نامه‌یه‌ک له '' تاران '' ه‌وه .
بوڕهان گیڤارا بۆ / پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان.. که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه‌کان . رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان..
'' ئاسال محه‌مه‌دیی '' و '' به‌هنام محه‌مه‌دیی '' خوشک و برایه‌کی کورد بوون و له گه‌ڕه‌کی ده‌ربه‌ندی شاری تاران ده‌ژیان ، ئاسال رشته‌ی کۆمپیوته‌ری له '' زانکۆی ئازادیی '' ته‌واو کردبوو . به‌هنام له چێشتخانه کاری ده‌کرد . رۆژی 18.2.1386 له‌خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی ئازادیی و ئه‌میر که‌بیر له مه‌یدانی ئینقلابی شاری تاران له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندکارێکی تر ده‌گیرێن ، خۆشبه‌ختانه به‌هنام خۆی له‌ده‌ست هێزه ئینتیزامییه‌کانی رژێم رزگار ده‌کا . به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رئه‌نجام دادگای باڵای ئینقلابی ئیسلامی حوکمی سێداره به‌سه‌ر ئاسال داده‌سه‌پێنێ و رۆژی 10.5.1386 له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن ، تا ئێستاش رژێم ته‌رمه‌که‌یان به بنه‌ماڵه‌ی ئاسال نه‌داوه‌ته‌وه . هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌که‌یان په‌یوه‌ندییان به‌زۆر ناوه‌ند و سازمانه‌وه کردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که به‌لام به‌داخه‌وه تائێستا که‌س به‌ده‌م گرفتی ئه‌وانه‌وه نه‌هاتووه..ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ڵێ ده‌بێ کوره‌که‌تان واتا - به‌هنام محه‌مه‌دیی- خۆی به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بدا ئه‌نجا ته‌رمه‌که‌تان ده‌ده‌ینه‌وه.
شه‌وی 12.10.1386هێزه ئینتیزامییه‌کانی رژێم به‌بیانووی ده‌ستگیرکردنی به‌هنام هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی خوشکه‌که‌ی تری به‌هنام که ناوی '' که‌لسوم محه‌مه‌دیی '' یه و دوای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێ‌ڕێزییه‌کی زۆر پێیان که‌لسوم و هاوسه‌ره‌که‌ی که ناوی '' میلاد '' ه ده‌گرن و تا ناردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ ده‌نگوباسێکیان نییه.
له کۆتاییدا ئێمه له‌رێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڕێزه‌وه داواکارین سه‌رجه‌م رێکخراوه مرۆده‌سته‌کان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه‌کان به‌ده‌م ئه‌م بنه‌ماڵه به‌رێزه‌وه بچن که به دڕندانه‌ترین شێوه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت .
کۆمه‌ڵێک خوێندکاری کورد له تاران. کۆمه‌ڵێک کارگه‌ری کورد له تاران. کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی کورد له تاران.
بورهان گیڤارا 29.1.2008 تاران - ئێران
|