٣٠\١٢\٢٠١٢
پەخشانە شیعرێک:
نامەیەک لە
دڵدارێکى دڵشکاو بۆ دلبەرێکى رەنجاو بە ناونیشانى (پۆستەى ماچان).

بورهان جۆڵا
پۆستەى ماچان.
ئازیز.... گەر ئەم ئێوارەیە پۆستەى ماچان گەیشتە لات توند هەگبەکە
بگرەو نەهێڵى یەک دانە ماچى لێ بڕژێ، پڕ بەئامێزت بیانگرەو لەسەر جێگا
تەنهاو پڕ لە عەترە کچانییەکەت هەڵیڕژە، ئەوسا تێدەگەى هەر ماچێک لەناو
سەدان گەڵاى حەسەرەتى چاوەڕوانى من پێچراوە، لەگەلڕ کردنەوەیاندا هەر
ماچێک بەتاسەو بەقریوەیەکى جیا سەر دەردەهێنێ و بەپەنجە سڕبووەکانى،
قژى رەشت وەلادەنێ و شەققە لە رومەتى ئەسمەرى بێ رەتووشت هەڵدەستێنێ،
هەرهەموویان سەدان ماچى رەنگاورەنگ و سەدان پێکەنینى ئالڕ و واڵات
پێشکەش دەکەن.
دلبەرەکەم، تۆش دواى ماچکردنیان دانە دانە بەسەر جەستەى گەرمت بڵاویان
بکەرەوە، تاکو سەحەر دەمى هەر یەکێکیان بنێ بەکانیاوێکى شیلەى لەشت تا
تێر عەترى جەستەو باخى سینەت بخۆنەوە، لەبەرەبەیانا زۆر بەناسکى
بەپەنجەى نەرمت کۆیانبکەرەوەو بیانخەرەوە هەمان هەگبەو بەهەمان پۆست
بیانگەڕێنەوە.
زستانى ٢٠١٢
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|