ناوه‌ندی چاک نامه‌یه‌کی تایبه‌تی له یادی بیست ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕاده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویج ، دانمارک، و ئا‌ڵمانیا ده‌کات !
سه‌رۆکی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی نه‌رویجی به‌ڕێز. ( Jans Stolten Berg) سه‌رۆکی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی دانمارکی به‌ڕێز. (Anders Foghg Rasmussen) سه‌رۆکی وه‌زیرانی ئاڵمانیای به‌ڕێز. (Sehr geehrte Frau Bundeskanzlerin Merkel)
سڵاو و ڕێز.. له ساڵیادی 20 بیست ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی عێراقدا، ئه‌و تاوانه جینۆسایده‌ی که تیایدا 5000 پێنج هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان و سڤیلی تیا شه‌هید کرا، به ده‌یان و سه‌دان ماڵی تیا وێرانکرا، ده‌شت و ده‌ر و باخ و باخات و کێڵگه کشتوکاڵیه‌کانی تیا ژه‌هراوی کرا به ژه‌هری خه‌رده‌ڵ، به‌م بیرخه‌ره‌وه‌یه دێنیه خزمه‌تان و ده‌نگی هه‌موو گه‌لی کورد و شاری هه‌ڵه‌بجه‌تان پێده‌گه‌یه‌نین، پرسیارتان لێده‌که‌ین له‌سه‌ر بێده‌نگیتان، له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه گه‌وره‌یه، ده‌وله‌ت و حکومه‌تی ( ………….) دیموکرات و ئازادی خواز و عه‌داله‌ت خواز چۆن خۆی پێڕاگیرا و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد له به‌رامبه‌ر تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کوردی عێراقدا. تۆ بڵێی چاوه‌ڕوانی هاواری ئێمه‌ی کورد بوو بێتن، گه‌ر وایه! ئه‌وه هانامان بۆ هێنان، داواتان لێده‌که‌ین، چیتر بێده‌نگ مه‌بن! 16.03.2008 ڕۆژی ساڵیادی بیست ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه با ڕۆژی ده‌نگی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی(................ ) بێت، بۆ به ده‌نگه‌وه هاتنی گه‌لێکی سته‌مدیده، شارۆچکه‌یه‌کی هه‌ژار و بریندار، نه‌خۆش و برینداره‌کانی ده‌ستی ڕه‌شی تاوانی کیمیاباران و جینۆسایدی گه‌لێک که تاوانیان ته‌نها کورد بوونیان بوو. به ده‌نگه‌وه هاتنی ئێوه، نیشانه‌ی مرۆڤدۆستی و مرۆڤپه‌روه‌ریتانه، نیشانه‌ی عه‌داله‌ت خوازیتانه، نیشانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاریتانه دژ به به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌که حه‌رامکراوه له جیهاندا. له‌م ڕۆژه ماته‌مین و برینداره‌ی گه‌لی کورددا داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین:
1/ ئه‌م تاوانه‌ی که چه‌کی حه‌رامکراوی کیمیاوی تیا به‌کار هات وه‌ک جینۆسایدی گه‌لی کورد بیناسن و دانی پیابنێن.
2/ داواکارین له حکومه‌تی نه‌رویجی به‌ڕێز، که چه‌ند بریندارێک له‌و بریندارانه‌ی که ماوه‌ی بیست ساڵه ده‌ناڵێن به ده‌ست ئازار و چاره‌سه‌رنه‌کردنی ژه‌هراوی بوونیانه‌وه، ده‌رفه‌تێک بدات بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند ژنێکی ژهراوی، یان چه‌ند منداڵیکی ژهراوی له منداڵانی ئه‌و ژنانه، چه‌ند پیاوێک،چه‌ند لاوێکی نه‌خۆش به‌م چه‌که کیماویه، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی(...................) ا بۆ چاره‌سه‌کردن.
3/ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له ئه‌نجامی ئه‌م تاوانه‌وه دروست بوه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا.
تکاتان لێده‌که‌ین هه‌رچ داوایه‌ک له‌م داوایا‌نه‌تان قبوڵکرد، ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌ین هاوکاریتان بکه‌ین و دۆکۆمێنت و نه‌خۆشه‌کان ئاماده بکه‌ین، به هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه. بۆ دانی هه‌موو زانیاریه‌ک ئاماده‌ین و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا جێبه‌جێی ده‌که‌ین.
|