په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نامەیەک لە پارکى منارەوە بۆ پارکى نالى .

 

بەشدار عەلى

                       

سەرەتا گەنجلاوانى مانگرتووى سلێمانى بەتوندى دەستەکانتان دەکوشین‌و هیوامان هەمیشە سەرکەوتنانە و ئێمەش هاوسەنگەرتانین بۆ وەدەست هێنانى تەواوى خواست و وویستەکانى گەنجان‌و لاوانى کوردستان ...

                                                                   

ئازیزان،هەموو ئەو خواست و وویستانەى ئێوە داوى دەکەن ،خواست و وویست و داواى سەرجەم لاوانى کوردستانە و دەبێت وەکو سەرەتاترین ماف و ئازادییەکانى تاک چاوى لێبکرێت و زامن بکرێت .

 

ئەو داوایانەى ئیستا ئێوە بەرزتان کردۆتەوە زۆر بە  ئاسانى دەتواندرێت جێ بەجێ بکرێت، چونکە خۆتان دەزانن پارە و امکانیات هێندە زۆرە باس ناکرێت ،بەڵام کۆمەڵێل بەناو بەرپرس دەستیان بەسەردا گرتووە و خەریکى فراوانکردنى پرۆژە تایبەتیەکانى خۆیانن لە ناوە و دەرەوەى وڵات و ئەوەشى زیاد بکات لە بانکەکانى ئەوروپا دەیخەوێنن وکە دەتواندرێت زۆر بە ئاسانى زۆرێک لە کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکەن ،بەڵام ئەوەى بە لایانەوەى گرینگ نەبێت ئێمەو ژیانى ئێمەیە .                                                                            

ئازیزان،چەندین ساڵە ئێمەى گەنجان و لاوانى کوردستان لە نێو سەرگەردانى و بێ ئۆقرەیدا گوزەر دەکەین و خەون و خولیاکانمان لە نێو کەلتور و داب و نەریت و دەسەڵات و ئایندا ،دەهاردرێت و بەچەندین شێوە رامانگەیاندووە دەمانەوێت وەکو ئینسانێکى مەدەنى بژین و بەیاساى کردنى مافە فەردیى و مەدەنیەکان دەتوانێ بەر بە زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانمان بگرێت  و ژیانى زۆرێک لە کچان و کوڕانى گەنج لە مەرگى یەکجارى رزگار بکات،لە هەموو کۆر و کۆبوونەوە و مانگرتنەکان دووبارەمان کردۆتەوە(بە مانگرتنەکەى ئیستاى ئێوەش) بۆیە  دەبێت پێداگرى زیاترمان لەسەرى هەبێت . 

 

ئازیزان ،راستە لەم مەملەکەتەى ئێمە کەسان و لایەنێک نین خۆیان بە بەرپرس بزانن لە بەرامبەر خواست و ووست و نارەزایەتیەکانى خەڵک و بە فەرامۆشیمان دەسپێرن ،بەڵام دڵنیابن کە ئێمە فشار و هێزەکانمان بەهێزتر و یەکگرتووتر بکەینەوە دەتوانێ ئەو داوایانە و سەرجەم خواست و وویست و هیواکانمان لە سیستەمەکانى کۆمەڵگا جێگاى بکەینەوە .

                

لە کۆتاییدا دووبارە هاوپشتى خۆمانتان بۆ دووبارە دەکەینەوە و ئێمەش لەگەڵتانین ...