نامه‌یه‌کی کراوه
سه‌باره‌ت به شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی شوان.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
به‌ڕێزان هاوڕێیانی شه‌هیدانی گوردانی شوان له مانگی ئازاردا ، ئه‌م
نامه‌یه‌ی خواره‌م ئاراسته‌ی ئه‌م 5 به‌ڕێزه کرد " ئیبراهیم عه‌لی
زاده ، عه‌بدوڵای موهته‌دی، عومه‌ر ئیلاخانازاده ، عه‌بدوڵا دارابی ،
کۆمه‌ڵه " ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه " .
نامه‌که خۆی له‌چه‌ند پرسیارێک ده‌بینێته‌وه و ده‌مه‌ویست له یه‌کێک
له ڕۆژنامه‌کانی کوردستان و وه‌ک به‌شێک له په‌رتوکێک بڵاویان بکه‌مه‌وه
، که هه‌ر 5 لاتان له‌و کاته کۆمه‌ڵه‌تان پێک ده‌هێنا ، له سه‌روبه‌ندی
تاوانی کۆمه‌ڵکوژی پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی شوان له چوارچێوه‌ی تاوانی
کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام مخابن هیچ لایه‌کیان به یه‌ک
وشه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمتان نه‌دایه‌وه .
ئه‌و دۆسیه‌یه لای من ئه‌وه‌نده گرنگه جارێکی دیکه و به‌شێوه‌ی
کراوه پرسیاره‌کان ئاراسته‌تان بکه‌مه‌وه ، هیوادارم له ئێوه‌و هه‌ر
هاوڕێیه‌کی دی وه‌ڵامی گرێی ئه‌م پرسیارانه‌ی لا ده‌ست ده‌که‌وێت ، وه‌ڵامه‌کانم
ده‌ست بکه‌وێت و هیچکه ئه‌و تاوانه په‌رده پۆش نه‌کرێت و ڕاستییه‌کان
بۆ جه‌ماوه‌ر و که‌سوکاری قوربانیان ئاشکرا بکرێن ، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامتانم
.
ده‌قى نامه‌که :
ئه‌م کاته‌تان باش
پاش ڕێز و سڵاو‌و حورمه‌ت
سوپاستتان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان بده‌نه‌وه ، بۆ
کردنه‌وه‌ی دۆسییه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره.
شه‌هیدکردنی 72 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له هێرشی تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌دا.
پ1 : 72پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان له تاوانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید کران ؟
، ئایا ئێوه پێشتر زانیارتان له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هاوبه‌شه
نه‌بوو " ئیران و لایه نه کوردییه به شداره کان " ، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی
ئه‌و زیانه نه‌بن ، له کاتێکدا په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵتان له گه‌ڵ ینک
هه‌بوو ؟. ئه‌گه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان ئاگادار نه‌کرده‌وه
؟، ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌کرانه‌وه هه‌ڵوێستان چی بوو له به‌رامبه‌ر
ئه‌و هێرشه‌و شه‌هید کردنی 72 له پێشمه‌رگه‌کانتان ؟.
پ2 : ئایا سکاڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه تۆمار کردووه له دادگای
باڵای تاوانه‌کان ؟ ئه‌گه‌ر نه‌تان کردووه بۆ ؟ .
پ3 : پێتان وایه ئه‌و دۆسیه‌یه دێته پێشه‌وه له پرۆسه‌ی دادگا ؟ ،
نه‌یاته پێشه‌وه هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت ؟.
پ4 : یه‌کێک له که‌موکوڕییه‌کانی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات گرنگی نه‌دانه
به دۆسیه‌یه کی زۆر هه‌ستیار و گرنگ که دۆسییه‌ی کۆمه‌ڵکوژی و
تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامییه ، له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟ .
پ5 : ئایا به‌شداری کورد له شه‌ری عێراق - ئێران به هۆکارێک له
هۆکاره‌کانی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نازانن ؟.
پ6 : کۆمه‌ڵه له بۆتێ و هه‌ڵه‌بجه قوربانی دا ، بۆچی ئه‌و
قوربانیانه نه‌چوونه پرۆسه‌ی دادگاییه‌که‌وه ؟.
عه‌لی مه‌حموود
محه‌مه‌د
Alimahmud2001@yahoo.com
|