نامهیهکی سهر ئاوهڵابۆ بهڕێزان وهزیری دهرهوه و جێگری سهرۆک وهزیرانی عێراق.بۆ بەڕیز هۆشیار زێباریبۆ بەڕێز بەرهەم سالح
سڵاو و ڕێز .......هیوای لەش ساخی و سەرکەوتنتان .
وەك ئاگادارن لە گەرمەی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سالی 1979 و هەروەها ڕوودانی شەری درێژخایەنی ئێران و عێراق کۆمەڵێکی زۆر لە کوردەکانی دانیشتووی پاڕێزگای کرماشان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ناچار بوون ماڵ و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و ئاوارەی ولاتی دراوسێ یان بە واتایەکی دی ئاوارەی باشووری کوردستان بوون.ئەو کوردانە لە بەر ئەوەی کە ئامادە نەبوون ملکەچی بڕیاڕەکانی ڕژیمی بەعسی ڕووخاو بن و وەک مۆرەیەك لە لایەن بەعسەوە دژ بە برا کوردەکانی خۆیان لە باشووری کوردستان هیچ مامەلەیەك بکەن لە لایەن ئەو ڕژیمەوە بۆ ئۆردوگایەك یان ڕوونتر بڵیین بۆ بیابانێك لە 110 کیلومیتری ڕۆژئاوای بەغدا لە نزیك شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار دوورخراونەوە.ژیانی پر نەهامەتی و دەردەسەری و پڕ لە چەرمەسەری ئەو پەنابەرانە لە ژێر حوکمی دڕندانەی ڕژیمی گۆڕ بە گور باسکردنی هێندە ئاسان نییە و ئێمەش لێرە بە تەمای ئەوە نین لەم نامەیەدا ....لە کاتی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا بۆ رووخاندنی ڕژیمی بەعس کە دیارە کورد لە باشووری کوردستان لەو بازییەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو ،بەری ئەو هێرشەش ڕووخاندنی ڕژیمێکی خوێنخۆر و دامەزرانی عێراقێکی ئازاد بوو.بۆ کوردیش لە باشووری کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە بوو،بە سەرەك کۆمار هەڵبژێرانی مام جەلال هەروەها بوونی بەڕیزانی وەك ئێوە لە پۆستە گرنگەکانی حکومەتی ئێستای عێراق دا لە نموونەی ئەو سەرکەوتنانەن و نەك کورد تەنیا لە باشووری کوردستان بەلکوو کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بە سەرکەوتنی خۆی دەزانێت..بەڕێزان پاش رووخانی ئەو رژیمە خەڵکی ئوردوگای رومادی ( ئەلتاش) بە هۆی کورد بوونیانەوە زیاتر کەوتنە بەر هەرەشەو هیرشی عەرەبە فاشیستەکان و زیاتر لە چەند کەسیان کوژران و ڕفێندران..هەر بۆیە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەگی ئەمن و بۆ دەرباز بوون لەو نەهامەتییە کۆشان و زۆرینەیان گەرانەوە باشووری کوردستان و ئیستاش لە چەند ئوردوگایەك دا لە ژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەژین.نزیك بە 200 کەس لەو خەڵکەش کە رابووردووی سیاسییان لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو بە مەبەستی دەرباز بوون بۆ ولاتی سێهەم ڕێگەی سنووری نێوان عێراق -ئەردەنیان گرتە بەر،چوونکە ئەو کات ئۆردوگایەکی پەنابەری کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارو باری پەنابەران بەڕێوە دەبرا لەو سنوورە دا بوو.بەڵام بە داخەوە حکومەتی ئەردەن دەرگای چوونە ژوورەوەی بە ڕووی ئەو کۆمەلە ئاوارەیەدا داخست و ئەوانیش ناچار بوون لە سەر سنووری عێراق بمێننەوە.دیارە ئەو پەنابەرانەی کە ئیستا لەو سەر سنوورە دا ماون ،دروست لە سەرەتای ساڵی 2005 ەوە تاکوو ئێستا لەو شوێنە نالەبارە بە بێ هیچ ئیماکانات و یارمەتییەکی پێویست لە لایەن هیچ ڕێکخراو و دەولەتێکەوە ،ژیانێکی نالەبار دەستەو یەخەیانە.ئەمە جگە لەوەی کە لە لایەن تیرۆریستانەوە هەر کات هەڕەشەی مەرگیان لێ دەکرێت...هەر بۆیە ئێمە وەك کۆمەڵێك لە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی سوئێد کە ساڵانێکی زۆر لە گەڵ ژیانی نالەباری ئەو ئاوارانەوە هاوسەرنوشت بووین بە ناوی ئەوانیشەوە ڕووی داوامان لە ئێوە بەڕێزان وە هەروەها لایەنە بەرپرسەکان ئەوەیە کە بە هاواری ئەو کۆمەڵە ئینسانە لیقەوماوانە بگەن و لە هەر شێوە هاوکارییەکی مادی و مەعنەوی بۆ سووك کردنی ئێش و مەینەتی یەکانیان درێغی نەکەن..
بەو هیوایەی کە دەستی هانامان بگرن .چاوەڕوانیمان لێتان زۆرە.سڵاو و ڕێزی دووبارەمان قەبووڵ بفەرموونکۆمەڵێك لە کوردەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ـ سوئیدتێبینی:بۆ ههر جۆره پشتیوانییهک لهو پهنابهرانه دهتوانن بهم ئیمایل و تهلهفۆنانهوه پهیوهندی بگرن.Email: a_zamdar@hotmail.com Tel: 0046700432819 ئهحمهد خوسرهویEmail: aref_azizi@hotmail.com Tel: 0046739318340 عارف عهزیزی29.05.2008
|