نامه‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی مانگرتوی شاری زوریخی سویسراوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌مشه‌و ،شه‌وی سه‌ری ساڵی 2009 و ئیمه‌ش 12 رۆژوشه‌وه له به‌رده‌م زستانی سارد و تۆفانی ته‌نهایی و نیگه‌رانی له ئاینده‌ی خۆمان،وه‌ک ته‌قه‌لایه‌ک بۆ ئاڵوگۆڕ ، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته که‌نیسه‌یه‌کمان داگیرکردوه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی که هاوڕێ په‌نابه‌ره‌کانمان ناچاری خۆکوشتن ده‌کا، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی که ئازیزه‌کانمان ناچاری خۆسوتاندن ده‌کا، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی که به‌شێکی به‌رچاوی له گه‌نجانی بێئاینده‌ی کوردستانی توشی باری ده‌رونی خراپکردوه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی که به‌شێک له ئێمه که‌وتونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان و هیچ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێک به‌رپرسیارێتی ژیانمان هه‌ڵناگرێ، ئێمه ئێستا ئیتر توانای مانه‌وه‌مان له‌م دۆزه‌خه‌دا نیه، ئێمه لێره‌وه، له ناو که‌نیسه‌یه‌کی شاری زوریخی سویسراوه ساڵی تازه له ئێوه پیرۆز ده‌که‌ین ،
خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان، لایه‌نگرانی ئازادی و خۆشبه‌ختیه‌کانی مرۆڤ، ڕێکخراوو لایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕێکخراوه مرۆییه‌کان، ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌کان،
له دونیایه‌کدا که شوێنێکی تیادا نه‌ماوه‌ته‌وه هی ئێمه بێت و ئارامی به ئێمه ببه‌خشێ، له‌ووڵاتێکه‌وه که ئیدیعای پاراستنی مافی مرۆڤ و حورمه‌ت و ئینسانیه‌تی ئینسان ده‌کا، ئێمه له سه‌ختترین ڕه‌وشا ده‌ژین. له ئێستادا ئیمه پێویستمان به هاوکاری و پشتیوانی ئێوه هه‌یه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ئێمه له گره‌وی هاوپشتی فراوان و به‌رینی ئێوه‌دایه.
داواتان لێده‌که‌ین لای خۆتانه‌وه بتوانن گوشار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بێنن که په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرێته‌وه‌و گوشاریش بۆ حکومه‌تی سویسرا که ده‌س له‌م سیاسه‌ته دڕندانه‌یه‌ی هه‌ڵگرێ. ئیمه له ساڵی تازه‌دا ئاره‌زوی ئارامی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین .
ئه‌حمه‌د عه‌لی له جیاتی په‌نابه‌رانی کوردی مانگرتوی که‌نیسه‌ی پرێدیگه‌ر له سویسرا 31/12/2008
|