچین ئێستا وێنەی هەردولامان بۆخەڵک دیار‌و
ئاشکرایەودادوەریش ئیمەوئێوە نایکەین بەڵکومێژوودەیکات.
ئێمە لنیابن کەبەناشرینکردنی ئێوەجوانی بۆخۆمان مسۆگەرناکەین،
بەڵکوبەنیازی ئاوا گلاو ئەوەی هەشمان بێت دەیدۆرێنین.. هیوادارین ئێوەش
بەولۆژیکە بجولێنەوە، سەیرە کەنوسیوتانە (لۆگۆوناوی چاکتان بۆ
بەجێهێشتووینء گوایە ئێمە هیچ ناکەین‌وچالاکیمان نیە) ؟ جگەلەوەی
ئەوقسانە دورن لەراستیەوە مەسەلەیەکیش نیە پەیوەندی بە ئێوەوە هەبێت،
بون‌ونەبونمان شکست‌وسەکەوتنمان پەیوەندی بەخۆمانەوەیە، ئێوە باش
دەزانن کەلۆگۆوناوی چاک یاسایىء سەلامەتەوکارەکانیشمان بەشێوەی
رێکخراوەیی خۆی دەرۆن، خۆمان لەهەمووجۆرە مزایەدەو هەڵاوهاوارێک
بەدوردەگرین‌وئەمانەش جیگەی شانازین، هیوادارین ئێوەش سەرکەوتووبن‌و
ناوی خۆتان بچەسپێنن‌و وەک ئەرکێکی ئەخلاقی دەستبەرداری ناوەندی چاک بن،
بێگومان ئێستا ئێمە ستایلی کارکردنمان گۆڕیوەوجیاوازیمان لەگەڵ
شێوەکاری بەرێزتان زەوی‌و ئاسمانە.
لەگەڵ رێزدا
ناوەندی هەڵەبجە
دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد - چاک
2\1\2011
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
E: chak.kurdistan@yahoo.com
07701520287 ئاسیا سێڵ 07501223421 کۆڕەک تیلەکۆم
تکایە بۆ دەرکەوتنی راستیەکان‌و جیاوازی ڕەفتاروململانێی هەردولا چ لە
ئێستا‌و چ لەرابوردودا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=32ec8164
http://www.chak.info/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=86:2010-12-02-21-21-51
&catid=1:2010-06-26-16-46-53
http://www.chak.info/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=9:2010-07-21-17-51-10
&catid=1:2010-06-26-16-46-53
http://www.chak.info/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=15:2010-07-29-19-14-59
&catid=1:2010-06-26-16-46-53
فەرموون تەماشای ئەو ئاستە نزمەی قسەکردن و ئەوهەموو درۆیە بکەن‌و
ئەوەش بپرسن ئەوبەرێزانەی ناویان لەخوارەوە هاتوون چەند کەسیان
لەگەڵیاندا ماون ..؟
ره‌زا ئه‌مین - سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه شکستی هێنا بۆ
تێکدانی ڕێکخراوی چاک و درووست‌کردنی به‌دیلێک بۆیان ، به پێی
زانیارییه‌کان ئێستا له ناوه‌وه به هاوکاری وزاره‌تی شه‌هیدان و
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت چاکێکی علوج
به ویستی خۆیان درووست بکه‌ن به هاوکاری هه‌ندێک له که‌سه نزیکه‌کانی
خۆیان ، که ئێستا به ناوی چاکه‌وه کار ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ردا ،
قه‌ولی شوێنی باش له ناو وزاره‌تی شه‌هیدان و نه‌سریه و هه‌روه‌ها
فیزه‌ی چوون بۆ هانده‌رانیان داوه به یه‌کێکیان ، بۆ به‌شداری له
کۆنگره‌یه‌ک بڕیار وایه بۆ ئه‌نفال ببه‌سترێت له ئه‌وروپا .
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئیجازه‌ی چاک وه‌ربگرێته‌وه
، ئیجازه‌یه‌ک دیکه بداته لایه‌نگره‌کانی خۆی به ناوی چاکه‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی ی ن ک و پ د ک هه‌وڵه‌کانی خۆیان شکستی هێنا ، ئێستا له
ڕێگه‌ی هه‌ندێک که‌س و ڕێکخراوو لایه‌نی نزیک له خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت
چاکی عه‌لوج به‌هێز بکه‌ن و ئه‌م ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆیه له بار ببه‌ن
.
دادگایی جاشه‌کان و هه‌ڵویست له ئاست تیرۆرکردنی سۆران و داوای ده‌ست
له‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم و ستافی ده‌سه‌ڵاتداری له کوردستان
و سکاڵا تۆمارکردن له تاڵه‌بانی و وه‌فیق سامه‌ڕائی ، گه‌شه‌کردنی
چالاکییه‌کانیان و بوونی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نا مه‌ڕغوب لای ده‌سه‌ڵات
وه‌ک مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره و ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی و قادر نادر و
ناسیح هه‌ڵه‌بجه‌یی و هیشام ئاکره‌یی و سۆران عومه‌ر و و ..... هۆکاری
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵاته و بۆیه بڕیاری لێدانی ئه‌م ناوه‌نده‌یان
وه‌رگرتووه
بۆ بەراورد لە نیوان
رەفتارى هەردوولا تکایە سەیرى ئەو راگەیاندنانە بکە:
16-Jul-10 [17:42] کوردستانی - رێکخراوی چاک کۆنفرانس ده‌به‌ستێت
PNA – له ژێر دروشمی "به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه یاساییه‌کانی گه‌لێکی
جینۆسایدکراو" ناوه‌ندی چاک یه‌که‌مین کۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر نێردراوه
هاتووه"ناوه‌ندی چاک دژ به به‌نفالکردن‌و جێنۆسایدی گه‌لی کورد،
رایده‌گه‌یه‌نێت له مێژووی 17/7/2010 له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه
کۆنفرانسێک له کوردستان ده‌به‌ستێت".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که ئامانجی ئه‌و کۆنفرانسه بریتین له:"1.
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مادیی زیانلێکه‌وان. 2. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی
گه‌لی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جینۆسایدکراو له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی
عێراقدا. 3. به‌ده‌ستهێنانی بڕِیاری حه‌سانه‌ی ده‌ستووری له‌ناوخۆی
وڵات‌و حه‌سانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی
جارێکیدیکه نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ر سیاسه‌ت‌و په‌لاماری جینۆساید نه‌که‌وێته‌وه".
رونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست سه‌باره‌ت به
کۆنفرانسی به ناو ناوه‌ندی چاک:
- چاک
دووشەممە، 19 تەمموز 2010 08:28
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و کۆنفرانسه‌ی چه‌ند به‌ڕێزێک به‌ناوی
ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه له شارى سلمانى به‌ستووریانه ،هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به ڕێکخراوه‌که‌مان ومَیژووی کار‌و هه‌ڵسوڕانییه‌وه نییه ، ناوه‌ندی
چاک که له 6-1-2002 دامه‌زراوه‌و تا ئێستا 3 کۆنگره‌و پلنۆمی شه‌هید
سۆران و کۆنفرانسی شه‌هید سۆرانی به‌ستووه ،کۆنگره وکۆنفرانسه‌کانیشی
کراوه بوه‌و به‌شدریکردن تیایدا ئازاد بووه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی
کوردستان ، بۆیه به مافی خۆمانی ده‌زانین دوا له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن
بکه‌ین ناوی ئیمه وئارم و لۆگۆی ئێمه بۆ ئه‌و کۆنفرانسه به‌کار نه‌هێنن
که هیچ په‌یه‌ندییه‌کی به ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه نییه.
http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=192096
چاودێری کوردۆساید- چاک
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به
پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی
له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی
کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ،
لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی
هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــکردن‌و
جینۆسایدی گەلی کــورد- چاک )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م
ناوه‌ی وه‌رگرت ،تا ئێستا سێ کۆنگره‌ی به‌ستووه،ساڵانه سه‌دان چالاکی
ئه‌نجامه دات .
< نیشاندان
داهاتوو >
ده‌سه‌ڵات (چاک) کۆپی ئه‌کات!
له سایتی "په‌یامنێر"ی پارتیدا هه‌واڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه
ناوه‌ندی چاک له سلێمانیی کۆنفرانس ئه‌گێڕێت و لۆگۆی "چاک"یشی له‌سه‌ر
هه‌واڵه‌که داناوه!
چاودێری کوردۆساید – چاک ، ئه‌مڕۆ 20-07-2010 ، له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا
بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، ڕایئه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و کۆنفرانسه په‌یوه‌ندیی
به "چاک"ـه‌وه نیه و داوائه‌کات که که‌س ناو و دروشم و لۆگۆی "چاک"
بۆ مه‌به‌ستێک به‌کارنه‌هێنێت که په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه نه‌بێت.
(چاک)ـه‌که‌ی سلێمانیی: کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن نه‌شاره‌زایی و شه‌رمه‌زارییان
تۆمارکرد!
ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی به ناوی (چاک)ـه‌وه ، له‌م دواییانه‌دا له
کوردستان و له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا کۆنفرانسیان گێڕاوه ، له
ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌ڵێن: "پاش بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی چاک
چەند ماڵپەرێک‌و رۆژنامەیەک رونکردنەوەیەکی سەیرو سەمەرەیان بڵاو
کردەوە، کە نەک هەر زانیاری بەخش نەبوو بەڵکو پێش هەرکەسێک نەشارەزایی‌و
شەرمەزارییەکی بۆ ئەوکەناڵانە تۆمارکرد"! (وه‌ک خۆی نوسراوه‌ته‌وه)
ئه‌وه‌ی شایانی سه‌رنجه ناوه‌ندی چاک "کوردۆساید" ساڵانێکه
ڕێکخراوێکی باوه‌ڕپێکراوه له ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا.
سایتی "په‌یامنێر"ی پارتی هه‌واڵی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی بڵاوکرده‌وه و
لۆگۆی ناوه‌ندی چاکه "ڕاستییه‌که"ی له‌سه‌ر هه‌واڵه‌که دانابوو.
سایته‌که‌ی ئێمه‌ش تا ئێستا هه‌ر "کوردۆساید" وه‌ک ناوه‌ندی چاک ئه‌ناسێت
، بۆیه لامان وایه هه‌ر که‌س و ڕێکخراوێک به‌و ناوه‌وه کار و
چالاکیی بکه‌ن ، ئه‌وه "کۆپیکردن"ی ناوی ئه‌وانه و دروستکردنی دووبه‌ره‌کییه
و لاوازکردنی ناوه‌ندی چاکه که ساڵانێکه کار و چالاکیی مه‌زنی بۆ ئه‌نفاله‌کان
و هه‌ڵه‌بجه و کێشه و که‌یسی زۆری تری گه‌له‌که‌مان کردووه
ناوەندی هەلەبجە
دژبەئەنفالــــکردن‌و جینۆسایدی گەلی کــورد- چاک
رونکردنەوەیەکی پێویست
بەرێزان/ بەرێوەبەروپەیامنیرانی ماڵپەری ( پەیامنیر)
سەبارەت بەهەواڵی کۆنفرانسی ناوەندی چاک لە کوردستان، وێرای سوپاسمان
بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، بەڵام بەداخەوە کەوتوونەتە هەلەیەکەوە،
کەنەدەبوو بەسەرتاندا تێپەڕێ ئەویش لەبری ئەوەی لۆگۆی ناوەندەکەمان
لەهەواڵەکەتاندا نمایش بکەن لۆگۆی رێکخراوێکی ترتان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدا رویداوە کە زۆربەی راگەیاندنەکانی تر بە لۆگۆی
ناوەندەکەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە..!
بەهیواین ئەو هەلەیە راستبکەنەوە بەهیوای سەرکەوتن
ناوەندی هەلەبجە
دژبەئەنفالکردن‌و جینۆسایدکردنی گەلی کورد – چاک
19/7/2010
ناوەندی هەلەبجە
دژبەئەنفالــــکردن‌و جینۆسایدی گەلی کــورد- چاک
لەناوەندی چاکەوە
بۆ ئەو رۆژنامەوماڵپەڕانەی بەهەڵەدا چوون
پاش بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی چاک چەند ماڵپەرێک‌و رۆژنامەیەک
رونکردنەوەیەکی سەیرو سەمەرەیان بڵاو کردەوە، کە نەک هەر زانیاری بەخش
نەبوو بەڵکو پێش هەرکەسێک نەشارەزایی‌و شەرمەزارییەکی بۆ ئەوکەناڵانە
تۆمارکرد .
دەقی رونکردنەوە سه یره کە بەم شێوەیە هاتووە (لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین
ئه‌و کۆنفرانسه‌ی چه‌ند به‌ڕێزێک به‌ناوی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه له شاری
سلمانی به‌ستووریانه ،هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕێکخراوه‌که‌مان
ومَیژووی کار‌و هه‌ڵسوڕانییه‌وه نییه ، ناوه‌ندی چاک که له 6-1-2002
دامه‌زراوه‌و تا ئێستا 3 کۆنگره‌و پلنۆمی شه‌هید سۆران و کۆنفرانسی شه‌هید
سۆرانی به‌ستووه ،کۆنگره وکۆنفرانسه‌کانیشی کراوه بوه‌و به‌شدریکردن
تیایدا ئازاد بووه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی کوردستان ، بۆیه به مافی
خۆمانی ده‌زانین دوا له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بکه‌ین ناوی ئیمه
وئارم و لۆگۆی ئێمه بۆ ئه‌و کۆنفرانسه به‌کار نه‌هێنن که هیچ په‌یه‌ندییه‌کی
به ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه نییه.
بەڵام هیچکام لەو کەناڵە رۆژنامەوانیانە ..! ئەوەندە ئەرکیان نەکێشاوە
داخۆ راستە ناوەندی چاک لۆگۆ‌و ناوی کەسانی تری بەکارهێناوە ..؟ ئایا
ئەوکەناڵانە دەتوانن ئەوە پشت راستبکەنەوە کە ئێمە وەها
پێشیلکارییەکمان کردبێت.. دەتوانن وەها قسەیەک بسەلمێنن ..؟ ئەی کەدوای
ئەوەی بۆیان رونبووەوە کە بەهەڵەداچوون‌و نەخۆیان‌و نە سەرچاوەکەیان
راستی نەفەرموو داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوەی چیتر نەبنە مایەی گێچەڵ‌و
دوبەرەکی .. ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین هەرکەسێک توانی ئەوە بسەلمێنێ
کەوا ناولۆگۆی کەسانی ترمان بەکارهێناوە ئامادەین باجەکەی بدەین بەڵام
کە وا نەبوو هەقوایە ئەوکەسانەش دەستبەرداری درۆدەلەسەو چەواشەکاری بن.
بەڵی ناوەندی چاک کۆنفرانسی بەستووەو میوانێکی زۆریش بەشدارییان
تێداکردووەو بۆهەموو کەس نەبووە، بەڵکو کۆنفرانسی تایبەتی ناوەندەکە
بووە نەک کۆبوونەوەی جەماوەری..؟! بەشداری کردن بە کارت‌و ناو‌و لۆگۆی
ناوەندی چاک وبانگهێشتی فەرمی بووە، نەک بەناولۆگۆی کەسی ترەوە...!!
ناوەندی هەلەبجە
دژ بە ئەنفالکردن‌و
جینۆسایدی گەلی کورد - چاک
26/7/2010
|